باسم نبریس
له‌عه‌ره‌بیه‌وه: خالد باران
دڵنیام له‌وه‌ی حوسنی موباره‌ك "ئه‌و فڕۆكه‌وانه‌ی 83 ساڵ له‌میسر ژیاوه" گه‌لی میسر ناناسێت و نازانێت به‌گشتی ئه‌م گه‌له چۆن بیرده‌كاته‌وه و له قوڵاییه شارستانیه‌ته‌كه‌ی نه‌گه‌یشتوه، هه‌روه‌ها كۆدی ئاخاوتن له‌گه‌ڵیدا نازانێت و له‌هه‌ستی تێناگات و ته‌قدیری بارودۆخی ناكات، ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه نیه كه موباره‌ك له هه‌ساره‌یه‌كی تره‌وه هاتوه، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌یه كه دابڕاوه له‌گه‌لی میسر، به‌تایبه‌ت له دوایین 25 ساڵی حوكمكردنه درێژخایهنهكهیدا.
ئه‌گه‌ر گه‌له‌كه‌ی بناسیایه ئه‌و ناسینه قوڵه، به‌مانای جیۆلۆجی وشه‌كه، به‌و شێوه ناشیرین و قێزه‌ونه هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌ده‌كرد له‌گه‌ڵ داخوازی و هه‌ستی ملیۆنان شۆڕشگێر له گه‌لی میسر به‌هه‌مو چین و توێژه‌كانی.
ئێمه له‌به‌رده‌م فڕۆكهوانێكداین كه سه‌ركه‌وتو نه‌بوه له خوێندنه‌وه‌ی "سندوقی ره‌شی" گه‌له‌كه‌ی به‌ڵكو شكستی گه‌وره‌ی هێناوه له ده‌رك پێكردن و زانینی نهێنی شته‌كانی ناو ئه‌م سندوقه.
لێره‌وه ئێمه‌ی چاودێریكهرانی ئه‌م روداوه له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوری جوگرافی میسر هاوشێوه‌ی میسریه ره‌سه‌نه‌كان هه‌ستمان كرد به خۆبه‌گه‌وره‌ترزانینی سه‌رۆك و به‌كه‌م و سوك سه‌یركردنی گه‌له‌كه‌ی له‌هه‌رسێ جاردا كه هاته ده‌نگ و قسه‌ی كرد، بریا هه‌رقسه‌ی نه‌كردایه! هه‌مو جارێك كهوتاری ده‌دا به زمانێكی وشك و ته‌خته‌یی و خۆبه‌زل گرتنه‌وه، قوڵترین جێگه‌ی له هه‌ست و ناخی گه‌له‌كه‌یدا بریندار ده‌كرد، كه‌ئه‌مه‌ش توڕهییانی زیاتر كرد و ژماره‌ی توڕهبوانیشی زیاتر كرد، تاههمو میسر گه‌یشته یاخیبونی مه‌ده‌نی ملیۆن كه‌سی، ئه‌و پرسیاره‌ی لێردا و دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه مه‌زنه‌كه پێویسته بكرێت ئه‌مه‌یه: موباره‌ك بۆ به‌م شێوه‌یه هه‌ڵسوكه‌وتی كرد؟
ئه‌مه ده‌یان وه‌ڵامی هه‌یه: هه‌یانه راسته‌وخۆ سیاسیه، هه‌یه ده‌رونیه، هه‌یه رۆشنبیری و كلتوریه، رێگه به‌خۆم ده‌ده‌م زیاتر هه‌وڵبده‌م وه‌ڵامه‌كان له‌دو ته‌وه‌ره‌كه‌ی دواییان بێت.
پێم وایه هه‌ر دیكتاتۆرێك ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر كورسی یان عه‌رشی حوكم بێت به تێپه‌ڕینی كات نه‌فسیه‌تی خوایانه‌ی یان خۆبهخوازانینی بۆ دروست ده‌بێت، به‌واتای ئه‌و پێی وایه ئه‌گه‌ر له‌مرۆڤیش نه‌بێت ئه‌وا لانی كه‌م له‌سه‌رو مرۆڤهكانهوهیه، گه‌یشتن به‌م بیركردنه‌وه‌یه‌ش دیكتاتۆره‌كان به هۆی سه‌ڵاحیات و ده‌سه‌ڵاتی رههایانهوه پێی ده‌گه‌ن، هاوشانی مه‌رایی و مامه‌حه‌مه‌یی و ماستاوچیه‌تی داروده‌سته نزیكه‌كانیشیان، دوای ئه‌وه‌ش بازنه‌كه فراوانتر ده‌بێت تا هه‌مو ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندیان لای هه‌یه.
