Print
 سلێمانی‌؛ خۆپیشاندانه‌كه‌ی‌ (به‌رده‌ركی سه‌را) به‌رده‌وامه‌و جه‌ماوه‌ر داوای‌ چاكسازی له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ده‌كه‌ن
Saturday, February 19, 2011

 (سبه‌ی‌):
بۆ پشتگیری‌ له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ جه‌ماوه‌ری‌ میسر و تونس به‌سه‌ر رژێمه‌ دیكتاتۆره‌كانی‌ موباره‌ك و بن عه‌لی‌، جه‌ماوه‌رێكی به‌رفراوان له‌ گۆڕه‌پانی سه‌رای سلێمانی‌ كۆبونه‌ته‌وه‌.
له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا وێڕای‌ پشتگیڕی‌ ده‌ربڕین بۆ جه‌ماوه‌ری‌ میسر تونس و ده‌ستخۆشی لێكردنیان، داوا ده‌كرێت ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ زوترین كاتدا چاو به‌ گه‌نده‌ڵی‌ و نه‌بونی‌ خزمه‌تگوزاریدا بخشێنێته‌وه‌و هه‌وڵی‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی‌ بێكاری‌ و نه‌بونی ده‌رفه‌تی كار بدات.
هاوكات داوا ده‌كرێت لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاراندا بكرێت و به‌پێی‌ یاسا، سزا بدرێن.
په‌یامنێری‌ (سبه‌ی‌) له‌ ناو خۆپیشانداكه‌ سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی به‌ڕێوه‌چونی كۆبونه‌وه‌كه‌ رایگه‌یاند: له‌ چه‌ندین شارو شارۆچكه‌ی‌ سه‌ر به‌ پارێزگای‌ سلێمانیه‌وه‌ په‌یامی پیشتگیری‌ بۆ گه‌لی‌ میسر و تونس ده‌نێردرێت و سه‌كۆی‌ په‌یامناردن و قسه‌كردنیش له‌ به‌رده‌م هه‌مو كه‌سێكدا ئازاده‌.
وتیشی: بڕیاریشه‌ هه‌ر له‌ شوێنی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ نوێژی‌ عه‌سر ئه‌نجامبدرێت.

Sbeiy.com © 2007