Print
 قاهیره‌؛ خۆپیشاندانی ملیۆن که‌سی له‌ گۆڕه‌پانی (ته‌حریر) ئه‌نجامده‌درێت
Wednesday, February 9, 2011


(سبه‌ی):
خۆپیشاندانه‌کانی هاوڵاتیانی میسر دژی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ پێینایه‌ هه‌فته‌ی سێهه‌مییه‌وه‌و بڕیاره‌ ئه‌مڕۆش خۆپیشاندانێکی ملیۆن که‌سی له‌قاهیره‌ی پایته‌خت ئه‌نجامبدرێت.
له‌درێژه‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌کانی هاوڵاتیاندا، وابڕیاره‌ ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌) خۆپیشاندانێکی ملیۆن که‌سی له‌ژێر دروشمی (هه‌فته‌ی خۆڕاگری) له‌ گۆڕه‌پانی (ته‌حریر) له‌ناوه‌ڕاستی قاهیره‌ی پایته‌خت ئه‌نجامبدرێت، بۆ کۆتایی هێنان به‌ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی موباره‌ک.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه عومه‌ر سلێمان، جێگری سه‌رۆک کۆماری میسر له‌ لێدوانێکدا بۆ ته‌له‌فیزیۆنی ره‌سمی میسر، داوای له‌ هاوڵاتیان کرد کۆتایی به‌ خۆپیشاندان بهێنن و رایگه‌یاند: حوسنی موباره‌ک‌ به‌ڵێنی داوه‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا نه‌کرێت و داواکارییه‌کانیان وه‌ک ره‌خساندنی هه‌لی کار و هه‌موارکردنه‌وه‌ی ده‌ستور به‌جێده‌هێنێت.
جێگری سه‌رۆکی میسر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، داواکاری هاوڵاتیان بۆ ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات کارێکی هه‌روا ئاسان نییه‌و پێویستی به‌ کاتێکی زیاتر هه‌یه‌.

 

Sbeiy.com © 2007