|
(سوركێو زاهید مه‌حمود) یه‌كێك له برینداره‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا |
Sunday, February 20, 2011 |
(سبه‌ی):
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی به سبه‌ی راگه‌یاند: ئه‌مشه‌و یه‌كێك له برینداره‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ستداوه.
وتیشی: ئه‌و گه‌نجه‌ی ئه‌مشه‌و گیانی له‌ده‌ستداوه ناوی (سوركێو زاهید محه‌مه‌د)ه و خوێندكاری پێنجه‌می ئاماده‌ییه و موالیدی 1994ه.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: تائێستا ژماره‌ی برینداره‌كان له نه‌خۆشخانه 36 كه‌سه و برینی هه‌ندێكیان سه‌خته.
سه‌باره‌ت به‌خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆش سبه‌ی چه‌ند ڤیدۆیه‌كی له‌رێگه‌ی هاوڵاتیانه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتوه، كه به‌ڵگه‌ی رون و ئاشكران بۆئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان به جلی مه‌ده‌نییه‌وه بێ هیچ پاساوێك ته‌قه له خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی ئه‌هلی، هاوكات ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌قه ده‌كه‌ن به ئاسانی ده‌ناسرێنه‌وه.
له نزیكترین ده‌رفه‌تدا سبه‌ی ئه‌و ڤیدۆیانه بڵاوده‌كاته‌وه. |
|
|