Print
 به‌هۆی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر گیانیان، ستافی رۆژنامه‌و ‌سایتی‌ (هاوڵاتی)‌ نوسینگه‌که‌یان چۆڵکرد
Saturday, February 19, 2011

(سبه‌ی‌):
به‌هۆی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ستافی رۆژنامه‌و سایتی‌ (هاوڵاتی)، رۆژنامه‌نوسانی ئه‌و ده‌زگایه‌ نوسینگه‌که‌یان چۆڵکرد، له‌ ئێستاشدا هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ پارێزگاری‌ له‌ بیناكه‌ ده‌كه‌ن.
كاژاو جه‌مال، جێگری‌ سه‌رنوسه‌ری‌ رۆژنامه‌ی‌ (هاوڵاتی) له‌ لێدوانێكدا به‌ (سبه‌ی‌) راگه‌یاند: به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ شه‌وی‌ رابوردو له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی‌ لقی‌ 4ی‌ پارتی دیموكراتی كوردستان دوجار ته‌قه‌ به‌سه‌ر باره‌گای‌ رۆژنامه‌و سایته‌كه‌ماندا كرا، ناچاربوین ستافی رۆژنامه‌و ‌سایتی‌ (هاوڵاتی)‌ نوسینگه‌که‌ چۆڵبکه‌ین.
وتیشی: له‌ ئێستادا هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ پاسه‌وانی‌ باره‌گاكه‌مان ده‌کات و ئه‌وه‌شیان پێ راگه‌یاندوین ‌گه‌ر ئه‌وان پاسه‌وانی‌ باره‌گاكه‌مانیان نه‌كردایه‌، هه‌ڵده‌كوترایه‌ سه‌ر باره‌گاكه‌مان و تاڵان ده‌كرا.

 

Sbeiy.com © 2007