(سبه‌ی):
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان/ خه‌ڵكی خۆڕاگری شاری سلێمانی
یه‌كێتی خاوه‌نكارانی هه‌رێمی كوردستان/ لقی سلێمانی به‌وپه‌ڕی نیگه‌رانیه‌وه ده‌ڕوانێته روداوه دڵته‌زێنه‌كه‌ی رۆژی 17/2/2011 كه به‌خۆپیشاندانێكی هێمنانه له به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی ده‌ستیپێكرد و پاشان ئاڕاسته‌كه‌ی به په‌لاماردانی باره‌گای لایه‌نێكی سیاسی بۆ شه‌قامی سالم گۆڕدراو له ئه‌نجامدا بوه هۆی كوژرانی گه‌نجێكی 14 ساڵ و برینداربونی 57 هاوڵاتی تر.
ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پشتگیری ته‌واوی خۆمان له‌هه‌رجۆره چالاكیه‌كی مه‌ده‌نیانه‌ی هاوڵاتیان ده‌كه‌ین، له‌هه‌مانكاتیشدا پاراستنی دامه‌زراوه حكومی و حیزبی و ئه‌هلیه‌كان و سه‌رو ماڵی هاوڵاتیان به ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌مو لایه‌كمان ده‌زانین، هه‌روه‌ها ته‌ئكیدیش له‌پاراستنی بارودۆخی ئاسایش و ئارامی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه گه‌شه‌پێدان و پێشخستنی ئابوری وڵات و پڕۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان به‌نده به له‌باری بارودۆخی ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
هه‌ر له‌م روه‌وه پشتگیری خۆمان بۆ هه‌ر لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه ده‌رده‌بڕین كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكیبهێنێت بۆ دۆزینه‌وه و به‌دادگا گه‌یاندنی ئه‌نجامده‌رانی روداوه دڵته‌زێنه‌كه‌ی رۆژی 17/2/2011 و رۆژانی دواتر، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی خۆشمان راده‌گه‌یه‌نین بۆ ئه‌وه‌ی ببینه هه‌وێنی ئاشتی و برایه‌تی و هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌م بارگرژیه‌ی كه له‌نێوان هاوڵاتیان و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستاندا دروستبوه.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا...
یه‌كێتی خاوه‌نكارانی هه‌رێمی كوردستان
لقی سلێمانی
19/2/2011