Print
 پێشبڕكێی‌ ئۆباما و خامنه‌یی‌ له‌سه‌ر میسر
Monday, February 7, 2011

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌: شه‌مێران سلێمان


ئه‌مه‌ تاكه‌ جاره‌ كه‌ باراك ئۆبامای‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مه‌ریكا و ئایه‌توڵڵا عه‌لی‌ خامنه‌یی‌ رابه‌ری‌ رۆحی‌ ئێران له‌سه‌ری‌ كۆكبن. هه‌ردوكیان پشتگیری‌ خۆپیشانده‌رانی‌ ناڕازی‌ رژێمی‌ میسریان كرد، هه‌ستی‌ خۆیان بۆ دورخستنه‌وه‌ی‌ موباره‌ك له‌سه‌رۆك كۆمار ده‌ربڕی‌. جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتی‌ بۆ خۆپیشانده‌ران ده‌ربڕی‌، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ راوێژی‌ ئێرانیش، شتێكی‌ وانه‌ماوه‌ له‌واشنتۆن ‌و تارانیش خۆپیشاندان بكرێت ‌و داوای‌ رۆشتنی‌ موباره‌ك بكرێت، ئایا ئێمه‌ له‌به‌رده‌م پێشبڕكێی‌ ئه‌مریكی‌-ئێران یداین له‌سه‌ر سه‌رۆكی‌ داهاتو؟

باش تێده‌گه‌م له‌هه‌ڵوێستی‌ گه‌رم ‌و گوڕی‌ ئێران بۆ روخانی‌ رژێم له‌قاهیره‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ میسر ستونی‌ سه‌ره‌كی‌ ناوچه‌كه‌یه‌، نه‌مانی‌ رژێمه‌كه‌ی‌، یان لاوازكردنی‌، یان سه‌رقاڵبونی‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ ئێراندایه‌ كه‌ هه‌وڵی‌  فراوانكردنی‌ ده‌دات، چه‌ند ساڵێكه‌ ئه‌و له‌دۆخی‌ شه‌ڕی‌ رانه‌گه‌یه‌نراودایه‌ له‌گه‌ڵ‌ میسر.

به‌ڵام هه‌رگیز له‌و هه‌ڵوێسته‌ گه‌رمه‌ی‌ كۆشكی‌ سپی‌ ‌و وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا تێناگه‌م كه‌ به‌ئاشكرا داوای‌ رۆشتنی‌ موباره‌ك ده‌كات. بێجگه‌ له‌وه‌ی‌ هه‌ر سه‌ره‌تا میسرییه‌كان ئامۆژگارییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ و بێگانه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌، هه‌ر فه‌رمانڕه‌واییه‌ك بێت، میسرییه‌كان چاوه‌ڕێی‌ هه‌ڵوێستی‌ ئێستای‌ ئه‌مه‌ریكا ناكه‌ن كه‌ پشتگیریشیانه‌، به‌ڵكو گرنگیشی‌ پێناده‌ن. له‌هه‌مان كاتیشدا بانگهێشته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوێستی‌ لایه‌نه‌كانی‌ بۆ گفتوگۆ لاوازكرد، ئاماژه‌ی‌ هه‌ڵه‌ ده‌دات ‌و قه‌یرانه‌كه‌ قوڵترده‌كاته‌وه‌. ناكۆكی‌ نێوان كۆشكی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ‌و گۆڕه‌پانی‌ ته‌حریردا له‌قاهیره‌ ده‌رباره‌ی‌ گۆڕینی‌ سه‌رۆك، یان گۆڕینی‌ رژێمه‌كه‌یه‌. ره‌نگه‌ رۆشتنی‌ موباره‌ك كارێكی‌ باش بێت، خۆشی‌ به‌ڵێنیدا بڕوات، ره‌نگه‌ رۆشتنێكی‌ خێراش بێت، به‌ڵام گۆڕانكاری‌ له‌رژێمدا كه‌ ناڕازییه‌كان بانگه‌شه‌ی‌ بۆ ده‌كه‌ن ‌و داوای‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تێكی‌ ئینتیقالی‌ ‌و گواستنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات بۆخۆیان، یان به‌ به‌شداری‌ ئه‌وان ده‌كه‌ن ره‌تكراوه‌یه‌.

ئاخنین‌و پڕكردنی‌ قه‌یرانه‌كه‌ شه‌ره‌فی‌ كاریگه‌ر و سوپاسگوزار نابه‌خشێته‌ ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌دیهێنانی‌ گۆڕانكاری‌، به‌ڵكو ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ رژێم لاواز ده‌كات ‌و ئۆپۆزسیۆنیش شه‌رمه‌زار ده‌كات.

