لیڤیا کلینگل
له‌ئه‌ڵمانیه‌وه: دانای شه‌ده‌ڵه
* گه‌لێکی ئازا به‌سه‌ر سه‌رۆک موباره‌ک دا سه‌رکه‌وت، سوپا ده‌سه‌ڵاتی سه‌ر ئه‌م خاکهخهستهو شێواوه ده‌گرێته‌ده‌ست.
ئاپوره‌ی جه‌ماوه‌ر له‌میسردا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، حوسنی موباره‌ک بو به‌مێژویه‌کی رابوردو، مه‌یدانی ته‌حریر ئه‌و نێوهندهبو که‌بۆ ئینسانهتینوهکانی ئازادی بوبوهمهکۆی چالاکیه‌کانیان، ئه‌و مهیدانهبهدرێژایی 18 رۆژی ته‌واو له‌گازی فرمێسکڕژێن و ترس و مه‌رگ دا نوقوم کرابو، دواجار ئه‌و مهیدانهپڕ بو له‌شادی، ئه‌م تێکۆشانهدژی سسته‌مێکی وا له‌و 18 رۆژه‌دا ئه‌و راستیه‌ی خسته‌ڕو که گیانله‌ده‌ستدانی 297 که‌س له‌پێناوی گۆڕینی ئه‌و سسته‌مه‌دا به‌فیڕۆ نه‌ڕۆییشت.
وێنه‌کانی ئه‌م راپه‌ڕینه‌ی له‌شه‌وانی وڵاتێکی عهرهبیهوهبهرهو میدیاکانی دنیا رێگه‌ی بڵاوبونه‌وه‌یان گرت تایبه‌ت و بێهاوتا بون، چونکه‌ئه‌م وێنهپڕ له‌خۆڕاگری و هه‌وڵدانه‌بۆ خۆ له تارمایی ترس رزگارکردن و به‌ئاشتی گۆڕینی رژێمی حوکمڕانیهلهسهردهمی دوای داگیرکران (پۆست کۆلۆنیالی)دا بۆ یه‌که‌مجار بو بێتهبینین.
ئه‌م راپه‌ڕین و خۆپیشاندانهئاشتیخواز و شێلگیرانه‌یه به‌بێ هیچ ئه‌قڵێکی خۆبهژیرزانی رۆژائاوایی ئه‌نجامدران!
ده‌ستپێکی ئه‌م کاره هه‌ره‌وه‌زیه له لایه‌ن گروپێکی لاوانی خۆڕێکخستو له‌تۆڕێک دا بو، دوجاریش ئه‌م خهڵکهکهمانهبهکاوهخۆ زیادیان کرد و بون به‌هه‌وێنی گردبونه‌وه‌ی لێشاوی خۆپیشانده‌ران، ئه‌م ئاپوره‌ی خه‌ڵکه راپه‌ڕیوه بون به‌هێزێک ئیتر به‌هیچ که‌س و شتێک به‌ریان پێنه‌گیرا - وه‌کو یه‌کێک له‌و چالاکوانانه رایگه‌یاند.
بۆیه دڵی هه‌مو که‌سێکی دیموکراسیخواز له‌گه‌ڵ سه‌رکه‌وتنی خه‌ڵکی راپه‌ڕیوی میسر دا جه‌ژنی شادیی ده‌گێڕا، چونکه‌ئه‌م گهلهلهپێناو نرخه‌کانی ژیانێکی شایسته‌دا گوێیان به‌هیچ شتێک نه‌دا و ریسکیان به‌ژیانی خۆیان کرد، ئه‌وان خواستی بیروڕای ئازاد و مافی کۆبونه‌وه‌ی خۆیان سه‌لماند و بێجگه له‌وه‌یش ئه‌م گهلهپێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرت که‌ده‌بێت له‌شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌که‌یدا مافی دیموکرسیانی خۆی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی دواجار پۆلیتیکارگهلێک بێنه پێشهوهکهبیر له‌ژیانی میله‌ت بکه‌نه‌وه نههوهک ته‌نیا بیر له‌به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان بکه‌نه‌وه‌و هیچی تر.
سوپا فه‌رمانی ئاڕاسته‌کردنی ده‌سه‌ڵاتی درایه‌ده‌ست...
