Print
 گروپی ده‌نگ له‌ كۆیه‌ داوا ده‌كات سه‌رۆكی هه‌رێم داوای‌ لێبوردن له‌ خه‌ڵكی سلێمانی‌ بكات
Sunday, February 20, 2011

(سبه‌ی‌):
به‌داخه‌وه‌ له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردو چه‌ند روداوێكی‌ ناته‌ندروست له‌هه‌رێمی‌ كوردستان رویدا كه‌بوه‌ هۆی‌ گیان له‌ده‌ستدان و برینداربونی‌ ده‌یان هاوڵاتیانی‌ سڤیل كه‌ جێگای‌ نیگه‌رانی‌ هه‌مولایه‌كه‌، ئێمه‌ له‌كاتێكدا هه‌ر هێرشێك بۆسه‌ر باره‌گاكانی‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌توندی‌ ئیدانه‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ هێز ده‌كه‌ین دژی‌ هاوڵاتیان به‌هه‌ر بیانوێك بێت كه‌ ببێته‌ هۆی‌ تێكدانی‌ ئاسایشی‌ هه‌رێم.
پێشمانوایه‌ كه‌سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و حكومه‌ت و لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان كه‌مته‌رخه‌م بون له‌ پاراستنی‌ ئاسایشی‌ هاوڵاتیان و باره‌گاكانی‌ پارته‌ سیاسیه‌كان، بۆیه‌ لێره‌وه‌ داواكارین به‌زوترین كات لێپرسینه‌وه‌ له‌و روداوانه‌ بكرێت و چه‌ند خاڵێكیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌خه‌ینه‌ڕو:

1ـ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌رپرسی‌ یه‌كه‌مه‌ داوای‌ لێبوردن له‌ خه‌ڵكی‌ سلێمانی‌ و كه‌سوكاری‌ قوربانیه‌كان و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بكات، كه‌ زیانیان به‌ركه‌وتوه‌.
2ـ سه‌رجه‌م ئه‌و هێزه‌ سه‌ربازیانه‌ی‌ كه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كراون بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ شوێنه‌كانی‌ خۆیان و بارودۆخه‌كه‌ ئاسایی‌ بكرێته‌وه‌.
3ـ پارێزگاری‌ هه‌ولێر و سلێمانی‌ و قایمقامی‌ سۆران و به‌رپرسانی‌ ئه‌منی‌ سلێمانی‌ و هه‌ولێر و سۆران له‌ پۆسته‌كانیان دوربخرێنه‌وه‌.
4ـ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ بونه‌ هۆی‌ دروستبونی‌ ئاڵۆزیه‌كان دادگای‌ بكرێن.
5ـ قه‌ره‌بوی‌ سه‌رجه‌م زیانلێكه‌وتوه‌كان بكرێته‌وه‌.
6ـ زه‌مینه‌ خۆش بكرێت بۆ ئه‌نجامدانی‌ خۆپیشاندان و مانگرتنی‌ هێمنانه‌ی‌ هاوڵاتیان.

گروپی‌ ده‌نگ له‌سنوری‌ قه‌زای‌ كۆیه‌
 

Sbeiy.com © 2007