Print
 سه‌رۆكی زانكۆی‌ سلێمانی‌، پشتگیری‌ خۆی‌ بۆ خوێندكارانی خۆپیشانده‌ر راگه‌یاند
Sunday, February 20, 2011

(سبه‌ی‌):
له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نوسیدا كه‌ پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه‌) رێكیخست سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی‌ خوێندكاران ده‌رباره‌ی‌ روداوه‌كه‌ی‌ 17ی‌ شوبات، سه‌رۆكی زانكۆی‌ سلێمانی‌ پشتگیری‌ له‌ خۆپیشاندانی‌ خوێندكاران كردو خۆشی به‌ یه‌كێك له‌ خوێندكارانی‌ خۆپیشانده‌ر له‌ قه‌ڵه‌مدا.
دكتۆر عه‌لی‌ سه‌عید، سه‌رۆكی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند: پێویسته‌ خوێندكارانی‌ زانكۆ به‌شێوه‌یه‌كی‌ مه‌ده‌نی و شارستانیانه‌ چالاكیه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و خۆشم به‌ یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی‌ گروپه‌كه‌ ده‌زانم و سه‌رۆكایه‌تی‌ زانكۆش به‌شێكه‌ له‌ پرۆسه‌كه‌.
وتیشی: خۆپیشاندانی‌ خوێندكاران به‌ ئه‌ركێكی‌ نیشتیمانی‌ و نه‌ته‌وه‌یی داده‌نێم و ده‌بێت كاریگه‌ری‌ خۆمان هه‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی‌ مه‌ده‌نی‌ و شارستانی‌.
سه‌رۆكی زانكۆی‌ سلێمانی‌ له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌نوسیه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا: رۆژانه‌ له‌ سه‌عات 12:30 بۆ 1:30، خوێندكاران ده‌توانن چالاكیه‌كانی‌ خۆیان ئه‌نجامبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ كار نه‌كاته‌ سه‌ر وانه‌ی‌ خوێندن.
هاوكات رونیشیكرده‌وه‌: له‌وكاته‌دا خوێندن راده‌گرین و هه‌ڵده‌ستین به‌و ئه‌ركه‌ پیرۆزه‌ی‌ له‌سه‌ر شانمانه‌.
Sbeiy.com © 2007