له‌ئێستادا چاره‌نوسی میسری گه‌وره له ده‌ست سوپا دایه، ئه‌م قسهیهلهزاری سوله‌یمانی جێگره‌که‌ی موبارهکهوهو به‌شێوه‌یه‌کی ناساز هاتهوتن.
لیستێک ناوی هه‌مو ئه‌و ژهنراڵانهلهخۆبگرێت کهبونهتهئهنجومهنی ده‌سه‌ڵات تائێستا بڵاونهکراوهتهو میلله‌تیش له‌جیاتی که‌وتنه‌ناو ناڕێکوپێکی و هه‌راوه سه‌رگه‌رمی جه‌ژنی سه‌رکه‌وتنی خۆی به‌سه‌ر سه‌رۆک دا بو.
سوپای میسر تاکههیزێکی وڵاته‌که‌ی بو له رۆژانی خۆپیشاندان دا بێلایه‌نانه ره‌فتاری کرد و نه‌یهێشت به‌تۆمه‌ته‌کانی لێدان و سه‌رکوتکردنی خه‌ڵکی راپه‌ڕیو تۆمه‌تبار بکرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌م یه‌که‌مین ئهنجامهبهختهوهرانهیهی شۆڕشی گه‌لی میسر له‌پیناو ئازادی دا راده‌ی بهروهرامێتیی ده‌ره‌جه‌دارانی سوپا زیادیکردوه‌و ده‌بێت هه‌مو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی له‌دوا وتاری موباره‌ک دا به‌نه‌وه‌ی نوێ (منداڵان) دران بهێنرێنه‌دی، ئه‌م پیاوانه‌ی کهزمانهی پهڕۆییانیان له‌سه‌ر شانه(و: به‌ئه‌ڵمانی شولتهرکلاپێن) ئه‌رکی هه‌رقل (هێرکولێس) یان که‌وتۆته سه‌رشان: له‌م وڵاته خاوه‌ن ژمارهههر زۆره‌ی دانیشتوان دا له‌ناوچه‌که‌دا کارکردن بۆ باشکردنه‌وه‌ی باری خراپی سیاسی و ئابوری و به‌پێچه‌وانه‌ی تائێستاوهزهحمهتێکی فره‌ی گه‌ره‌که.
خه‌ڵکی میسر به‌ڕاستی سه‌لماندیان که‌شایانی ئه‌وه‌ن دیموکراسیان هه‌بێت، ته‌نیا گه‌وجه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن کهعهرهبگهل بۆ دروستکردنی ده‌وڵه‌تێک که‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موانی تێدا پارێزراوبێت هێشتاکهپێنهگهیشتون، قاره‌مانانی ئه‌م شۆڕشه باش ده‌زانن که‌له‌نێوان قاهیره‌و سوێس دا چ رێگایه‌کی هه‌وراز و بهردهڵانیان له‌به‌رده‌مدایه.
ئهوهکۆمهڵگهی مه‌ده‌نی نوێی میسر نیهکهمهترسی دێنه سه‌ر رێگا، به‌ڵکو ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ن که‌له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی کۆنی جاران ماون، ئهوکهسانهدهکهونهناو مهترسیهوهکهسودمهندی ملیۆنی سه‌رده‌می رژێم و سسته‌می تاکو ئێسستای میسر بون.
کهواتهبهتهواوی به‌پێی ئه‌و په‌نده‌ی که‌ده‌ڵێت: شۆڕش له‌لایه‌ن که‌سانی رۆمانتیکارهوه بیری لێده‌کرێته‌وه، له‌لایه‌ن ئایدۆلۆژیاوهدهدزرێت و له‌لایه‌ن بیرۆکراتهکانهوهوێران ده‌کرێت.
له‌دوای درامای هه‌فته‌کانی رابردوی میسردا پێشبینیه‌ک دێته‌پێشه‌وه: میسریه‌کان، ئه‌و میسریانه‌ی هه‌مو ترسه‌کانی خۆیان ره‌واندنه‌وه، ده‌بێت زۆر وریای ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌یان به‌سه‌ر سته‌مکاریی دا Despotieبن.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی کوریر