عه‌بدوڵا مته‌یری
له‌عه‌ره‌بیه‌وه: خالد باران
ئه‌حمه‌د زویل خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵ له‌بواری كیمیادا له سه‌رنجێكدا سه‌باره‌ت به ناڕه‌زاییه‌كانی ئێستای میسر داوایكرد، ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر ده‌ستورێكی نوێ دابنێن كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای تێگه‌یشتن له چه‌مكی ئازادی دانرابێت، به‌بڕوای من ئه‌م خستنه‌ڕوه بریتیه له شۆڕشێك به‌سه‌ر جه‌وهه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێستادا و بناغه دانانێكیشه بۆ تێگه‌یشتن له چه‌مكی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن، ده‌وڵه‌تی مۆدێرن ده‌ستكه‌وتی فكرێكی بنه‌ڕه‌تیه له مێژویی نوێی مرۆڤایه‌تیدا: بیرۆكه‌ی مرۆڤ، كه له چه‌رخی نوێ‌دا پێناسه‌كراوه‌ته‌وه و پێناسه‌كه‌ی بوه به: بونه‌وه‌رێكی ئازاد، له سه‌ر بناغه‌ی ئه‌م پێناسه بنه‌ڕه‌تیه سه‌رجه‌م دامه‌زراوه گشتیه‌كان و په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵاتیه‌كان بیناكراونه‌ته‌وه، له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌م پێناسه‌یه‌ش ئامانجی سه‌رجه‌م سیستمه‌كان بریتی ده‌بێت له‌به‌دیهێنانی به‌رزترین ئاستی مرۆڤایه‌تی بۆ ئه‌م بونه‌وه‌ره، پێویسته ئه‌م بونه‌وه‌ره له‌به‌رزترین ئاستی ئازادی فكر و راده‌ربرٍِین و به‌شداریكرنی گشتی و تایبه‌تیدا بێت.
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ش ده‌وڵه‌تی مۆدێرن دامه‌زراوه كه به كورتی بریتیه له كۆمه‌ڵێك دامه‌زراوه كه گه‌ل دایده‌مه‌زرێنێت بۆ رێكخستنی ژیانی گشتی و په‌یوه‌ندیه‌كان له‌نێوان تاكه‌كانیدا، ئه‌مه ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه كه زویل و ملیۆنان مرۆڤ له‌جیهاندا خه‌ونی پێوه ده‌بینن، ده‌وڵه‌تی مۆدێرن كۆمه‌ڵێك دامه‌زراوه‌یه ئه‌ركی رێكخستنی ژیانی گشتی خه‌ڵكه تا بتوانرێت زۆرترین چێژ و خۆشی له‌ئازادی وه‌رگرن.
ئازادی لێره‌دا مه‌بده‌ئی بزوێنه‌ری سه‌رجه‌م یاساكانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌یه، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌وڵه‌تی كلاسیكی له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی پاراستنی ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه ده‌چێت، واتا پاراستنی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه و هیشتنه‌وه‌ی گه‌ل له چوارچێوه‌ی خزمه‌تكردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، مه‌بده‌ئی بزوێنه‌ری ده‌وڵه‌تی كلاسیكی پاراستنی ده‌سه‌ڵاته، به وردبونه‌وه له یاساكانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته به‌ئاسانی ده‌بینین به ئاشكرا هه‌موی یه‌ك مه‌به‌ست دینێته‌دی كه ئه‌ویش پاراستن و به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاته. گه‌ل لێره‌دا له‌ده‌ره‌وه‌ی گه‌مه‌كه‌یه و ته‌نها بابه‌تێكه بۆ موماره‌سه‌كردنی ده‌سه‌ڵات و كۆیلایه‌تی كردن، زویلل ده‌زانێت هه‌روه‌ك زۆربه‌ی خه‌ڵكیش ئه‌مڕۆ ده‌زانن، ده‌وڵه‌تی مۆدێرنی دامه‌زراو له‌سه‌ر چه‌مكی ئازادی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه كه ده‌توانێت له‌م چه‌رخه‌دا بژی.
