Print
 حوسنی موباره‌ک ئاماده‌یی خۆی پیشاندا ده‌ستله‌کاربكێشێته‌وه‌
Saturday, February 5, 2011


(سبه‌ی):
سه‌رۆکی میسر ئاماده‌یی خۆی پیشانداوه‌ بۆ وازهێنان له‌ده‌سه‌ڵات و هاوکات ترسی هه‌یه‌ له‌وه‌ی ئیخوان موسلمین دفه‌سه‌ڵات بگرنه‌ ده‌ست.
له‌چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی (ABC)، حوسنی موباره‌ک رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ روداوانه‌ی له‌مه‌یدانی ته‌حریر رویاندا حکومه‌ت لێی به‌رپرسیار نییه‌و هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانیم که‌ پێکدادان له‌نێوان هاوڵاتیانی میسردا روبدات، به‌ڵام ئیخوان موسلمین هۆکار بون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و روداوانه‌.
ئه‌وه‌شی وتوه‌، که‌ "ئاماده‌م ده‌ستله‌کاربکێشمه‌وه‌، به‌ڵام ترسی ئه‌وه‌م هه‌یه‌ که‌ دواتر ئاژاوه‌و بۆشایی ئه‌من دروستبێت و ئیخوان موسلمین ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ ده‌ست".
سه‌رۆکی میسر راشیگه‌یاندوه‌، که‌ ئه‌و 62 ساڵه‌ خزمه‌تی میسر ده‌کات، بۆیه‌ هه‌رگیز میسر به‌جێناهێڵیت و ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و بمرێت.
هه‌روه‌ها پاش خۆپیشاندانه‌ ملیۆنییه‌که‌ی رۆژی (سێشه‌ممه‌)ی رابوردوی قاهیره‌ی پایته‌خت، موباره‌ک، رایگه‌یاند، بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی داهاتوی سه‌رۆکایه‌تی وڵات خۆی کاندید ناکاته‌وه‌، که‌ بڕیاره‌ له‌مانگی ئه‌یلولدا به‌ڕێوه‌بچێت.
جێی ئاماژه‌یه‌ ماوه‌ی 11 رۆژه‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی هاوڵاتیان دژی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی موباره‌ک به‌رده‌وامی هه‌یه‌و داوا ده‌که‌ن واز له‌ کورسی ده‌سه‌ڵات بهێنێت.

Sbeiy.com © 2007