Print
 پەیامی رەوەندی کوردیی دەرەوەی کوردستان سەبارەت بە روداوەکانی هه‌رێمی کوردستان
Monday, February 21, 2011

(سبه‌ی):
لەکاتێکدا ئێمە سەرقاڵی کاری هەماهەنگی بووین، بۆ پشتگیری پەیامە حەوت خاڵییەکەی بزوتنەوەی گۆڕان، سەبارەت بە رزگارکردنی ئەزمونی هەرێمی کوردستان‌و چارەسەری ریشەیی سەرجەم گرفتەکان، بە تاوانگەلێکی تری دەسەڵات (بەتایبەتی هی پدك) ئاشنابوین، سەبارەت بە کوشتنی مرۆڤی کورد، چەپاندنی خۆپیشاندەران‌و لێدان‌و دەستبەسەر کردنیان، سوتان‌و تاڵانکردنی بارەگاکانی بزوتنەوەی گۆڕان؛ ئەمە جگە لەوەی کە لە هەڵمەتێکی گوماناویدا لەلایەن ژمارەیەکی زۆر چەکدارەوە تەلاری رادیۆو تەلەفیزیۆنی (نالیا) تەفروتونا کراو سوتێنرا.   
ئەزمونی هەرێمی کوردستان بە پەرلەمان‌و میری‌و هەمو دامەزراوە دێموکراسیەکانەوە، بەرهەمی خوێنی شەهیدان‌و دەنگە ئازادیخوازەکان‌و رەنج‌و چەرمەسەری سەدان هەزار مرۆڤی بەلەنگازی کوردستانە.
گەر لە ساڵانی رابردوشدا تکاو پاڕانەوەی لایەنە دڵسۆزەکانی نێوخۆ و فشاری دەوڵەتانی رۆژئاوا نەبانایە، دەمێك بو دو پارتەکەی دەسەڵات (پدك و ینك) ئەو ئەزمونەیان زیندەبەچاڵ کردبو، یاخود لە کورەی شەڕی براکوژیدا سوتاندبویان.
لەکاتێکدا هەرگیز لە هەرێمی کوردستان میریەکی خاوەن قسەی دور لە کۆنترۆڵی ئەو دو پارتە بونی نەبوە، هەرچی سوکایەتییش هەیە هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە بە پەڕلەمانی کوردستان کراوە.
دەسەڵاتدارانی هەرێم نەك هەر لە ماوەی نۆزدەساڵدا (نۆزدەڕۆژ) ئەو ئەزموونەیان پێش نەخستووە، بەڵکو بەردەوام لە دواخستن‌و لەکەدارکردنیدا بوون، تا کردیانە مایەی تەوس‌و لاقرتێی نێوەندەکانی ناوەو دەرەوە. ئەو تاوانە دژی ئەزموونی هەرێمی کوردستان‌و پەڕلەمانەکەی، تەنهاو تەنها لەئەستۆی پارتەکانی (پدك و ینك)ە.
ئێمە تاڕادەیەك گەشبین بووین بەوەی، کە هەڵبژاردنەکانی ٢٥ی ٧ دەبنە وانەو پەندی مێژوویی گرنگ بۆ بەخۆداچوونەوەی پارتەکانی دەسەڵات‌و دەستهەڵگرتنیان لە بینەقاقای پەڕلەمان‌و دەسەڵاتی دادوەری‌و میری‌و راگەیاندن. دڵخۆشبووین بەوەی، کە ئیدی ئەزموونەکەمان سەرپێ دەکەوێت‌و لەنێو سیستمێکی دێمۆکراسیدا بەرەوپێشەوە هەنگاو دەنێت.
بەڵام بەداخەوە دەسەڵات ئەو قۆناغە مێژووییەشی چەوت بەکارهێنا، زیاتر کەوتە گاڵتەپێکردن‌، بەردەوام پەڕلەمانی کوردستان‌و دامودەزگا دێمۆکراسیەکان لە چوارچێوەی کارتۆنیی نەخشییندا بۆ شاردنەوەی تاڵانوبڕۆی سەرکردەو بەرپرسە دەستپیس‌و مشەخۆرەکان بەکار دەهێنێت. ئەوان بە کارکرد سەلماندیان کە لە بەرژەوەندیی بەرتەسکی پارتەکانیان‌و قەڵەوبوون‌و خەنیبوونی زیاتری بەرپرسەکانیان لەڕێگەی تاڵانوبڕۆی کوردستانەوە، خەمێکی دیکەیان نییە.
ئەو ئەزموونە کە هەموومان بۆی لەخەمداین، پێویستی بە رزگارکردنە.
پێویستمان بەوەیە رێزو بەهاو پێگەی راستەقینە بۆ پەڕلەمان‌و میری‌و دەسەڵاتی دادوەریی بگێڕینەوە.
پێویستمان بەوەیە، دادپەروەری یاسایی بەرقەرار بێت‌و یاسا بەسەر هەمووماندا وەکویەك بەبێ جیاوازیی جێبەجێ بکرێت. سامان‌و داهاتی زۆروزەبەندی نیشتیمانەکەمان بەفیڕۆ نەچێت‌؛ چۆن هەموو مرۆڤی ئازادیخوازی کورد قوربانییان بۆ دا، ئاواش لێی سوودمەند بن.
تەماشای دەوڵەتی میسر بکەن، سەرەڕای ٣٠ ساڵ دیکتاتۆریی، هێشتا رژێمەکەی هێندەی رەوشت تێدا مابوو، کە سوپا نەکاتە دوژمنی گەل؛ ئێستاش لە گەرمەی مەزنترین شۆڕشی جەماوەریی ئەو وڵاتەدا، بۆتە مایەی رێزو خۆشەویستی هەموو گەلانی ئازادیخوازو وەک سوپایەکی بێلایەنی نیشتمانپەروەر ستایشی دەکەن.
