باڵیۆزی میسر له‌نه‌مسا
له ئه‌ڵمانیه‌وه: دانای شه‌ده‌ڵه
یه‌که‌مین وتوێژی باڵیۆزی میسر له‌نه‌مسا دوای راپه‌ڕین له‌وڵاته‌که‌یدا، ئیهاب فه‌وزی ته‌مه‌ن 50 ساڵان له‌یه‌که‌مین لێدوانی دوای گۆڕینی رژێمی حوسنی موباره‌ک دان به‌وه‌دا ده‌نێت که له‌مدواییه‌دا نه‌یتوانیوه باش بنوێت. پرسیاره‌کانی ئه‌م دیمانه‌یه له‌لایه‌ن خاتو لیڤیا کلینگلی رۆژنامه‌وانه‌وه ئاراسته‌کراون.
* ئێستا چۆنیت؟
فه‌وزی: زۆر باشم . شانازی ده‌که‌م، شانازی به هه‌ڵسوکه‌وتی مه‌ده‌نیانه‌ی گه‌لی میسره‌وه ده‌که‌م، چونکه میله‌ته‌که‌م به‌شێوازێکی زۆر سه‌رده‌میانه و مه‌ده‌نیانه و ئاشتیخوازانه په‌یامی گۆڕانخوازی خۆی بۆ دیاریکردنی دواڕۆژی راگه‌یاند.
* وه‌کو که‌سێک که نوێنه‌ری موباره‌ک بویت، ئه‌حواڵت له رۆژه‌کانی رابردودا چۆن بو؟
فه‌وزی: ( پێده‌که‌نێت)، ئه‌و روداوه ململانێیه‌ک بو، به‌ڵام بۆ من وه‌کو که‌سێکی شاره‌زا له پیشه‌که‌یدا به‌زویی رونبوه‌وه که ده‌بێت نوێنه‌ری وڵاته‌که‌م بم، نه‌وه‌ک نوێنه‌ری رژێمێک به‌ته‌نیا.
* کامه‌شت بۆ تۆ ده‌گۆڕێت له‌ئێستا به‌دواوه و هه‌روه‌ها ...؟
فه‌وزی: لێگه‌ڕێ با باسی میسر بکه‌ین. ئه‌و میسره‌ی گۆڕانێکی وای له‌خۆیدا کردوه که ئیتر هیچ رێگایه‌کی بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می کۆن له‌به‌رده‌م خۆیدا نه‌هێشتۆته‌وه. گۆران له‌میسردا وایکرد که ئه‌م وڵاته له‌ئێستادا لاوتر و کاراتر بێت. هه‌ر بۆیه‌شه ئێستاکه من نوێنه‌ری ئه‌م خاکه به‌کار و پڕ له‌جوڵانه‌م (دینامیک لاند).
* ئه‌وانه‌ی گۆڕانیان له‌میسردا کرد و وڵاتیان پڕ کرد له‌جموجۆڵ بریتیبون له‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی که له‌مه‌یدانی ته‌حریردا بون، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتدان دۆسته‌کانی حوسنی موباره‌کن.
فه‌وزی: ئێستاکه ئێمه خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێکین له‌قۆناغی گواستنه‌وه‌دا (حکومه‌تێکی کاتی). مرۆڤ ناتوانێت به‌سه‌ر ئه‌و خولی ده‌سه‌ڵات گواستنه‌وه‌یه‌دا باز بدات. ئه‌م حکومه‌ته کاتییه کار به‌ده‌ستوری کۆن ناکات و ئه‌و ده‌ستوره‌ی جارانی پوچه‌ڵکردۆته‌وه و په‌رله‌مانیشی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه. ئه‌وانه کارگه‌لێکی یاسایی بون و له‌بواری یاسادا ئه‌نجامدراون. کاتێک من باس له‌جموجۆڵ (دینامیک) ده‌که‌م مه‌به‌ستم ته‌نیا بزاوتن له‌مه‌یدانی ته‌حریردا نیه، چونکه گیانی ئه‌و گۆڕانکاری و کارابونه ته‌واوی وڵاته‌که‌می گرتۆته‌وه.
