Print
 ره‌وه‌ندی کوردی له‌سوید ئیدانەی کوشتنی خۆپیشاندەرانی سلێمانی ده‌کات
Monday, February 21, 2011

(سبه‌ی):
ناڕه‌زایی چین و توێژه‌ جیاوازه‌کانی هاوڵاتیان له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌رده‌وامه‌و ره‌وه‌ندی کوردی له‌سویدیش ئیدانەی کوشتنی خۆپیشاندەرانی سلێمانی ده‌کات لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە.
له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا که‌ وێنه‌یه‌کی بۆ (سبه‌ی) نێردراوه‌، تێیدا هاتوه‌: پاش خۆپیشاندا جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی 17ی شوباتی سلێمانی و دواتر به‌ردبارانکردنی باره‌گای لقی (4)ی پارتی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک لاوی ئه‌و شاره‌، پاسه‌وانەکانی بارەگاکەی پارتی به‌ گوله‌ باران وه‌ڵامی لاوه‌کان ده‌ده‌نه‌وه‌و یه‌کسه‌ر یەکێک له‌ خۆپیشانده‌ران به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر نا مرۆڤانه‌و دور له‌ هه‌مو ره‌وشتێکی شارستانیانه ده‌کوژن و 54 لاوی تر بریندار ده‌که‌ن، که‌ برینی زۆریان مه‌ترسیداره‌.
له‌به‌شێکی دیکه‌ی ‌به‌یاننامه‌که‌دا، سوتاندن و تاڵانکردنی بنکه‌و باره‌گاکانی گۆڕانیان له‌ شاره‌کانی هەولێرو دهۆک و سۆران له‌لایه‌ن هێزەکانی پارتییه‌وه‌ به‌ نامرۆڤانه‌و ناشارستانیانه‌ له‌قه‌ڵه‌مداوه‌.
ره‌وه‌ندی کوردی له‌وڵاتی سوید چه‌ند داواکارییه‌کیشیان خستوه‌ته‌ڕو و له‌ به‌یاننامه‌که‌دا هاتوه‌: هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بێ دواکەوتن لە سلێمانی بکشێنەوە، ئەو بارە نائاساییەی کە هاتوەتە ئاراوە لە شاری سلێمانیدا بەزوترین کات کۆتایی پێ بێت، هاوکات حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەپێش هەموشیانەوە پەرلەمانی کوردستان بەرپرسن لەو روداوانە.

ده‌قی به‌یاننامه‌که‌

ئیدانەکردنی کوشتنی خۆپیشاندەران لەلایەن دەسەڵات و پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

لە بەرواری 17/2/2011 چەند ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی خۆپیشاندانێکی هێمانانەیان لە شاری سلێمانی لە کوردستانی عێراق سازکرد له‌ به‌رده‌رکی سه‌رای شاردا دژی گه‌نده‌ڵی ونایه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ کوردستاندا، پاش ته‌واوبونی خۆپیشاندنه‌که بەشێوەیەکی ڕێکوپێک،‌ ژماره‌یه‌ک لاو به‌ره‌و باره‌گای لقی 4 ی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڕۆن و  به‌رده‌بارانی باره‌گاکه‌ ده‌که‌ن، پاسه‌وانەکانی بارەگاکەی پارتی به‌ گوله‌ باران وه‌ڵامی لاوه‌کان ده‌ده‌نه‌وه‌و یه‌کسه‌ر یەکێک له‌ خۆپیشانده‌ران به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر نا مرۆڤانه‌و دوور له‌ هه‌موو ره‌وشتێکی شارستانیانه ده‌کوژن و 54 لاوی تر بریندار ده‌که‌ن که‌ برین زۆریان مه‌ترسداره‌. هەروەها لەهەمان کاتیشدا هێزەکانی پارتی  پەلاماری بنکەکانی بزوتنەوەی گۆڕانیان لەشارەکانی هەولێرو دهۆک وسۆران داوە کە بزوتەنەوەیەکی ئۆپۆزسیۆنەو پاش وێرانکردنی ئەوبنکانە سوتاندویانە. ئەمڕۆش واتە ١٨/٢ پارتی دیموکراتی کوردستان ژماره‌یکی زۆر له‌ هێزی چەکداری پارتەکەیان (زێره‌ڤانی) به‌چه‌کی قورسه‌وه‌  لە شاری هەولێرەوە هێناوەته‌ ناو شاری سلێمانی و بوەتە هۆی دروست بوونی بشێوی و ترس و دڵەڕاوکێ لە و شارەدا.

