Print
 سلێمانی‌؛ خۆپیشانده‌ران له‌ به‌رده‌ركی سه‌را داوا ده‌كه‌ن هێزه‌كانی‌ زێره‌ڤانی‌ سلێمانی‌ جێبهێڵن
Saturday, February 19, 2011

 (سبه‌ی‌):
له‌ ئێستادا جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ر له‌ به‌رده‌ركی سه‌را، كه‌ زۆربه‌یان خوێندكارانی زانكۆی‌ سلێمانین، له‌ رێوره‌سمێكدا كۆبونه‌وه‌ته‌وه‌و داوا ده‌كرێت له‌ ماوه‌ی‌ 24 سه‌عاتدا هێزی‌ زێره‌ڤانی‌ سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بڕواته‌ ده‌ره‌وه‌.
په‌یامنێرمان له‌ ناو كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ (سبه‌ی‌) راگه‌یاند: له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆدا داوا ده‌كرێت هێزه‌كانی‌ زێره‌ڤانی‌ سه‌ر به‌ پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ له‌ دوای‌ خۆپیشانده‌نه‌كه‌ی‌ رۆژی‌ (پێنجشه‌ممه‌وه)‌ هاتوه‌ته‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانیه‌وه‌، هه‌ر ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌) سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ جێبهێڵن.
باسی له‌وه‌شكرد: فاروق ره‌فیق، نوسه‌رو توێژه‌ری‌ فه‌لسه‌فه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا به‌شدارن له‌ كۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كه‌داو له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ لیستێك داواكاری‌ ئاماده‌كردوه‌و له‌ ناو ئاپۆرای‌ خۆپیشانده‌راندا ده‌یخوێنێته‌وه‌.
هاوكات هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆدا بڕیاری‌ ئه‌وه‌ دراوه‌، ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی‌ زێره‌ڤانی‌ سلێمانی‌ جێنه‌هێڵن، سبه‌ینێ‌ سه‌عات 10 كۆبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری دیكه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمیش به‌رده‌ركی سه‌را ناوی‌ (مه‌یدان ته‌حریر)ی‌ لێنراوه‌، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ به‌رده‌وامیدان به‌ خۆپیشاندان و ناره‌زاییه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كان.

Sbeiy.com © 2007