* پێتانوایه که‌سێکی ته‌مه‌ن 75 ساڵه‌ی وه‌کو ته‌نتاوی وه‌زیری به‌رگری که به پودیڵ ( و: پودێڵ وه‌یان پودڵ لای ئه‌ڵمانه‌کان به‌و سه‌گی ڕاوه ده‌وترێت که له‌شێکی بچوک و کوڵکنی هه‌یه و فه‌ره‌نسیه‌کانیش به- کانیش - ناوی ده‌به‌ن)ی حوسنی موباره‌ک ناوده‌برێت، بڵێی ئه‌ویش گۆڕا بێت؟
فه‌وزی: من ده‌ڵێم له‌ئێستادا خولی ده‌سه‌ڵات گواستنه‌وه‌یه و گیانی به‌کاربون هه‌مو لایه‌کی گرتۆته‌وه. ئه‌نجومه‌نی باڵا له‌و پێگه‌یه‌دایه که میله‌ت داوای لێکردوه و خوازیاری بوه تیایدا ده‌ستبه‌کار بێت. روداوه‌کانی مه‌یدانی ته‌حریر کاریگه‌رییان به‌سه‌ر هه‌مو گۆشه و که‌لێنێکی میسره‌وه دیاره. هه‌ر له‌گۆڕانی به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌ته‌وه تا ده‌گا‌ت به رۆژنامه نیمچه ره‌سمیه‌کان. ئه‌م وڵاته گۆڕانی کردوه. ئینسان به‌زه‌حمه‌ت ده‌توانێت بڕوا به رێگه‌درانی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و نوسینانه بکات که ئێستا له‌ڕۆژنامه‌کانی میسردا ده‌بینرێن. خه‌ڵکی زۆر به‌ڕاشکاوانه له ته‌له‌فزیۆندا داواکانی خۆیان له ئه‌نجومه‌نی باڵای ده‌سه‌ڵات له‌میسردا ده‌که‌ن و بۆ هه‌نگاونان له‌کاره‌کانیاندا رێنوماییان ده‌که‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م خاکه پێویستی به که‌سانێک بو به‌رده‌وامێتی ئاسایش له‌ئه‌ستۆی خۆیان بگرن. هه‌ربۆیه‌شه سوپا ئه‌و ئه‌رکه‌ی گرته‌ئه‌ستۆی خۆی، چونکه خه‌ڵک به‌په‌له خوازیاری بون.
* ئایا ئینسان ده‌توانێت له‌وه دڵنیا بێت که سوپا دوای شه‌ش مانگی تر ده‌سه‌ڵات به‌جێدێڵێت؟
فه‌وزی: من دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه که هه‌مو کارئاسانیه‌ک بۆ هه‌ڵبژاردنی گشتی ده‌کرێت. ئه‌و کاته سوپا ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات ده‌بێت. بۆچی ده‌بێت ئێمه بڕوامان پێی نه‌بێت؟
* به‌وجۆره‌ی ئێمه له ئه‌زمونی دوای روخانی وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپادا بینیمان، ده‌زانین بۆ رێکخراوه سیاسیه نوێیه‌کان کارێکی سه‌خته له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێکدا خۆیان ساز و ئاماده‌ی ململانێ بکه‌ن. ئایا ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی له‌مه‌یدانی ته‌حریردا ئاماده‌بون بێجگه له ئیخوان موسلمین ئه‌و خه‌ڵکه‌ی تر خۆیان له رێکخراوگه‌لی لیبراڵدا رێکده‌خه‌ن؟
فه‌وزی: ئه‌و خه‌ڵکانه توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه سه‌رکه‌وتوانه رێکخراوی سیاسی دروست بکه‌ن. ئاخر خۆ له‌مه‌یدانی ته‌حریریشدا هیچ رێکخراوێکی لاوانمان نه‌بینی. لاوان به‌ر له‌خۆپیشاندانه‌کان کۆمیته‌ی خۆیان پێکه‌وه‌ناون و من زۆر دڵنیام که ده‌توانن له‌چوارچێوه‌ی رێکخراوی سیاسیش‌دا له‌ده‌وری یه‌ک کۆببنه‌وه.
* وڵاته‌که‌تان پێویستی به‌یارمه‌تی ده‌ره‌وه هه‌یه. به‌ڕای ئێوه چ جۆره یارمه‌تیه‌ک بێت باشه؟
فه‌وزی: باشترین یارمه‌تی ده‌ره‌کی بۆ میسر ئه‌وه‌یه که بێگانه‌کان متمانه به‌م وڵاته بکه‌نه‌وه که ئاشتی و ئارامی تێدا به‌رقه‌راره، جارێکی تر گه‌شتیاران بێنه‌وه سه‌ردانی میسر.
* نه‌مسا له‌ڕاهێنانی هێزی پۆلیسی عێراقدا به‌شدار بو. ئایا ئه‌وه بیرۆکه‌یه‌کی راسته که پۆلیسی میسریش له‌هه‌ڵسوکه‌وت و راهێنانه‌وه به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له‌کاتی خۆپیشاندانه‌کاندا به به‌کارهێنانی زه‌بر و زه‌نگ تاوانبارکراوه له‌لایه‌ن نه‌مساوه باربه‌ێنرته‌وه؟
فه‌وزی: من نامه‌وێت بڵێم که پۆلیسی میسر هیچ یارمه‌تیه‌کی پێویست نیه، به‌ڵام جارێ زوه بۆ کاری وا، چونکه ئێمه تازه‌گی خه‌ریکی خۆڕێکخستنه‌وه‌ین. له‌و بواره‌یشدا پێویستمان به‌چه‌ند حه‌وتویه‌ک کات هه‌یه تاوه‌کو وڵاته‌که‌مان بخه‌ینه‌وه سه‌ر بارێک که ژیان تیایدا ئاسایی ببێته‌وه. نابێت ئینسان ئه‌وه‌ی له‌بیر بچێت که مرۆڤه‌کانی میسر 18 رۆژ و شه‌وی ته‌واو بێخه‌و بون و بۆ ساتێکیش نه‌نوستن.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی کوریر