Print
 له‌ 11/9 بۆ 11/2
Thursday, February 17, 2011
رۆجه‌ر كۆهین 

له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: ئاراس حه‌مه‌جه‌زا ئه‌مین 

پێده‌چێت گرنگترین كاریگه‌ری‌ روداوه‌كانی‌ 11/9 ی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ روداوه‌كانی‌ 11/2 ی‌ میسردا ره‌نگبداته‌وه‌، ئه‌و رۆژه‌ی‌ كه‌ تیایدا حوسنی‌ موباره‌كی‌ سه‌رۆكی‌ میسر گه‌مه‌كه‌ی‌ دوای‌ 30 ساڵ له‌ دیكتاتۆری‌ تێدا دۆڕاند و له‌ژێر چاودێری‌ سوپادا به‌ره‌و ناوچه‌ی‌ شه‌رم شێخی‌ سه‌ر كه‌ناره‌كان هه‌ڵهات.

ئێمه‌ هه‌وڵی‌ داگیركردنی‌ خاكی‌ موسوڵمانه‌كانمان دا. هه‌وڵماندا سیستمێكی‌ نوێی‌ حوكمڕانی‌ به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنین. هه‌وڵی‌ شه‌ڕمان له‌دژیاندا. هه‌وڵی‌ خه‌رجكردنی‌ ملیاران دۆلارمان دا.
ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌وڵمان بۆنه‌دا له‌ناوبردنی‌ رۆتین و گه‌نده‌ڵی‌ بو له‌ جیهانی‌ عه‌ره‌بیدا له‌ رێگه‌ی‌ هاوكاری‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ و هه‌رێمایه‌تیه‌وه‌. بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌ پێویستی‌ به‌ هاوكاری‌ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه‌ بۆ دروستكردنی‌ ده‌وڵه‌تێكی‌ دیموكراتی‌.

ئێستا میسر روبه‌ڕوی‌ ده‌رفه‌تێكی‌ گرنگ ده‌بێته‌وه‌. ده‌ركه‌وتنی‌ ئیسلامیه‌ رادیكاڵه‌كان له‌ پێوه‌ره‌ دوانیه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكادا سه‌باره‌ت به‌ پشتیوانیه‌كی‌ به‌هێز هاوشێوه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ بۆ حوسنی‌ موباره‌ك ده‌یكرد، كه‌ به‌ توندی‌ له‌دژی‌ خواستی‌ جیهادیه‌كان ده‌وه‌ستایه‌وه‌. یان سودوه‌رگرتن له‌ ده‌یان ملیۆن هاوڵاتی‌ عه‌ره‌بی‌ كه‌ بێ‌ عیزه‌ت و ته‌نها وه‌ك ماده‌ ده‌رده‌كه‌وتن، كه‌ ئه‌وه‌ش مه‌یلی‌ دروستكردنی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ ره‌ها و توندوتیژی‌ زیادده‌كرد.

ئه‌گه‌ر میسریه‌كانی‌ لایه‌نگری‌ خۆرئاوا و ئیخوان موسلیمین پێكه‌وه‌ یه‌كبگرن و هاوكاری‌ له‌ میسری‌ نوێدا بكه‌ن، ئه‌وا ئه‌و خه‌ڵكه‌ی‌ كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی‌ زۆره‌ سته‌میان لێده‌كرێت، ده‌توانن پیشانی‌ بده‌ن كه‌ ئه‌وان كاره‌كته‌ری‌ مێژون، وه‌ك له‌وه‌ی‌ كه‌ ژێرده‌سته‌ و ده‌سته‌مۆ بن.

له‌ ماوه‌ی‌ 18 رۆژدا، میسر بو به‌ كلیلێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ روداوه‌كانی‌ دوای‌ 11/9، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ باراك ئۆباما به‌ڵێنیدا كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ پردێك له‌ گه‌ڵ جیهانی‌ ئیسلامیدا دروست بكات. به‌رله‌وه‌ی‌ ئه‌فغانستان بۆچونه‌كه‌ی‌ پێبگۆڕێت.