ئه‌وه‌شبو پاڵی‌ به‌زۆر كه‌سه‌وه‌نا هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ واشنتۆن به‌و شێوه‌ راڤه‌بكه‌ن، له‌وه‌یه‌ كاتی‌ تۆڵه‌كردنه‌وه‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ موباره‌ك ره‌تیكرده‌وه‌ گوێ‌ له‌داواكانی‌ حكومه‌تی‌ ئه‌مه‌ریكا بگرێت كه‌ داوای‌ چاكسازی‌ ده‌كرد، به‌ڵام سه‌رۆكی‌ میسر ره‌تیكرده‌وه‌، به‌ڵكو به‌ته‌واوی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ رابردودا دورخسته‌وه‌. ئایا واشنتۆن ده‌یه‌وێ‌ چاكسازی‌ له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ‌ هێزه‌ تازه‌كانی‌ گه‌نجان ‌و ئۆپۆزسیۆنی‌ میسردا بكات ‌و پشتگیریان بۆ ده‌ربڕێ‌. یان پێشبڕكێیه‌كی‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ بۆ كاریگه‌ری‌ دانان له‌سه‌ر روداوه‌كان ‌و ئاكامه‌كانی‌؟

پێموایه‌ گره‌وكردن له‌سه‌ر روخانی‌ رژێم هه‌ڵه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌ كه‌ هه‌ندێ‌ لایه‌ن په‌یڕه‌وی‌ ده‌كه‌ن، ئێرانی‌ ‌و ئه‌مه‌ریكییه‌كان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر روخساری‌ نوێی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌فه‌رمانڕه‌واییشدا ده‌ركه‌وێ‌ ئه‌وا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ میسر هه‌ر به‌جێگیری‌ ده‌مێنێته‌وه‌، زۆرینه‌ش دژی‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ ئێران ‌و هه‌وڵه‌كانی‌ فراوانكردنین.

واشنتۆن هه‌میشه‌ ده‌زانێ‌ پشتگیری‌ ره‌وایی‌ ده‌كات تا ده‌ڕوخێ‌، كاتێكیش ده‌ڕوخێ‌ ره‌وایی‌ ده‌به‌خشێ‌ به‌سه‌ركه‌وتوه‌ نوێیه‌كه‌، ئه‌وه‌ش خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ ده‌كات. به‌ڵام ئێستا زۆر سه‌ركێشی‌ ده‌كات كاتێك ده‌ستوه‌ردان ده‌كات ‌و بڕیارده‌دات ‌و كه‌ ده‌بێ‌ سه‌رۆك موباره‌ك هه‌رچی‌ زوه‌ بڕوات، ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌گروپه‌كانی‌ ناو میسر ئیستیفزاز ده‌كات، هه‌مو ناوچه‌كه‌ش توشی‌ دڵه‌ڕاوكێ‌ ده‌كات ‌و ئێران هانده‌دات به‌ ده‌ستوه‌ردان.

به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌خامنه‌یی‌ پێش ئۆپۆزسیۆنی‌ میسری‌ كاتێك بیست خوله‌كی‌ له‌وتاری‌ نوێژی‌ هه‌ینی‌ به‌زمانی‌ عه‌ره‌بی‌ ته‌رخانكرد بۆ پشتگیریكردنی‌ خۆپیشانده‌ران رابه‌ری‌ ئه‌وه‌ی‌ كرد كه‌ ئه‌وان بانگه‌وازی‌ دامه‌زراندنی‌ رژێمێكی‌ دینی‌ هاوشێوه‌ی‌ ئێران ده‌كه‌ن. دوژمنه‌كانی‌ ئێران ‌و ئه‌وانه‌شی‌ لێی‌ ده‌ترسن له‌پشتگیریكردنی‌ ئه‌و بزوتنه‌وه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌ گه‌نجانه‌ بێسه‌ره‌و به‌ره‌ بته‌كنه‌وه‌. ئه‌وه‌شی‌ ده‌مێنێته‌وه‌ ده‌زانێ‌ كه‌ رژێمی‌ ئێرانی‌ نمونه‌یه‌كی‌ ناشرینه‌ و ئێستاش نه‌خۆشه‌. خۆی‌ به‌مدواییانه‌ به‌ده‌ست شۆڕشی‌ گه‌نجانه‌ دژه‌وه‌ ده‌یناڵاند و توندڕه‌وییه‌كی‌ وه‌حشیانه‌ی‌ به‌رامبه‌ریان نواند.

لێگه‌ڕێن با میسرییه‌كان خۆیان به‌ده‌ستی‌ خۆیان كاره‌كانیان یه‌كلایی‌ بكه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ر نا ناڕه‌زایه‌تییه‌ سلمییه‌كان ده‌بنه‌ سه‌ربازگه‌ی‌ ناوخۆیی‌ ‌و ده‌ره‌كی‌.

سه‌رچاوه‌: شه‌رقلئه‌وسه‌ت


 

Sbeiy.com © 2007