Print
 دژی‌ بارودۆخه‌ خوێناوییه‌كه‌ی‌ سلێمانی‌، گروپی‌ گه‌نجانی‌ راپه‌ڕینی‌ نێرگز، مانگرتنی‌ خۆیان هه‌تا مردن راده‌گه‌یه‌نن
Sunday, February 20, 2011

(سبه‌ی‌):
وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌به‌رامبه‌ر روادوه‌ خوێناوییه‌كه‌ی‌ 17ی‌ شویاتی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ژماره‌یه‌ك گه‌نجی‌ كورد له‌ وڵاتی‌ به‌ریتانیا به‌ناوی‌ (گه‌نجانی‌ راپه‌ڕینی‌ نێرگز)ه‌وه‌ له‌ به‌یه‌ننامه‌یه‌كدا مانگرتنی‌ خۆیان راده‌گه‌یه‌نن و بڕیاریان داوه‌ هه‌تا مردن به‌رده‌وام بن له‌و مانگرتن‌.
له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا كه‌ وێنه‌یه‌كیان بۆ (سبه‌ی‌) ناردوه‌، هاتوه‌: ئێمه‌ چه‌ند گه‌نجێكی كوردین كه‌ له‌ تاو نه‌بونی و بێده‌رامه‌تی و بێكاری و له‌ داخی شه‌ڕه‌ ناوخۆكه‌ی ئێوه‌ هه‌ڵهاتین و رومان كرده‌ هه‌نده‌ران، ئێستا دانیشتوی به‌ریتانیاین، ئێمه ناومان گه‌نجانی راپه‌ڕینی نێرگزه‌، ‌ بڕیارمان داوه‌ مان بگرین هه‌تا مردن، داوا له‌ خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌مان و جیهان ده‌كه‌ین كه‌ پشتگیریمان بكه‌ن، داوای به‌زه‌ییتان لێناكه‌ین به‌ڵام داوای وره ‌و داوای ئه‌وه‌تان لێده‌كه‌ین كه‌ له‌ ئاستی به‌رپرسیارێتی خۆتاندا بن.
 ئه‌م وڵاته‌ی ئێمه‌ هه‌تا ئێستا ژێرده‌سته‌ی عه‌قڵیه‌تێكی فاشیزمی به‌عسیزمه‌، ئێمه‌ ده‌ستپێشخه‌ر ده‌بین، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ دڵسۆزی ئه‌م نیشتیمانه‌ن تكایه‌ ده‌ستی خۆتان خوێناوی مه‌كه‌ن به‌ خوێنی كوردێكی تر، براكوژی پیشه‌ی خه‌ڵكی دڵسۆز نیه‌.  ده‌نگتان دلێر و كرده‌وه‌تان و هه‌ڵوێستان ئارام ئاسا بێت.
شوێنی مانگرتنه‌كه‌مان: به‌رده‌م ئۆفیسی حكومه‌تی هه‌رێم
Winchester House, Old Marylebone Road
London, United Kingdom, NW1 5RA

بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ ناتوانن سه‌ردانمان بكه‌ن ده‌توانن‌ له‌ڕێگای فه‌یسبوكه‌وه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌ن.
http://www.facebook.com/hungerstrikeinlondon
براتان و هاونیشتیمانتان
هه‌ڵۆ ره‌شید
كاكه‌لاست ئه‌مین
بیلال سه‌نگه‌سه‌ری
هێمن مه‌حمود

Sbeiy.com © 2007