له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌وه تا ئه‌مڕۆ دیكتاتۆره‌كان وه‌ك پولی دۆمیه‌نه به‌دوای یه‌كدا ده‌كه‌ون، روخانه‌كه به یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ده‌ستی پێكرد و دیكتاتۆریه‌ته‌كانی ئه‌وروپای خۆهه‌ڵات به‌دوایدا هاتن دوای ئه‌ویش دیكتاتۆریه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكای باشور ئه‌وه‌تا دیكتاتۆریه‌ته عه‌ره‌به‌كانیش یه‌ك به‌دوای یه‌كدا له‌كه‌وتندان، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی له‌سه‌ر ئازادی دامه‌زراون زیاتر دامه‌زراوترده‌بن و به‌هێز و سه‌قامگیرتر ده‌بن، كه‌س ئه‌مڕۆ ناترسێت له‌شێوانی وڵاتانی ئه‌وروپا یان ئه‌مه‌ریكای باكور یان ژاپۆن یان هندستان، هندستان نمونه‌یه‌كی جوان و باشه بۆ به‌راوردكردن. هندستان و پاكستان دو ده‌وڵه‌تی دراوسێی خاوه‌ن ئاستێكی گه‌وره‌ن له مێژو و جوگرافیای هاوبه‌ش، وڵاتی هندستان وڵاتێكی مۆدێرنه: دیموكراسیه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی ئازادی مرۆڤ بنیات نراوه، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌وڵه‌تی پاكستان ده‌وڵه‌تێكه له‌سه‌ر مێژویه‌ك له دیكتاتۆریه‌ت و كوده‌تای یه‌ك له‌دوایه‌ك دروست بوه، ده‌وڵه‌تی هندستان دامه‌زراو و پته‌و و به‌هێزه‌و خاوه‌ن رێزێكی زۆره له‌ناوخۆ و ده‌روه، له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی پاكستان له‌رزۆكه‌و شه‌ست ساڵه له‌سه‌ر له‌پی دێوه‌زمه‌یه‌و به‌خێرایی گه‌له‌كه‌ی روه‌و دواكه‌وتویی و توندڕه‌وی و برسێتی و هه‌ژاری ده‌بات.
ده‌وڵه‌تی ئازادی، واتا ده‌وڵه‌تی مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تیه‌كه‌ی بێنێته‌دی، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه كه تاك تیایدا ئازادی بیروبۆچونی له‌ژیانیدا و له‌داهێنانه‌كانیدا و له به‌شداریكردنی له خزمه‌تكردنی وڵاته‌كه‌ی دێنێته‌دی. ده‌وڵه‌تی ئازادی رێگاكانی كراوه‌ن بۆ به‌شداریكردنی تاكه‌كان له‌كاروباری گشتیدا به‌بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی كه‌س بۆیه ئه‌حمه‌د زویل بانگه‌وازی بۆ كرد له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌زانێت هه‌زاران هاوڵاتی بێبه‌شكراون له مافی به‌شداریكردن له ده‌وڵه‌ته كلاسیكیه‌كه‌یاندا، ده‌زانێت كه رێڕه‌وی ئه‌م ده‌وڵه‌ته خه‌ڵكی ته‌نگه‌تاو كردوه و هه‌رده‌بێت بته‌قێته‌وه، وڵاته سته‌مكاریه‌كان ده‌ڵًێن: ئازادی مانای پشێوی و ئاژاوه‌و ژیانی ئاژه‌ڵیانه‌یه خه‌ڵكیش بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر باوه‌ڕیان به‌و قسانه‌كرد، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیادا دیمه‌نه‌كه زۆر رۆشن بوه‌وه، له‌ده‌وڵه‌تی ئازادیه‌كاندا خه‌ڵكی له باشترین ئاستی گوزه‌راندا ده‌ژین، ئازادن له‌سایه‌ی یاسادا، هه‌روه‌ها جیاوازیه‌كی تریش ئه‌وه‌یه كه خاوه‌ن زۆرترین ئاستی رێزگرتنی یه‌كتر و تایبه‌تمه‌ندی خۆیانن، هه‌تا ئه‌و موسڵمانانه‌ی له وڵاته ئازادیه‌كاندا ده‌ژین خاوه‌نی به‌رزترین ئاستی دیندارین كه ئه‌مه بۆ ملیۆنان له‌وانه نه‌هاتۆته‌دی كه‌له‌دوره چاودێری ده‌كه‌ن، ته‌كنه‌لۆژیا و شۆرشی په‌یوه‌ندیه‌كان وای له هاوڵاتیانی وڵاته دیكتاتۆریه‌كان كردوه ببه‌نه خاوه‌نی هۆشیاریه‌كی جیاواز، هۆشیاری به‌پێچه‌وانه، واته هاوڵاتیان هۆشیاریان به‌وه‌هه‌یه كه نیانه، ئه‌وه‌ی كه نادیاره، نه‌بونی ئازادی بوته ناونیشانێك بۆ هه‌مو به‌یانی و ئێواره‌یه‌ك، ناونیشانێك بۆ هه‌ژاری وبرسێتی و بێده‌نگ كردن و نه‌خۆشی.