لای ئێمەش پێشمەرگە، کە جوانترین بوونەوەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو؛ تەنها ناوەکەی بە دەیان رایەڵ بە وشەی ئازادیەوە بەسترابوو، ئێستا (پدك و ینك) کردوویانەتە رمووزن‌. بە دەبابەو تۆپەکانی پێشمەرگە، هەوڵی تۆقاندنی جەماوەرو ئۆپۆزیسیۆنی ئازادیخواز دەدەن. پێویستە لە نیشتمانەکەماندا رێزو بەها بۆ وشەی پێشمەرگەو کارەکتەری پێشمەرگە بگێڕینەوە. دەبێت پارتی رامیاری لە میلیشیاکانی وەك (زێڕەڤانی‌و...تد) داماڵەخاس بکرێت.
گەر گۆڕان لە ئەزموونەکەماندا روونەدات، لەنێودەچێت. ئەوکاتەش دڵنیاین هەر مرۆڤی بەلەنگازی کورد باجەکەی دەدات‌و ناسۆرەکەی هەڵدەگرێت، بەرپرسە گەندەڵەکانیش بە پارەوپوولی دزراوەوە بۆی دەردەچن.
بزووتنەوەی گۆڕان، لە ٢٩ی ١ی ٢٠١١دا، پەیامێکی ٧ خاڵیی بۆ پاراستنی ئەزموونی هەرێمی کوردستان‌و رزگارکردنی پەڕلەمان‌و میری‌و دادگاو دەزگاکانی ئاساییش‌و پۆلیس لەژێر چەپۆکی رەشی (پدك و ینك)دا راگەیاند.
چەوساندنەوەی بەردەوام، مرۆڤی کۆمەڵگەی ئێمەی زۆر لەوە زیاتر وریاکردۆتەوە کە بە درۆو پڕوپاگەندەی دەسەڵات، ئازادییخوازان‌و تینووانی دادپەروەریی وەك تێکدەرو ئاژەوەگێڕ‌و تاڵانچی تەماشا بکات!
ئێمە کە لە خوارەوە واژۆمان کردووە، پشتگیریی تەواوی خۆمان بۆ پەیامە دڵسۆزانەکەی بزووتنەوەی گۆڕان بەمەبەستی پاراستنی ئەزموونی بەلاڕێدابراوی هەرێمی کوردستان‌و رزگارکردنی دەسەڵاتەکانی یاسادانان‌و جێبەجێکردن‌و دادوەریی، هەروەها گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگەو پۆلیس‌و ئاسایش بۆ پێگەی بەڕێزی خۆیان رادەگەیەنین‌.
هاوکات وزەو توانستی خۆمان لە وڵاتانی خانەخۆ دەخەینەگەڕ، بۆ ئاشناکردنی دەوڵەتەکانیان بە رەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان‌و‌ بەیاننامەکەی بزوتنەوەی گۆڕان‌و وەڵامی دەسەڵات بۆی‌. هەروەها رای گشتیی‌و نێوەندە فەرمییەکانی دەرەوە، بە زانیاریی پێویست سەبارەت بە ناڕەزایی کۆمەڵگەو خۆپیشاندانەکان‌و تاوان‌و سەرکوتکردنیان ئاشنا دەکەین؛ جگەلەوەی بە کەمپین‌و پەیامی نووسراو، هەوڵی بەدەستهێنانی پشتگیری‌و چاودێرییان بۆ بارودۆخەکە دەدەین.
داوا لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین، سنووری خواستە تایبەتیەکانیان تێبپەڕێنن‌‌، بەدەر لە جیاوازیی دیدو بۆچوونیان‌، بە گیانێکی باڵای نیشتمانپەروەرییەوە، دەست لەنێودەست، بە شێوازی شارستانیانەی ئاشتیخوازانە، دوور لەهەرجۆرە زەبروزەنگێك، تێبکۆشن بۆ رزگارکردنی ئەزموونی هەرێمی کوردستان‌و پچڕینی بەهاو رۆڵ بۆ پەڕلەمانی کوردستان‌و دامودەزگا دێمۆکراسیەکان.
داوا دەکەین هێزی پێشمەرگەی کوردستان رێگەنەدات لەوە زیاتر سوکایەتی پێبکرێت‌و بکرێت بەگژ مرۆڤی کورددا؛ تەنها لایەنگری نیشتمان بێت‌و بەهای جوانی خۆی وەدەست بهێنێتەوە.
داوا لە ژمارەیەکی زۆر رۆڵەی دڵسۆزی گەلەکەمان لەنێو هەردوو پارتی دەسەڵاتداردا دەکەین، بە زوڕنای پارتەکانیان هەڵنەپەڕن‌و گوێ بۆ دنیای دەرەوەی نێو پارتەکانیان رادێرن‌و تێبگەن کە بەڕاستیی لە هەرێمی کوردستان چ باسە.
داوا دەکەین، بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر فشارەکانی بەردەوام بێت. ئەو دەسەڵاتە پێویستی بە راچەنینی گەورەیە تا بێتەوە هۆش خۆی!
رەوەندی کوردیی دەرەوەی کوردستان
٢٠ی ٢ی ٢٠١١
راسته‌وخۆ واژۆکان بنێرن بۆ ئه‌م ئێمایله‌‌:  [email protected]

