Print
 میسر؛ تا ئێستاش موباره‌ك له‌ (شه‌رم شێخ)ه‌
Monday, February 14, 2011

(سبه‌ی‌):
به‌پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن دوای‌ وازهێنانی‌ له‌ ده‌سه‌ڵات، موباره‌ك خاكی میسری‌ به‌جێهێشتوه‌، ئه‌حمه‌د شه‌فیق، سه‌رۆك وه‌زیری‌ حكومه‌تی میسر، دوانیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه‌) له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاندوه‌: "تا ئێستا حوسنی‌ موباره‌ك له‌ شه‌رم شێخه‌".
سه‌باره‌ت به‌ رۆڵی‌ عومه‌ر سلێمان، كه‌ له‌ دوای‌ هه‌ڵایسانی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ جه‌ماوه‌ری‌ میسر موباره‌ك كردی‌ به‌ جێگری‌ خۆی‌، شه‌فیق ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌: ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی چاره‌نوسی عومه‌ر سلێمان دیاریده‌كات.

 

Sbeiy.com © 2007