|
خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی سه‌عات (12)ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، دژی روداوه خوێناوییه‌که‌ی 17ی شوبات، هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن |
Sunday, February 20, 2011 |
(سبه‌ی):
تادێت ناڕه‌زاییه‌کان له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات دژی روداوه خوێناوییه‌که‌ی رێکه‌وتی (17)ی شوباتی شاری سلێمانی و کوژراون و برینداربونی ده‌یان هاوڵاتی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌کانی لقی 4ی پارتییه‌وه، به‌رفروانتر ده‌بێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی بۆ دوه‌م رۆژ له‌سه‌ر یه‌ک، سه‌عات (12)ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (یه‌کشه‌ممه)، کۆده‌بنه‌وه‌و چه‌ند چالاکییه‌ک ئه‌نجامده‌ده‌ن، وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر ئه‌و روداوه خوێناوییه.
رێکخه‌رانی ئه‌و چالاکیه‌ش بۆ (سبه‌ی) ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌کرد، ئه‌مڕۆ چه‌ند چالاکیه‌ک له‌لایه‌ن خوێندکارانی زانکۆی سلێمانیه‌وه ئه‌نجامده‌درێت، له‌وانه‌ش ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر ته‌قه‌کردنی پاسه‌وانه‌کانی لقی (4) پارتی به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و کوژراون و برینداربونی ده‌یان هاوڵاتی مه‌ده‌نی.
ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕو، له‌میانی کۆبونه‌وه‌و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی به‌یاننامه‌یه‌ک بڵاوده‌که‌نه‌وه‌و ناڕه‌زایی خۆیان پیشان ده‌ده‌ن به‌رامبه‌ر ئه‌و روداوانه‌و هه‌روه‌ها هێنانی هێزی چه‌کدار له‌هه‌ولێره‌وه بۆ سلێمانی.
هاوکات هه‌ر ئه‌مڕۆ خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی گروپێک له‌نێو ماڵپه‌ڕی کۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبوک) راده‌گه‌یه‌نن بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاری و چالاکییه‌کانیان. |
|
|