Print
 دژی کوشتارەکەی سلێمانی، خۆپیشاندانێکی ناڕه‌زایی لە سوید ئه‌نجامدرا
Sunday, February 20, 2011

(سبه‌ی):
له‌درێژه‌ی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانه‌کاندا دژی روداوه‌ خوێناوییه‌که‌ی شاری سلێمانی، دوێنێ (شه‌ممه‌) له‌وڵاتی سوید خۆپیشاندانێکی ناڕه‌زایی ئه‌نجامدرا.
له‌و خۆپیشادانه‌دا‌ که‌ له‌شاری ئوپسالاو له‌لایه‌ن ره‌وه‌ندی کوردی و کورده‌کانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ به‌ڕێوه‌چو، خۆپیشانده‌ران چه‌ندین دروشمی ناڕه‌زاییان به‌رزکردبویه‌وه‌.
هاوکات ره‌وه‌ندی کوردی داواشیان کرد، تاوانبارانی روداوه‌که‌ی 17ی شوبات راپێچی بەردەم دادگا بکرێن، بکوژانی رێژوان و تەقەکەرانی سەر بریندارەکان بۆ بەردەم دادگا.
داواشیان کردوه‌ ئه‌و گیراوانه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ ده‌ستگیرکراون ئازاد بکرێن، له‌هه‌مانکاتدا ئه‌و هێزانه‌ی پارتی که‌ له‌ هه‌ولێره‌وه هێنراون بۆ سلێمانی، ده‌ستبه‌جێ بکشێنرێنه‌وه‌.
 

رێکخەری گروپی راپەرین لە سوید.

Sbeiy.com © 2007