به‌م مانایه كه رۆژ له‌دوای رۆژ گه‌وره‌تر ده‌بێت وای لێدێت دیكتاتۆر سه‌یری ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی كۆیله‌ی بن یان دیل بن لای تا حیكایه‌ته‌كه له مێشكی‌دا گه‌وره‌تر ده‌بێت و به‌هه‌مان شێوه‌ش سه‌یری گه‌له‌كه‌ی ده‌كات به‌و پێه‌ی هه‌مو گه‌ل پیویستیان به‌ئه‌وه نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه، واته گه‌ل كۆی گشتی رهعهیهتهكانیهتی، واته ژماره‌ی حسابی چه‌ندێتی ئه‌م ملیۆنان كه‌سه نه‌ناسراوانه به‌وپێیه‌ی ره‌عیه‌تی بێناونیشانن و پێویستیان به خواردن و خواردنه‌وه و مه‌سكه‌نه.
له‌وانه‌یه ره‌گ و ریشه‌ی ئه‌م تێڕوانینه سهدهناوهڕاستیه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئاین به پله‌ی یه‌كه‌م، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كاریگه‌ری به‌هێزی كلتوره میللیهكهمان، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رۆك لای ئێمه شوانمانه گه‌وره‌مانه و باوكمانه هتد. كه ئه‌مانه‌ش هه‌مان ئه‌و سێ سیفه‌تانه‌یه كه لهقورئاندا حه‌زره‌تی ئیراهیم خواكه‌ی پێ وه‌سف ده‌كات.
لێره‌وه حوسنی موباره‌ك له سه‌ره‌تاو ناوه‌ڕاست و شه‌وێك پێش كۆتایی روداوه‌كان به عه‌قڵیه‌تی كه‌سێك هه‌ڵسوكه‌وتی كرد وه‌ك ئه‌وه كۆیله‌كانی و دیله‌كانی لێی هه‌ڵگه‌ڕابنه‌وه و یاخی بوبن، ئیدانه‌ی كردن و تاوانباری كردن و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ‌كردن و دواتر جه‌لاد و بهڵتهجیهكانی تێبه‌ردان، هاوشێوه‌ی مامه‌ڵه‌ی ده‌ره‌به‌گێكی روسی له‌گه‌ڵ كۆیله و سهپانهكانیدا له سه‌رده‌مانی پێشودا.
كه‌واته ئێمه له‌به‌رده‌م كه‌سێكداین سایكۆلۆژیای خوایه‌كی یه‌كتایی هه‌یه، كه به‌هه‌مو توندوتیژی و دڵره‌قیه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌یار و دوژمنه‌كه‌ی ده‌كات، له‌راستیشدا له‌سه‌ره‌تای شۆڕشه‌كه و تاپێش كۆتایی وه‌ك دوژمنێكی له‌ناو قه‌فه‌زدا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌لی میسر ده‌كرد. بۆمبی فرمێسك رێژی به‌كارهێنا" هاورده‌كراو له ئه‌مه‌ریكاوه" گولله‌ی پلاستیكی به‌كارهێنا" هاورده‌كراو له ئیسرایل" كه ئه‌مه‌یان ئێمه‌ی غه‌زه‌یی باش ده‌زانین چیه، هه‌وه‌ها گولله‌ی راسته‌قینه‌ی به‌كارهێنا، بۆمبی مۆلۆتۆف، لێدان به‌سه‌یاره، قه‌مه و چه‌قۆ، حوشتر، ئه‌سپ، نیشانهلێگرتنهوه له‌سه‌ربان و تاوه‌ره به‌رزه‌كانه‌وه، ئه‌شكه‌نجه‌دان له ژێرزه‌مینه‌كاندا..هتد؟
