حه‌مید ده‌باشی
له ئینگلیزیه‌وه: كاروان حه‌یده‌ری
دیكتاتۆرێك شكستی هێناوه، خه‌ڵكانێك به ئازادی شاد بون، ئاسمان سنوری خه‌ونه‌كانیانه و خه‌ونی هه‌مو جیهانیش له‌گه‌ڵ ئه‌واندا شادی ده‌ده‌ربڕێت.
چۆن مێژو وه‌ڵامه‌كه‌ی باراك ئۆباما سه‌باره‌ت به‌و گۆرانكاریه بێوێنه‌یه‌ی میسر هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت؟
چاودێرانی جیهان روداوه گه‌وره‌كانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر و نه‌مانی حوسنی موباره‌ك به روخانی دیواری به‌رلین و شكستهێنانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت به هیوا و ئاواتی خۆپیشانده‌رانی گۆره‌پانی تیانانمینی چین به‌راورد ده‌كه‌ن.
هه‌مو ئه‌م بۆچونانه ئاماژه به گرنگی مێژو ده‌كه‌ن له‌وه‌ی كه تائێستا به‌چاوی خۆمان بینیومانه، به‌ڵام نه‌ك ته‌نها له میسر. هه‌روه‌ها ئێمه تا ئێستا به‌زۆر باوه‌ڕ ده‌كه‌ین به راپه‌ڕینه‌كه‌ی تونس و بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز له ئێران كه هه‌ڵبژاردنه خراپه‌كانی ساڵی 2009ی به‌دوای خۆیدا هێنا.
گومان له‌وه‌دا نیه كاتێك كه‌سێك هه‌ر یه‌كێك له‌م روداوانه وه‌كو یه‌ك ته‌ماشا ده‌كات، هه‌موی ته‌نها له ماوه‌ی دو ساڵ و نیودا، هه‌ر به رێگا كۆنه‌كه، ئه‌گه‌ر واشنتۆنیش به‌هه‌مان شێوه بیر بكاته‌وه، ئه‌وا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات.
وه‌ڵامی ئیداره‌كه‌ی ئۆباما سه‌باره‌ت به شۆڕشه‌كه‌ی میسر هه‌ر له سه‌ره‌تاوه رون و دڵنیا نه‌بوه، كه‌وا له یه‌كێك ده‌كات هه‌رگیز نه‌زانێ كێ بڕیار به‌ده‌سته له كۆشكی سپی له‌كاتی قه‌یراندا.
ئه‌گه‌ر له جۆزێف بایدنه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین ده‌بینین كه ئه‌و پشتیوانی له حوسنی موباره‌ك ده‌كرد وه‌ك هاوپه‌یمانێك "نه‌ك وه‌ك دیكتاتۆرێك،" و هیلاری كلینتۆنیش پێشتر ده‌یگوت كه رژێمی موباره‌ك سه‌قامگیره له جیاتی ئه‌وه‌ی ئۆباما لیستێك له ئامۆژگاری بۆ چاكسازی به‌په‌له بدات به موباره‌ك پێش ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان ده‌ست پێبكه‌ن، ئێمه گه‌واهیده‌ری ئه‌و كه‌لتوره سیاسیه‌ین كه شه‌رمه‌زاریه بۆ ئه‌مه‌ریكا پتر له به‌ڵگه‌نامه‌كانی ویكیلیكس.
ئه‌وه‌ی ئێستا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین كێشه‌ی "واقیع" و "پراكتیكی" سیسه‌تمه‌داره‌كان نیه كه هه‌وڵی هێشتنه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه هه‌ر به‌م شێوه‌یه ده‌ده‌ن و بونه‌ته هۆی جه‌نگه كاره‌ساتباره‌كانی عێراق و ئه‌فغانستان و توندوتیژی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین. ئه‌وه‌ی لێره‌دا پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێت زاڵبونی كه‌لتوره سیاسیه‌كه‌ی واشنتۆنه. ئۆباما به به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌م كه‌لتوره سیاسیه توانی خۆی بگه‌یه‌نێته كۆشكی سپی، به‌ڵام كاتێ گه‌یشت، ئه‌ویش بو به دواكه‌وته‌ی ئه‌و سیاسه‌ته.
ئه‌م بابه‌ته زۆر گرنگ بو بۆ واشنتۆن، به‌ڵام نه‌یتوانی به باشی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات. ئه‌مه‌ریكا خه‌ریكه له‌هه‌مو جیهاندا به‌بێئاگا وه‌سف ده‌كرێت.
گه‌لێك پێش روخانی رژێمه‌كه‌ی موباره‌ك، ئۆباما پێویست بو گرنگی ئه‌و مێژوه بناسێنێت كه له میسر رویدا و راستوخۆ به خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی راگه‌یاندبا كه ئه‌و دان ده‌نێ به ویستی ئازایدیخوازی میسریه‌كان و به‌شداری كردنیان له سیاسه‌ت و بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ونه به هه‌مو وڵاتانی ناوچه‌كه‌شدا. ئۆباما هه‌روه‌ها پێویست نه‌بو هیچ چاوه‌ڕوانی روخانی دیكتاتۆری داهاتو بكات پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكیه‌كان ده‌ستی هاوكارییان بۆ راپه‌ڕینه‌كان رابكێشن بۆ له‌پێناو جیهانێكی باشتردا.
ئێستا موباره‌ك له شه‌رمه‌زاری مێژودا ون بوه، به‌ڵام ئایا منداڵانی ئه‌مه‌ریكا چۆن له ده‌یه‌و سه‌ده‌ی داهاتودا كتێبی میژوه‌كه‌یان ده‌خوێننه‌وه؟ ئایا ئۆباما، وه‌كو بڕیارده‌رێك، چۆن وه‌سف ده‌كرێت له كاته‌دا؟
كاتێك له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كار بونی سه‌رۆكایه‌تی، خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی وه‌رگرت، من یه‌كێك بوم له‌وانه‌ی كه پێم وابو شایه‌نیه‌تی. هێشتا زۆر زو بو بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته، چونكه هێشتا هیچ شتێكی وه‌های نه‌كردبو تا ئه‌و خه‌ڵاته به‌ده‌ست بهێنێت. به‌ڵام پێم وابو ئه‌وه مانای شانازیه و مانای شه‌ره‌فمه‌ندی بو له‌ناو جیلی گه‌نجانی ئه‌مه‌ریكادا كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌نگاوێك بو بۆ به‌ره‌وپێشچونیان به‌ره‌و مرۆڤایه‌تی. له روداوه‌كانی مانگی رابردوی تونس و میسردا، مێژو دیاریه‌كی بۆ ئۆباما هه‌ڵگرتوه، كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به‌داخه‌وه ئه‌و هیچ شتێكی وای نه‌كرد كه شایه‌نی خۆی بۆ ئه‌و خه‌ڵاته‌ی وه‌ری گرت بسه‌لمێنێت.
سه‌رچاوه: سی ئێن ئێن