Print
 به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌: هیچ تاڵانكارییه‌ك له‌میانی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانیدا روی‌ نه‌داوه‌
Sunday, February 20, 2011
(سبه‌ی‌):
خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی‌ ناڕه‌زایی‌ له‌ناوجه‌رگه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌رده‌وامی‌ هه‌یه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ سلێمانیش هه‌واڵی‌ تاڵانكردنی‌ چه‌ند داموده‌گایه‌ك ره‌ت ده‌كاته‌وه‌.
له‌لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا عه‌مید سالار به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند: ئه‌و ته‌قانه‌ی‌ له‌ خۆپیشانده‌ران كراون له‌لایه‌ن هێه‌كانی‌ ئێمه‌وه‌ نه‌بوه‌ و ئێمه‌ ته‌نها به‌ رشاندنی‌ ئاو بڵاوه‌مان به‌ خۆپیشانده‌ران كردوه‌.
وتیشی‌: هیچ جۆره‌ روداوێكی‌ تاڵانیكردن له‌ هیچ فه‌رمانگه‌ و داموده‌زگابه‌كی‌ ناو شاری‌ سلێمانیدا روی‌ نه‌داوه‌ ئه‌و هه‌واڵانه‌ دورن له‌ راستییه‌وه‌ كه‌ باس له‌ روداوی‌ تاڵانكردن ده‌كه‌ن.
خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی‌ ده‌ربڕینی‌ هاوڵایانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ پێی‌ نایه‌ رۆژی‌ سێیه‌مه‌وه‌ و تاوه‌كو ئاماده‌كردنی‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ش به‌رده‌وامیی‌ هه‌یه‌ و پێشبینی‌ ده‌كرێت رۆژ به‌رۆژ چالاكییه‌كان به‌رفراوانتر ببنه‌وه‌.
Sbeiy.com © 2007