Print
 دوای ده‌رکردنی موباره‌ک، ئه‌مڕۆ حکومه‌تی میسر یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامده‌دات
Sunday, February 13, 2011

(سبه‌ی):
پاش کۆتایی هێنان به‌ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی حوسنی موباره‌ک، ئه‌مڕۆ حکومه‌تی میسر یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامده‌دات.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی (شه‌رقلئه‌وسه‌ت)ی میسری، وا بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ (یه‌کشه‌ممه‌) حکومه‌تی میسر به‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌حمه‌د شه‌فیق، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامبدات.
ئاژانسه‌که‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، کۆبونه‌وه‌که‌ تایبه‌ته‌ به‌ تاوتوێکردن و خستنه‌ڕوی چه‌ند بابه‌تێکی په‌یوه‌ست به‌ بارودۆخی ئێستای ناوخۆی میسره‌وه‌، وه‌ک دابینکردنی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان و فه‌راهه‌مکردنی ئه‌من و ئاسایشی وڵات.
جێی ئاماژه‌یه‌ دوێنێ (شه‌ممه‌) ئه‌نجومه‌نی باڵای هێزه‌ چه‌کداره‌کان له‌ فه‌رمانی ژماره‌ (4)یدا، بڕیاریدا به‌ درێژکردنه‌وه‌ی واده‌ی حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌حمه‌د شه‌فیق، که‌ له‌رێکه‌وتی 31/1/2011دا به‌ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دیاری کرا، له‌شوێنی ئه‌حمه‌د نه‌زیفی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوی میسر.

 

Sbeiy.com © 2007