ئه‌گه‌ر له‌ترسی ئابڕوچونی نه‌بوایه له‌به‌رده‌م كامێراكانی هه‌مو جیهان ئه‌وا له‌وانه‌یه زۆر خراپتریشمان لی ببینیایه. ئه‌و له‌ژێر قاته مهدهنیهكهیدا هه‌مو میراته سه‌ربازیه‌كه‌ی و ئاگاهات بۆ ملكه‌چكردنی نه‌یار و دوژمنه‌كه‌ی.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و خۆبهخوازانێكی و خاوه‌ن پێشینه عهسكهرتاریه، هیچی تر نازانێت و تێناگات جگه له‌وه‌ی فه‌رمان بكات و به‌گوێی بكرێت! سوكایه‌تی به گه‌له‌كه‌ی كرد، هه‌ستی بریندار كردن، لێی كوشتن. تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی یه‌كێك له مورابیتهكانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر دوای وتاری سێیه‌م و كۆتایی موباره‌ك قیژاندی: ده‌بڕۆ ئیتر به‌زه‌ییت بێته‌وه! پیاوێكی په‌نجا ساڵ ئه‌مه‌ی وت به تێكه‌ڵاوییه‌ك لهماندویی و پاڕانه‌وه، له‌وانه‌یه هه‌فته‌یه‌ك یان زیاتر له‌و شوێنه مابوبێتهوه: نه‌باش خه‌وتوه نه باش خواردویه‌تی، به‌دڵنیاییشه‌وه خێزانی نه‌بینیوه و خۆی نه‌شتوه، موباره‌ك به‌درێژایی حوكمكردنی تیۆری ئاغا "پاشا" و "كۆیله‌یی" "خزمه‌تكار"ی پێڕهوكردوه: ده‌بوایه سیستمێكی فێركردن و راگه‌یاندنی سوكی ده‌ستڕۆیشتو و وێرانكه‌ر هه‌بێت تا ئه‌م تیۆر و ئه‌م كلتوره به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ دارێژراو به‌ناو عه‌وامی گه‌لدا بڵاوكاته‌وه، به‌داخیشه‌وه له‌مه‌دا سه‌ركه‌وتو بو بۆ ده‌یان ساڵ نه‌ك چه‌ند ساڵێك، تا سه‌رجه‌م كاره‌كانی به‌ئاسانی بۆ به‌رێوه‌چون و به‌مه‌ش پێی وابو كه ئیتر دوره له هه‌مو گۆڕانكای و زریانێك.
ئێستا دیكتاتۆر چوه‌ته ئه‌وجێگه‌یه‌ی بارگه‌ی لێخسوه، به‌ڵام كلتوره خراپ و رزیوهكه هێشتا ههناسهمانی كپ كردوه وه‌ك عه‌ره‌ب له‌ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌گه‌ر گه‌لی مه‌زنی میسر راپه‌ڕی و موجیزه‌ی دوه‌می ئه‌نجام گه‌یاند له‌په‌ڕینه‌وه به‌ره‌و سه‌رده‌می نوێ، سه‌رده‌می دیموكراسی به مانا خۆرئاواییه جوانه‌كه‌ی، سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نیه‌ت و سه‌رده‌می هاوڵاتی بون، بۆیه ده‌بێت ئێمه‌ش چ وه‌ك موسولمَان یان عه‌ره‌ب موعجیزه‌ی تێهپهڕاندنی تاریكی ئه‌م كلتوره به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نین تا بگه‌یه‌نه كه‌ناری سه‌رده‌می گه‌ش و روناك و ئارامی.
له كه‌لتوری ئێمه‌دا به هه‌ردو به‌شه ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌یه‌وه دڕه‌نده‌ی زۆرداری و دیكتاتۆریه‌ت هه‌یه، له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا جێگه‌مان نابێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م دڕنده‌یه نه‌كوژین كه شه‌و و رۆژ له‌ناوماندایه له بچوكترین هاوڵاتییه‌وه تا لوتكه‌ی ده‌وڵه‌ت.
موباره‌ك رۆیشت و جێگه‌ی داخ نیه. به‌ڵام كلتوره ناموبارهكهكه ماوه‌ته‌وه كه دیكتاتۆر و ملهوڕه‌كان دروستده‌كات!.
سایتی ئیلاف