موحه‌مه‌د به‌راده‌عیش له‌ په‌یوه‌ندیه‌كدا پێی راگه‌یاندم" ئه‌گه‌ر ئێمه‌ له‌ میسردا سه‌ركه‌وتو بین، ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ باشترین ده‌رمان بۆ زاڵبون به‌سه‌ر رادیكالیزمدا. 

له‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاستدا پێشبینی‌ هه‌مو شتێكی‌ خراپ ده‌كه‌یت، به‌ڵام بینیمان كه‌ میسریه‌كان باشترین ده‌ستكه‌وتی‌ مه‌ده‌نی بێوێنه‌یان بۆ له‌ناوبردنی‌ موباره‌ك له‌ رێگه‌ی‌ هه‌ماهه‌نگیه‌وه‌ به‌ده‌ستهێنا. بینیمان چۆن گۆڕه‌پانی‌ ته‌حریر بو به‌ سه‌نته‌ری‌ هه‌ماهه‌نگی‌، بینیمان كه‌ سوپای‌ میسر چۆن له‌ ئاستی‌ به‌رپرسیارێتیدا بو، من دڵنیام له‌وه‌ی‌ كه‌ میسر ده‌توانێت خۆی‌ بنیاتبنێته‌وه‌.

قسه‌كردن له‌سه‌ر شه‌قام، بینیم كه‌ چۆن گۆڕه‌پانی‌ ته‌حریر به‌یانیه‌ك له‌ دوای‌ شۆڕش پاك ده‌كرایه‌وه‌، هه‌مو ئه‌و شتانه‌ی‌ كه‌ بڵاوه‌یان كردبو له‌ خۆڵ و خاشاك، منیان هاندا كه‌ تێبگه‌م پێویست ناكات قاهیره‌ به‌ره‌و زیوریخ جێبهێڵم، به‌ڵام مه‌روه‌ كه‌مال منی‌ به‌ رێگه‌ی‌ راستدا برد.

ئافره‌تێك به‌ حیجابه‌ ئه‌رخه‌وانیه‌كه‌یه‌وه‌ كه‌یف خۆش دیار بو، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا، داوای‌ لێبوردن له‌ بێزاربونتان ده‌كه‌ین، ئێمه‌ میسر بنیاتده‌نێینه‌وه‌، پرسیارم كرد بۆ ئه‌و ناوه‌ پاكده‌كاته‌وه‌، خۆ هه‌مو پیسیه‌كان بون به‌ رابردو، ئه‌ویش وتی‌، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت كۆنه‌كان خاوێنبكه‌ینه‌وه‌ و خاوێنی‌ ده‌ست پێبكات.
مامۆستایه‌كی‌ كیمیای‌ خانه‌نشینكراو به‌ره‌و روم هات و ده‌ستی‌ بۆ ئافره‌ته‌كه‌ درێژ كرد و وتی‌: ئه‌وه‌ی‌ ئێمه‌ نه‌مان توانی‌ بیكه‌ین ئه‌وان كردیان.

ئێستا میسر بێ سه‌رۆك و ده‌ستور و په‌رله‌مانه‌ و هیچ پۆلیسێكیش له‌سه‌ر شه‌قام نیه‌، به‌ڵام میسر ده‌بێته‌ مایه‌ی‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌كانی‌ ئه‌و دو میسریه‌: میسر هه‌ستێكی‌ نوێی‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌ پێیه‌ كه‌ له‌ رێگه‌ی‌ ئه‌و شۆڕشه‌ 18 رۆژیه‌ هاوبه‌شه‌وه‌ به‌ده‌ستهاتوه‌.

پێده‌چێت شتێكی‌ باش بێت، كه‌ موباره‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوانه‌ی‌ كه‌ به‌ڵێین بۆ ده‌كرد دادگایی‌ بكرێن، له‌نێو زیندانێكی‌ ره‌سمی‌ عه‌ره‌بیدا حه‌پس بكرێت. من پێم وایه‌ زیاتر له‌ جارێك داوا له‌ سوپا كراوه‌ كه‌ ده‌ستڕێژ له‌ خۆپیشانده‌ران بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ هه‌رچۆنێك بێت، موباره‌ك ده‌رفه‌تێكی‌ دایه‌ میرسیه‌كان كه‌ تیایدا یه‌كتر بناسن.

