Print
 ویکیلیکس: عومه‌ر سلێمان باشترین پاڵێوراوی ئیسرائیله‌ بۆ جێگرتنه‌وه‌ی موباره‌ک
Tuesday, February 8, 2011

(سبه‌ی):
به‌پێی  نوێترین به‌ڵگانه‌مه‌ی سایتی ویکیلیکس، عومه‌ر سلێمان باشترین پاڵێوراوه‌ به‌لای ئیسرائیله‌وه‌ بۆ جێگرتنه‌وه‌ی حوسنی موباره‌ک.
به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ که‌ دوێنێ (دوشه‌ممه‌) بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، به‌پێی ئه‌و بروسکه‌ نهێنیانه‌ی نێوان باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌قاهیره‌و حکومه‌تی ئیسرایل، هه‌ردولا ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر پشتیوانی کردنی عومه‌ر سلێمانی جێگری ئێستای حوسنی موباره‌کی سه‌رۆکی میسر کردوه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ جێگره‌وه‌ی موباره‌ک.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکردوه‌، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک دبلۆماسی ئه‌مه‌ریکییه‌وه‌ پشتیوانی له‌ عومه‌ر سلێمان ده‌کرێت و له‌هه‌مانکاتدا، رۆژانه‌ له‌په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدایه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکاو به‌شێوه‌یه‌کی نهێنییش له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
ویکیلیکس له‌ڕێی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی دبلۆماسی ئه‌مه‌ریکی‌ که‌ مێژوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 2008 ئاشکرایکردوه‌، "ده‌یڤد هاشام یه‌کێک له‌ راوێژکاره‌کانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرایل، عومه‌ر سلێمانی (ته‌مه‌ن 83 ساڵ) وه‌ک باشترین جێگره‌وه‌ی موباره‌ک ده‌ستنیشان کردوه‌''.

Sbeiy.com © 2007