Print
 سلێمانی‌؛ به‌هۆی‌ ته‌قه‌كردنی پاسه‌وانه‌كانی‌ لقی 4ی‌ پارتی دیموكراتی كوردستان، خۆپیشانده‌رێك كوژراو 33ی‌ دیكه‌ش برینداربون
Saturday, February 19, 2011
 (سبه‌ی‌):
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆدا كۆمه‌ڵێك له‌ خۆپیشانده‌ران له‌ به‌رده‌م لقی 4ی‌ پارتی دیموكراتی كوردستان هوتافیان كێشاو هه‌وڵیانداوه‌ بچنه‌ ناو باره‌گاكه‌وه‌، دواتر له‌ ‌ سه‌ربان و له‌ ژوره‌كانی‌ لقه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌ خۆپیشانده‌ران كراو له‌ ئه‌نجامدا خۆپیشانده‌رێك كوژراو 33ی‌ دیكه‌ش برینداربون.
به‌پێی‌ لێدوانێكی نه‌خۆشخانه‌ی‌ فریاكه‌وتنی سلێمانی بۆ سبه‌ی‌، له‌ روداوه‌كه‌ی‌ به‌رده‌م لقی 4، 1 خۆپیشانده‌ر كوژراوه‌و 33 خۆپیشانده‌ریش برینداربون و له‌ ناو برینداره‌كانیشدا 2 رۆژنامه‌نوس هه‌یه‌.
Sbeiy.com © 2007