 

 

 
ژ
            
                  ناوه‌کان
       
          شار
   
         وڵات
      
          پیشه‌
1
به‌ختیارعبدالرحمان محمدامین
کۆبنهاگن
دانیمارک
ئه‌ندازیار
2
په‌ری ئه‌حمه‌د
کۆڵن
ئه‌ڵمانیا
 
3
ڕێناس جه‌لال
کۆڵن
ئه‌ڵمانیا
 
4
زیلان ئه‌کره‌م
کۆڵن
ئه‌ڵمانیا
 
5
سیروان که‌رکوکی
له‌نده‌ن
بریتانیا
 
6
شاکار داود
له‌نده‌ن
بریتانیا
 
7
هاوکار مه‌حمود
له‌نده‌ن
بریتانیا
 
8
ژوان مه‌حمود
له‌نده‌ن
بریتانیا
 
9
ڕه‌فیق تۆفیق
دانهاخ
هۆڵه‌ندا
ئه‌فسه‌ر
10
ناجی ناسر
ئه‌نیشخه‌ده‌
هۆڵه‌ندا
ئه‌فسه‌ر
11
ئاورینگ باراوی
کۆبنهاگن
دانیمارک
مامۆستا
12
فواد جه‌مال سه‌لام
له‌نده‌ن
به‌ریتانیا
خوێندکار
13
تریفه‌ ئیبراهیم مسته‌فا
له‌نده‌ن
به‌ریتانیا
خوێندکار
14
فریاد جه‌مال سه‌ڵام
پۆرتسمس
به‌ریتانیا
کاسب
15
شنۆعومه‌ر عه‌بدوڵا
پۆرتسمس
بریتانیا
کاسب
16
ئه‌مین جاف
کۆڵن
ئه‌ڵمانیا
ئه‌ندازیار
17
ناسک عه‌بدوڵا ده‌روێش
کۆلن
ئه‌ڵمانیا
مامۆستا
18
سه‌باح گه‌رمیانی
کۆڵن
ئه‌ڵمانیا
مامۆستا
19
ژاڵه‌ جاف
کۆڵن
ئه‌ڵمانیا
بازرگان
20
لانه‌ ئه‌مین سه‌عید
کۆلن
ئه‌ڵمانیا
خوێندکار
21
پۆشه‌ گه‌رمیانی
کۆڵن
ئه‌ڵمانیا
خوێندکار
22
دییه‌ سه‌باح
کۆڵن
ئه‌ڵمانیا
خوێندکار
23
ئایار گه‌رمیانی
کۆلن
ئه‌ڵمانیا
مامۆستا
24
محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌عید
کۆڵن
ئه‌ڵمانیا
فۆتگرافی تێڤاو
25
لاڤه‌ جاف
کۆڵن
ئه‌ڵمانیا
خوێندکاری زانکۆ
26
کوردۆ ئه‌بوبه‌کر سه‌عید
مالمۆ
سوید
 