ئێمه‌ وەکو بەشێکی بەرفراوانی ڕەوەندی کوردی لە وڵاتی سوید به‌ توندی ئه‌م کاره‌ نامرۆڤانه‌ی پارتی مەحکوم ده‌که‌ین و داوادەکەین کە
١/ هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بێ دواکەوتن بکشێننەوە دواوە لە سلێمانی
٢/ ئەو بارە نائاساییەی کە هاتوەتە ئاراوە لە شاری سلێمانیدا بەزوترین کات کۆتای پێ بێت.
٣/حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەپێش هەموشیانەوە پەرلەمانی کوردستان بەرپرسن لەو ڕوداوانە.
٤/لیژنەیەکی سەربەخۆ دەسبەجێ دەست بەلیکۆڵینەوە بکەن لە ڕوداوەکان وە بەرپرسان ببرینە بەردەم دادگا.
٥/ چاوەڕوانی ئێمە لە حکومەتی سویدی و پارتو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و مرۆڤدۆستانی سوید ئەوەیە کار بکەن بۆ ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕابوەستێنن لەو مامەلە ناشارستانیەی کە پەیڕەوی دەکات و دەیگرێتە بەر.
٦/ئێمە داواکارین لە وڵاتانی ئازادو سەربەخۆ کە تواناو پەیوەندیەکانی خۆیان بخەنە گەڕ لەسەر پارتی دیموکراتی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ لابردنی ئەوبارودۆخە نائاساییەی کە لەوهەرێمەدا دروستیان کردوەو ڕێگە بدرێت بە خۆپیشاندانی ئازادانە، بێ ترس و لێپرسینەوەو ڕاوەدونانیان لەلایەن هێزە جەکدارەکانەوە.
٧/هێزە سەربەخۆو دیموکراتیخوازەکان بەرپرسیارێتیەکی ئەخلاقیان لەسەرە کە یارمەتی داواکاریەکانی خەڵکەکە بدەن بۆ باشترکردنی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی، دور لە ترس و تۆقاندنی دەزگاکانی پۆلیس هێزە ترس و تۆقێنەرەکان.
٨/ لەکاتێکدا کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و کۆمەڵگەی مەدەنی و میدیاکان هەڵوێستی خۆیان لەسەر ڕوداوەکانی وڵاتانی تونس و میسرو بەحرەین...هتد دەربڕی. ئێمە بەخۆشحاڵیەوە چاوەڕێی هەمان هەڵوێست و گرنگی پێدانین بۆ ئەوەی ئێستا لە کوردستانی عێراق ڕودەدات.
سەرکردە دیکتاتۆرو نادیموکراتیەکان بەدرێژایی مێژوو تراژیدیای مرۆڤایەتی گەورەیان خوڵقاند کاتێک کە بینیان کەسانی تر سستی و بێدەنگییان هەڵبژارد لەجیاتی بەدەنگەوە هاتنێکی ئەکتیڤانەدا.  
کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتیەکی گەورەیان لە ئەستۆدایە دەبیت هەڵوێستی کاریگەرو بەپەلەیان هەبێت.
دەبێت لە ئەمڕۆوە هەڵوێست و کاردانەوەتان هەبێت چونکە بەیانی درەنگە 
 
ڕەوەندی کوردی لە وڵاتی سوید
2011-02-18
  

De kurdiska myndigheternas och Kurdistans Demokratiska Partis (KDP:s) mord på demonstranter fördöms

