|
ئه‌ندامانی کۆنگرێس ره‌خنه له سیاسه‌تی ئۆباما ده‌گرن به‌رامبه‌ر وڵاتانی میسر و لوبنان |
Thursday, February 10, 2011 |
(سبه‌ی):
ئه‌ندامانی کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا ره‌خنه له سیاسه‌ته‌کانی باراک ئۆباما ده‌گرن به‌رامبه‌ر هه‌ردو وڵاتی میسر و لوبنان و به شکستخواردو له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن.
ئیلیانا رۆس لیتنین، سه‌رۆکی لیژنه‌ی کاروباری ده‌ره‌وه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند، گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی هه‌ردو وڵاتی میسر و لوبنان، به‌ره‌نگارییه‌کی گه‌وره بو، به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریکاو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئیلیانا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له‌و دو وڵاته‌دا شکستمان هێناوه له ئه‌نجامدانی چاکسازی و به‌ره‌وپێشچونی دیموکراسی، به تایبه‌ت له‌میسر که ئه‌و روداوانه‌ی لێکه‌وتوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "ئه‌مه‌ریکا ستراتیژێکی درێژخایه‌نی نه‌بوه له لوبنان، ئه‌وه‌تا حیزبوڵا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا له شکستپێهێنانی حکومه‌ته‌که‌ی حه‌ریری له‌مانگی کانونی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا".
له‌هه‌مانکاتدا ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامی سه‌ر به دیموکراته‌کانیش وێڕای ره‌خنه گرتنیان له سیاسه‌ته‌کانی باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا، داوایان کرد هه‌وڵه‌کانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ له خرههڵاتی ناوه‌ڕاستدا، له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا. |
|
|