|
خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی سلێمانی له‌به‌ر ده‌ركی سه‌را ده‌ستیپێكرده‌وه |
Sunday, February 20, 2011 |
(سبه‌ی):
خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی سلێمانی پێی نایه رۆژی چواره‌مه‌وه‌و له ئێستاشدا نزیكه‌ی 3 هه‌زار خۆپیشانده‌ر له به‌رده‌ركی سه‌را "مه‌یدان ئازادی" كۆبونه‌ته‌وه.
په‌یامنێرمان له ناو خۆپیشاندانه‌كه پێی راگه‌یاندین: فاروق ره‌فیق، نوسه‌رو توێژه‌ری فه‌لسه‌فه له ناو خۆپیشاندانه‌كه‌دا وتارێكی پێشكه‌شكردوه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، له‌و خاڵانه‌ی دوێنێ (شه‌ممه) ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتمانكرد، ته‌نها یه‌ك خاڵی جێبه‌جێكراوه، كه ئه‌ویش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی زێره‌ڤانیه له سنوری پارێزگای سلێمانی.
ئه‌وه‌شی وتوه: تا جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م خاڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین له خۆپیشاندان.
هاوكات هه‌ر له خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا ناسك قادر، نوسه‌رو روناكبیر، له‌گه‌ڵ چه‌ند گه‌نجێكدا وتاریان پێشكه‌شكردوه‌و سه‌رجه‌میان ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه ناڕه‌زاییه‌كان كردوه‌ته‌وه تا ئه‌وكاته‌ی سه‌رجه‌م داواكاریه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ناسك قادر، ره‌خنه‌ی له ئاماده‌نه‌بونی ژنان له ناو كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌دا گرتوه‌و داوای لێكردون شان به‌شانی پیاوان له خۆپیشاندانه‌كه‌دا به‌شداری بكه‌ن.
بۆ رێگرتن له هه‌ر توندوتیژیه‌كیش كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كان و جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر ئه‌نجامبدرێت، فاروق ره‌فیق داوایكردوه سه‌رجه‌م جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بوی خۆپیشاندانه‌كه، به‌رده‌ركی سه‌را جێنه‌هێڵن، بۆ ئه‌وه‌ی ناسناوی "مه‌یدان ته‌حریر"، وه‌ك نمونه‌ی خۆراگری و به‌رده‌وامی ناره‌زاییه‌كان، ببڕدرێت به‌سه‌ر به‌رده‌ركی سه‌رادا.
دوێنێ (شه‌ممه) خۆپیشانده‌رانی به‌رده‌ركی سه‌را، له 9 خاڵدا داواكاریه‌كانیان راگه‌یاند، كه بریتی بون له:
1. كشاندنه‌وه‌ی ئه‌و هێزه سه‌ربازیه‌ی كه هێنراونه‌ته سه‌ر سلێمانی.
2. ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی كه خوێنی هاونیشتمانیانی كوردستان بۆ هه‌موان هێڵی سوره هیچ هێزێك نابێت بیبه‌زێنێت.
3. ڕاپێچكردنی لێپرسراوی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ به‌رده‌م دادگایه‌كی جه‌ماوه‌ری عادل.
4. دادگاییكردنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی پارتی كه بێباكانه‌و نا لێپرسراوانه لاوان و گه‌نجانی بێچه‌كی ئه‌م شاره‌یان خه‌ڵتانی خوێن كرد.
5. پێویسته پارتی دیموكراتی كوردستان داوای لێبوردن له خه‌ڵكی سلێمانی و كوردستان بكات بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته نا مه‌ده‌نی و نا شارستانیه‌ی به‌رامبه‌ر شاره‌كانی كوردستان نواندیان بۆ ترساندنی خه‌ڵك.
6. پێویسته بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه له زوترین كاتدا سه‌رجه‌م باره‌گا حیزبیه چه‌كداره‌كان ببرێنه ده‌ره‌وه‌ی شار.
7. پاش هێور بونه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجه‌كه پێویسته كۆتایی به میلیشیای حیزبی بهێنرێت واته ئیدی حیزب نابێت خاوه‌نی هێزی چه‌كداری بێت كه هه‌ركات حیزب خواستی هێرش بكرێته سه‌ر ڕكابه‌ر یان نه‌یاره‌كانی.
8. پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم لێپرسراوێتی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م كرژییه‌كان و په‌یمانی ئه‌وه بده‌ن كه ئیدی نابێته ئامڕاز به ده‌ستی هیچ حیزبێكی سیاسیه‌وه بۆ سه‌ركوتی خه‌ڵك، به‌ڵكو نوێنه‌ری سه‌رجه‌م هاونیشتمانیانه‌و داكۆكی له سه‌لامه‌تی و مافی سه‌رجه‌م هاونیشتمانیان ده‌كات.
9. ئازادكردنی گیراوه‌كان و ڕاگه‌یاندنی ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی قوربانیه‌كانی 17/2/ 2011 |
|
|