Print
 خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری شاره‌کانی کفری، رانیه‌، ده‌ربه‌ندیخان، کۆیه‌ی گرتوه‌ته‌وه‌
Sunday, February 20, 2011

(سبه‌ی):
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له‌گه‌ڕه‌که‌ سه‌ره‌کییه‌کانی شاری سلێمانی، هاوکات خۆپیشاندان قه‌زاکانی پارێزگای سلێمانیشی گرتوه‌ته‌وه‌.
په‌یامنێرانمان له‌و ناوچانه‌ ته‌ئکید ده‌که‌نه‌وه‌، که‌ خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری بۆ پشتگیری خه‌ڵکی شاری سلێمانی و هاوکات کشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ی پارتی که‌ له‌ شاری هه‌ولێره‌وه‌ هێنراون، ده‌ستیپکردوه‌و ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێکه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌.
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه‌ که‌ له‌ نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (یه‌کشه‌ممه‌)وه‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی هاوڵاتیانی سلێمانی له‌ گۆڕه‌پانی مه‌یدانی ئازاد (به‌رده‌رکی سه‌را) و زۆربه‌ی کوچه‌و کۆڵانه‌کانی گه‌ڕه‌که‌کانی (چوارباخ و خانه‌قا و کانێسکان) و شه‌قامی مه‌وله‌وی به‌رده‌وامه‌.
خۆپیشانده‌ران داوا ده‌که‌ن هێزه‌کانی پارتی له‌شاری سلێمانی بکشێنرێنه‌وه‌و له‌هه‌مانکاتدا، ئه‌و که‌سانه‌ی له‌باره‌گای لقی (4)ی پارتییه‌وه‌ ته‌قه‌یان له‌خۆپیشانده‌ران کردوه‌و ده‌یان هاوڵاتیان کوشتوه‌و بریندار کردوه‌، دادگایی بکرێن و سزا بدرێن.
Sbeiy.com © 2007