|
باراک ئۆمابا: گه‌لی میسر سه‌لماندیان توانای گۆڕانیان هه‌یه |
Saturday, February 12, 2011 |
(سبه‌ی):
دوای 18 رۆژ له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی، گه‌لی میسر سه‌رئه‌نجام گۆڕانیان کرد‌و سه‌رۆکی وڵاتیان له‌کار دورخسته‌وه، سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکاش ستایشیان ده‌کات.
دوێنێ (هه‌ینی) حوسنی موباره‌ک، سه‌رۆکی پێشوی میسر دوای 18 رۆژ له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی هاوڵاتیان دژی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی، له‌ژێر فشاری گه‌لدا وازی له‌ده‌سه‌ڵات هێنا.
له‌کاردانه‌وه‌ی گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ش، باراک ئۆمابای سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ستایشی هه‌ڵوێستی گه‌لی میسری کرد‌و رایگه‌یاند: هاوڵاتیانی میسر له شۆڕشه‌که‌یاندا ئیسپاتیان کرد، که جگه له‌دیموکراتی و ئازادی ته‌واوه‌تی بۆ داهاتویان، هیچ جۆره حوکمێکی دیکه قبوڵ ناکه‌ن.
ئۆباما ئه‌وه‌شی وت، "میسرییه‌کان ده‌نگیان هه‌ڵبڕی و دژی حوکمی زۆرداری وه‌ستانه‌وه‌و سه‌لماندیان که ئه‌وان به بێ توندوتیژیش توانای گۆڕانیان هه‌یه".
باسی له‌وه‌شکرد، ئێستا نه‌وه‌یه‌کی نوێ و ده‌رکه‌وتو له‌و وڵاته پێگه‌یشتوه‌و چیتر حوکمی زۆرداری و پشتگوێخستنی داواکارییه‌کانیان قبوڵ ناکات.
له‌هه‌مانکاتدا باراک ئۆباما ستایشی هه‌ڵوێستی سوپای میسری کرد، که توانیویانه رۆڵێکی ئیجابی بگێڕن و لایه‌نگری نه‌که‌ن و له‌به‌ره‌ی گه‌لدا مانه‌وه. |
|
|