Print
 میسر؛ عومه‌ر سلێمان و لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان كۆبونه‌وه‌
Monday, February 7, 2011
 (سبه‌ی‌):
پاش سیانزه‌ رۆژ له‌ به‌رده‌وامی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كانی‌ جه‌ماوه‌ری‌ میسر، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه‌) عومه‌ر سلێمان، جێگری‌ حوسنی‌ موباره‌ك له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئۆپۆزسیۆن كۆبوه‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ رێگه‌ چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و قه‌یرانانه‌ی‌ چه‌ندین ساڵه‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی له‌ میسر به‌ ده‌ستیانه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت.
هاوكات له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریری‌ شاری‌ قاهیره‌وه‌، خۆپیشاندانه‌كان و ناڕه‌زاییه‌كانی‌ جه‌ماوه‌ر به‌رده‌وامی‌ هه‌یه‌و داوا له‌ موباره‌ك ده‌كرێت كورسی ده‌سه‌ڵات جێبهێڵێت.
به‌پێی‌ ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ نێوان جێگری‌ سه‌رۆكی میسرو لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان، چه‌ند شاره‌زایه‌كی یاسایی سه‌ربه‌خۆ ئاماده‌بون.
Sbeiy.com © 2007