Den 17/2/2011 organiserade ett antal civilsamhällsorganisationer en fredlig demonstration i staden Slemani (Sulaymaniye) i Irakiska Kurdistan. Demonstrationerna riktades mot de kurdiska myndigheterna och man uttryckte sitt missnöje mot korruption och sociala orättvisor i Kurdistan.
       I början gick demonstrationen fredligt till men sedan några ungdomar började kasta sten mot KDP:s kontor, började kontorets vakter att skjuta mot demonstranterna, vilket ledde till att två unga demonstranter dödades och 54 skottskadades. Samtidigt angrepp anhängare till KDP den oppositionella gruppen Gorans kontor i städerna Erbil, Soran och Duhok och satte kontoren i Erbil och Soran i brand. Inte nog med detta, utan fortsatte KDP att skicka natten till 18/2/2011 sina miliser i tusentals, utrustade med tungt vapen, till Slemani för att sprida skräck och rädsla bland stadens invånare.
       Vi, en betydande del av exilkurder i Sverige, uttrycker vårt avsky och vrede över KDP:s agerande och fördömer dess sätt att hantera fredliga demonstrationer.
       Medan vi fördömer KDP:s brutala agerande, kräver att:
1) KDP ska omedelbart och utan dröjsmål dra tillbaka alla sina miliser från staden Slemani;
2) Att det av kurdiska myndigheter förklarade undantagstillståndet ska omedelbart upphävas;
3) Kurdistan-regionens myndigheter och framför allt parlamentet och regeringen är ansvariga för det som har hänt;
4) En oberoende kommission ska omedelbart undersöka det som har hänt och de ansvariga måste ställas inför rätta;
5)  Vi förväntar oss att den svenska regeringen, de politiska partierna, det svenska civila samhället och människovänner ska agera för att sätta stopp för KDP:s ociviliserade sätt det agerar på;
6) Vi vädjar till alla fri- och demokratiska stater att sätta påtryckningar på KDP och de kurdiska myndigheterna i Irakiska Kurdistan att upphäva undantagstillståndet, låta befolkningen helt fritt och bort från repressalier och milisens terrorisering utföra sina fredliga demonstrationer;
7) Fri- och demokratiska krafter har ett moraliskt ansvar i att stödja befolkningens krav på bättre sociala och politiska villkor, bort från rädsla, skräck och polisstatens och milisernas terrorisering av de civila;
8) Medan det internationella samfundet, civilsamhället och medierna har aktualiserat och tagit ställning till det som händer i Tunisien, Egypten, Bahrain… etc. vill vi gärna se att man ägnade en lika stor uppmärksamhet åt det som just nu händer i Irakiska Kurdistan. Diktatorer och odemokratiska ledare har under historiens gång förorsakat mänskliga tragedier när de har sett andra välja tystnad och passivitet inför aktiv agerande.
       Det internationella samfundet har ett stort ansvar och det måste agera snabbt.

REAGERA I DAG I MORGON KAN VARA MYCKET FÖRSENT.   

18/2/2011
-------------------------
För mer information eller eventuella reaktioner, ring eller Maila:

 

The Kurdish authorities and the Kurdistan Democratic party (KDP)‌s assassination of demonstrators is condemned


On 17/2/2011 a number of civil society organizations organized a peaceful demonstration in the city Slemani (Sulaymaniye) in Iraqi Kurdistan. The demonstration was directed against the Kurdish authorities, expressing their displeasure against corruption and social injustice in Kurdistan.
       The demonstration started peacefully but then some people started throwing stones at the KDP's office. The office guards began to shoot at the demonstrators, which led to two young protesters been killed and at least 54 were wounded. At the same time supporters of the KDP attacked the offices of the opposition group Goran in the city of Erbil, Duhok and Soran, and put offices in Erbil and Soran on fire. Not only this, but the KDP continued to send the night of 18-02-2011 their militias in thousands, equipped with heavy weapons, to Slemani to sow terror and fear among the city residents.
     
We, a significant proportion of Kurds in exile in Sweden, express our disgust and anger at the KDP's actions and condemn their way of dealing with peaceful demonstrations.
       While we condemn the KDP's brutal behaviour, requires that:
1) KDP must immediately and without delay withdraw all its militias from the city of Slemani;

2) The state of emergency declared by the Kurdish authorities should be lifted immediately;

3) The Kurdistan region's authorities and in particular the Parliament and the government are responsible for what has happened;

4) An independent commission should immediately investigate what happened and those responsible must be brought to justice;

5) We expect that the Swedish government, political parties, the Swedish civil society and human friends must act to stop the KDP's uncivilized way it is acting on;

6) We appeal to all free and democratic states to put pressure on the KDP and the Kurdish authorities in Iraqi Kurdistan to let the people to carry out their peaceful demonstrations and express themselves freely and away from retaliation and intimidation by the militias;

7) Free and democratic forces have a moral responsibility to support the population's demands for better social and political conditions, away from fear, terror, the terror of the police-state and the militias;

8) While the international community, civil society and the media has brought up and taken a position on what happens in Tunisia, Egypt, Bahrain, etc. ... we would like to see that it also devoted an equal attention to what is currently happening in Iraqi Kurdistan. Dictators and undemocratic leaders throughout history have caused human tragedies utilizing the silence and the passivity of the others.
       The international community has a major responsibility and it must act quickly.

RESPOND TODAY TOMORROW MAY BE VERY LATE!

18/2/2011
-------------------------
For more information or possible reactions, call or email:
 

Sbeiy.com © 2007