Print
 سلێمانی؛ نزیکه‌ی (47) که‌س له‌و که‌سانه‌ی ده‌ستگیر کرابون ئازاد کران
Sunday, February 20, 2011
(سبه‌ی):
به‌بڕیاری دادوه‌ر، پێشنیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ (یه‌کشه‌ممه‌) ژماره‌یه‌ک له‌و هاوڵاتییه‌ مه‌نده‌ییانه‌ی شاری سلێمانی که‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ ده‌ستگیر کرابون ئازاد کران.
له‌وباره‌یه‌وه‌ حاکم قادر حه‌مه‌ جان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی له‌لێدوانێکیدا بۆ (سبه‌ی) رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ (یه‌کشه‌ممه‌) به‌بڕیاری دادوه‌ر (47) که‌س له‌و هاوڵاتیانه‌ی له‌ رۆژانی رابوردوداو به‌هۆی بارگرژییه‌کانی شاری سلێمانییه‌وه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ ده‌ستگیر کرابون، ئازاد کران.
راگه‌یاندنی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئاسایش له‌کاتێکدایه‌، که‌ پێشتر ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرسانی شاری سلێمانی ته‌ئکیدیان له‌وه‌ ده‌کرده‌وه‌، که‌ پاش روداوه‌ خوێناوییه‌که‌ی 17ی شوباتی شاری سلێمانی، هیچ که‌سێک له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ ده‌ستگیر نه‌کراوه‌.
Sbeiy.com © 2007