(سبه‌ی):
كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لی كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا ئیدانه‌ی کرده‌وه نامرۆڤانه‌که‌ی رۆژی (پێنجشه‌ممه)ی رابوردوی شاری سلێمانی ده‌که‌ن.
له‌به‌یاننامه‌که‌دا که وێنه‌یه‌کی بۆ (سبه‌ی) نێردراوه، هاتوه: ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لی كوردستان خۆمان به هاوخه‌می شه‌هیدان و برینداره‌كان ده‌زانین، داواش له حوكومه‌ت و په‌رله‌مان و رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین، كه هه‌رچی زوه ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه ده‌ستڕێژیان كردوه ده‌ستگیربكرێن و بیان دهن به دادگا.
ئه‌وه‌شی تێدا خراوه‌ته‌ڕو: پارتی هه‌رزو بێئه‌وه‌ی داوای لێبوردن له خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری سلێمانی بكه‌ن، چه‌ندین به‌یاننامه‌ی بێبنهماو هه‌ڕه‌شه‌ئامێزیان به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و مه‌كته‌بی سیاسیان بڵاو كردوه، له قسه‌كانیشیاندا داوای ده‌ست بڕینه‌وه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له‌بری ئه‌وه‌ی به‌هانای قوربانیه‌كان بچن و ژیانیان له مردن ده‌رباز بكه‌ن، سوپای زێره‌ڤانیان به‌رێخست وه‌ك ئه‌وه‌ی بچن بۆ رزگاركردنی كه‌ركوكی داگیركراو، به‌وه‌ش پشێوی زیاتریان له شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی دروست كرد.
ده‌قی به‌یاننامه‌که
پشتیوانی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی
ئێواره‌ی 17/02/2011 دوایی ئه‌وه‌ی كه گه‌نجه خوێن گه‌رمه‌كانی شاری سلێمانی له خۆپێشاندانێكی مۆڵه‌ت وه‌رگیراو ده‌گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌كانیان، به بیانوی ئه‌وه‌ی كه چه‌ند گه‌نجێك به‌ردبارانی لقی 4 پارتیان كردوه، كه‌وتنه به‌ر غه‌زه‌بی گوله‌كانی پارتی و سلێمانیان سور كرد.
سه‌رانی پارتی هه‌رزو بێئه‌وه‌ی داوای لێبوردن له خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری سلێمانی بكه‌ن، چه‌ندین به‌یانامه‌ی بێبنهماو هه‌ڕه‌شه ئامێزیان به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و مه‌كته‌بی سیاسیان بڵاو كردوه، له قسه‌كانیشیاندا داوای ده‌ست بڕینه‌وه ده‌كه‌ن.
له‌بری ئه‌وه‌ی به‌هانای قوربانیه‌كان بچن و ژیانیان له مردن ده‌رباز بكه‌ن، سوپای زێره‌ڤانیان به‌رێخست وه‌ك ئه‌وه‌ی بچن بۆ رزگاركردنی كه‌ركوكی داگیركراو، به‌وه‌ش پشێوی زیاتریان له شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی دروست كرد.
ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لی كوردستان خۆمان به هاوخه‌می شه‌هیدان وبریندارهكان ده‌زانین، داواش له حوكومه‌ت و په‌رله‌مان و رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین، كه هه‌رچی زوه ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه ده‌ست رێژیان كردوه دهسگیربكرێن و بیان دهن به دادگا و پارێزگاریش له گه‌نجه خوێنگه‌رمه‌كان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست و داوا ره‌واكانیان به شێوه‌یه‌كی دیموكراتی و ئازاد بگه‌یه‌نن به شوێنی خۆیان، هاوكات ئێمه له سوید ئاماده‌ین راستییه‌كان بۆ رێكخراوه‌كانی مرۆڤ دۆست و دڵسۆزانی كورد رون بكه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها په‌رله‌مانی سوید‌و حكومه‌تی سوید ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه له ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر هاوڵاتیانی كوردستان.
سه‌ربه‌رزی بۆ خۆپیشانده‌رانی كوردستان
كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لی كوردستان
18/02/2011