شۆڕشه‌كان هاوشێوه‌ی‌ شه‌ڕه‌كان، بۆشایی‌ به‌دوای‌ خۆیاندا جێده‌هێڵن و پڕن له‌ گفتوگۆ. میسریه‌كان چیان ده‌ستكه‌وت؟ لێره‌ ته‌نها یه‌ك دیمه‌ن هه‌یه‌: مه‌روه‌ قاسمی‌ ته‌مه‌ن 33 ساڵ كه‌ له‌ سویسرا ده‌ژی‌، له‌گه‌ڵ مه‌غدی‌ عاشور له‌ ئیخوان موسلیمین قسه‌ی‌ ده‌كرد. دوای‌ ده‌ستپێكردن و هه‌ڵگیرسانی‌ شۆڕشه‌كه‌شن به‌خێرایی‌ خۆیكرده‌وه‌ به‌ قاهیره‌دا و له‌ راپه‌ڕینه‌كه‌دا به‌شداریكرد ئه‌وه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هاوڕێیه‌كی‌ كوژرا. ئه‌گه‌ر ئه‌وان مانگێك به‌ر له‌ ئێستا له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌ ته‌نیشت یه‌كدا تێپه‌ڕیبن، ئه‌وا له‌ لایه‌كی‌ تره‌وه‌ یه‌كتریان بۆ لای‌ یه‌ك راكێشاوه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ ترسه‌وه‌.
دواتر، عاشور باسی‌ له‌ گیرانه‌كانی‌ خۆی‌ كرد، كه‌ لانی‌ كه‌م له‌ مانگێكدا دو جار ده‌ستگیرده‌كرا. پاشان باسی‌ له‌وه‌كرد كه‌ جله‌كانیان له‌به‌ر داكه‌ندوه‌ و به‌وشێوه‌یه‌ی‌ كه‌ هه‌ردو ده‌ستی‌ بۆ دواوه‌ی‌ پشتی‌ به‌رزبكاته‌وه‌ هه‌ڵواسراوه‌ و دواتر كاره‌با له‌سه‌ری‌ په‌نجه‌ و هه‌مو گیانی‌ دراوه‌.
چاوی‌ پڕ له‌ فرمێسكه‌. چاوی‌ مه‌روه‌ قاسمیش پڕه‌ له‌ فرمێسك. پاشان پانتۆڵه‌كه‌ی‌ تا سه‌ر ئه‌ژنۆی‌ به‌رزكرده‌وه‌، برێنێكی‌ ره‌ش له‌سه‌ر ئه‌ژنۆی‌ بو كه‌ مه‌روه‌ نه‌یده‌توانی‌ سه‌یری‌ بكات. پاشان مه‌ره‌وه‌ لێی‌ پرسی‌ كه‌ بۆ وایان لێكردوه‌، چونكه‌ ئه‌وان ده‌یان پرسی‌ كه‌ ئایا من ئوسامه‌ بن لادن ده‌ناسم یان نا.
ئێستا هه‌ردوكیان چیان ده‌وێت، ئه‌م ژنه‌ عه‌لمانیه‌ و ئه‌م گه‌نجه‌ ئایینیه‌، ئه‌م دو میسریه‌ وڵاتێكی‌ قانون و مافه‌كانیان ده‌وێت.
ده‌ره‌نجامه‌كانی‌ 11 / 9 له‌رێگه‌ی‌ 11/ 2 ه‌وه‌، رێگه‌ی‌ دانوستانه‌كان به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام له‌ به‌غداد و كابوڵه‌وه‌ نا، به‌ڵكو له‌ ته‌حریره‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: نیویۆرك تایمز

Sbeiy.com © 2007