لێره ده‌وڵه‌تی ئازادی روبه‌رێكه بۆ به‌رێكه‌وتنی مرۆڤ، به‌رێكه‌وتنی لاوان بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كانیان، فه‌زای گشتی فه‌زایه‌كی ئازاده‌و كه‌س ناتوانێت قۆرخی بكات، چاودێری ئازادی خه‌ڵك و میدیاكان به‌خێرایی رێگریه‌كانی ژیانی خه‌ڵك ئاشكراده‌كه‌ن، به‌ڵكو مه‌بده‌ئی ئاشكرایی مه‌بده‌ئی بنه‌ڕه‌تی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌یه به‌وپێیه‌ی ده‌وڵه‌تی خه‌ڵكه‌و كه‌س ناتوانێت قۆرخی بكات بۆ خۆی.
زویل داوایكرد، هه‌روه‌ك ملیۆنان هاوڵاتی میسر داوایانكرد، دژی واقیعی ئێستایان كه ئه‌مه‌ش مانای شۆڕشه.
شۆرش ده‌كرێت بۆ به‌دیهێنانی پێچه‌وانه‌ی واقیع، ئه‌گه‌رنا گۆڕانكاریه جوزئیه‌كان به جوڵه سروشتیه‌كانی گۆڕانیش به‌دی دێن، شۆڕش روداوێكی ناسروشتیه هه‌وڵده‌دات بۆ هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی هاوكێشه‌ی واقیع. قه‌یرانی شۆڕشی عه‌ره‌بی خۆی ده‌بینێته‌وه له‌گه‌ڵ مێژویه‌كی دورودرێژ له دیكتاتۆریه‌ت و سته‌مكاری هاوكاتیش دێت و پێشوازی لێده‌كرێت، شۆڕشێكه دێت له چوارچێوه‌ی شۆڕشه میللیه‌كان له كۆمه‌ڵگاكانی تر له‌سه‌رده‌می ئازادی‌دا. ئه‌م فه‌زایه له دراوسێ بونی وڵاتانی ئازادی واده‌كات كه ده‌وڵه‌تی ئازادی عه‌ره‌بی چاوڕه‌وانكراو توانای ژیانی هه‌بێت، له‌وانه‌یه له‌دایك بویه‌كی نامۆبێت بۆ كه‌سوكاری به‌ڵام هاوشێوه‌ی هاوڕێیانیه‌تی كه ته‌مه‌نیان درێژترده‌بێت و جه‌سته‌و گیانیان به‌هێزتر ده‌بێت، ئه‌زمونی داهاتوی عه‌ره‌بی جیاواز ده‌بێت و ئه‌گه‌ره‌كانی كراوه ده‌بن به‌ڵام گیانێكی تیدایه كه خاوه‌ن هۆشیاریه‌كی نوێیه، هۆشیاریه‌كی جیاواز، هۆشیاری به ساخته‌یی زۆرێك له دروشم و فێله‌كان، هۆشیاری به ویستێك له ژیانی سه‌ربه‌زانه، تاكی نوێ ده‌وڵتێكی ناوێت دوژمنایه‌تی كه‌س بكات و هێرش بكاته سه‌ر كه‌س، ده‌وڵه‌تێكی ناوێت شتێك له جیهاندا بڵاوبكاته‌وه، ده‌وڵه‌تێكی ده‌وێت فه‌زایه‌كی گشتی بۆ بێنێته‌دی كه توانای ژیانێكی سه‌به‌رزانه‌ی هه‌بێت، ده‌وڵه‌تێك یارمه‌تی بدات له‌وه‌ی ئازاد و مرۆڤ بێت، ده‌وڵه‌تێك رۆڵه‌كه‌ی بریتی بێت له پاراستنی ئازادیه‌كانی خه‌ڵك له پێشێل كردن له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێك بێت ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی بریتی بێت له‌پێشێلكردنی ئازادیه‌كانی خه‌ڵك.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی سعودی