|
رۆژنامه‌ی گاردیان: خێزانه‌که‌ی حوسنی موباره‌ک خاوه‌نی 70 ملیار دۆلارن |
Sunday, February 6, 2011 |
(سبه‌ی):
رۆژنامه‌ی (گاردیان)ی به‌ریتانی له‌راپۆرتێکیدا ئاشکرایکرد، بنه‌ماڵه‌که‌ی حوسنی موباره‌کی سه‌رۆکی میسر، خاوه‌نی 70 ملیار دۆلارن.
رۆژنامه‌که هێمای بۆ ئه‌وه‌کردوه، موباره‌ک له ماوه‌ی 30 ساڵی رابوردودا وه‌ک سه‌رۆکی میسر و فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌کداره‌کان، ملیۆنان دۆلاری له‌ڕێی گرێبه‌سته‌کانی وه‌به‌رهێنانه‌وه په‌یداکردوه‌و حساباته نهێنییه‌کانیشی زۆرینه‌ی له‌بانکه‌کانی سویسرا‌و به‌ریتانیا دانراون.
له‌به‌شێکی دیکه‌ی راپۆرته‌که‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه، سه‌روه‌تی خێزانه‌که‌ی موباره‌ک نزیکه‌ی 70 ملیار دۆلار ده‌بێت و زۆرینه‌ی ئه‌و سامانه‌ش، له‌ڕێی پڕۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنان و گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ کۆمپانیا بیانییه‌کاندا ده‌ستکه‌وتوه، که بۆ پێدانی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ک، کۆمپانیاکان ناچار کراون رێژه‌ی 50%ی ساڵانه‌ی قازانجه‌کانیان بده‌نه یه‌کێک له ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی موباره‌ک.
رۆژنامه‌ی گاریان ئاماژه‌ی به سامانی هه‌ر یه‌ک له‌ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی موباره‌ک کردوه به‌مشێوه‌یه؛ حوسنی موباره‌ک 15 ملیار دۆلار، جه‌مال موباره‌کی کوڕی 17 ملیار دۆلار، عه‌لا موباره‌ک 8 ملیار دۆلار‌و هاوکات خاوه‌نی دو فڕۆکه‌ی تایبه‌تی و که‌شتی مه‌له‌کییه، سۆزانی خێزانی موباره‌کیش خاوه‌نی نزیکه‌ی 5 ملیار دۆلاره، له‌گه‌ڵ چه‌ندین بڕه پاره‌ی دیکه که به‌ناوی خزم و که‌سه نزیکه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی موبارهکهوهیه. |
|
|