27
هیلال یه‌عقوب ئه‌حمه‌د
کۆبنهاگن
دانیمارک
 
28
ئیبراهیم ئه‌بوبه‌کر یاسین
کۆبنهاگن
دانیمارک
 
29
به‌همه‌ن عه‌باس
کۆلن
ئه‌ڵمانیا
 ئه‌ندازیار
30
به‌هار دابان
 
بریتانیا
 
31
خه‌سره‌و ساڵح
ئارهوس
دانیمارک
serverConfigurate
32
کۆسار عومه‌ر
 
ئه‌ڵمانیا
پیشه‌وه‌ر
33
ئه‌مین محه‌مه‌د
 
ئه‌ڵمانیا
 
34
تریفه‌ عه‌زیز
 
ئه‌ڵمانیا
 
35
ته‌یب باراوی
ستۆکهۆڵم
سوید
 
36
ڕێبوار عه‌لی
کۆڵن
ئه‌ڵمانیا
پیشه‌وه‌ر
37
شێرزاد عه‌وڵا
کۆڵن
ئه‌ڵمانیا
کاسب
38
عه‌باس عومه‌ر
کۆڵن
ئه‌ڵمانیا
 
39
ئدریس عومه‌ر
کۆڵن
ئه‌ڵمانیا
 
40
زانا نامیق
دانهاخ
هۆڵه‌ندا
 
41
ئاسۆ محه‌مه‌د
دانهاخ
هۆڵه‌ندا
 
42
مسته‌فا عیسا
دانهاخ
هۆڵه‌ندا
 
42
فه‌رهاد ڕه‌زا
دانهاخ
هۆڵه‌ندا
 
43
بڕیار ڕه‌زا
دانهاخ
هۆڵه‌ندا
 
44
دلێر عه‌بدوڵا
دانهاخ
 هۆڵه‌ندا
 
45
که‌مال سۆڵه‌یی
زۆته‌رمیر
هۆڵه‌ندا
 
46
عه‌لی فه‌یلی
دانهاخ
هۆڵه‌ندا
 
47
عه‌لی مه‌نده‌لاوی
دانهاخ
هۆڵه‌ندا
 
48
سه‌ردار حه‌مه‌ موراد
دانهاخ
هۆڵه‌ندا
 
49
وریا جاف
دانهاخ
هۆڵه‌ندا
 
50
کامه‌ران عه‌زیز
دانهاخ
هۆڵه‌ندا
 
51
نه‌ریوان عه‌زیز
دانهاخ
هۆڵه‌ندا
 
52
ڕه‌حمان حه‌سه‌ن
دانهاخ
هۆڵه‌ندا
 
53
هیوا عه‌زیز
دانهاخ
هۆڵه‌ندا
 
54
پێشڕه‌و حه‌مه‌ جه‌مال
شیه‌دام
هۆڵه‌ندا
 
55
که‌مال حه‌سه‌ن میرزا
لینز
نه‌مسا
 
56
به‌دیعه‌ حسێن عه‌لی
لینز
نه‌مسا
 
57
ئه‌نور نه‌جم
لینز
نه‌مسا
 
58
به‌هجه‌ت محه‌مه‌د غفور
لینز
نه‌مسا
 
59
دلێر محه‌مه‌د ئه‌مین
لینز
نه‌مسا
 
60
هاوژین عه‌لی
لینز
نه‌مسا
 
61
دڵشاد محه‌مه‌د ئه‌مین
لینز
نه‌مسا
 
62
کاردۆ محه‌مه‌د شه‌مێرانی
لینز
نه‌مسا
 
63
ڕزگار عه‌بدوڵا محه‌مه‌د
لینز
نه‌مسا
 
64
ئالان جه‌مال محه‌مه‌د
لینز
نه‌مسا
 
65
شه‌هلا کاکه‌ حه‌مه‌ ئه‌حمه‌د
لینز
نه‌مسا
 
66
کوێستان که‌مال میرزا
لینز
نه‌مسا
 
67
نه‌ورۆز دلێر ئه‌مین
لینز
نه‌مسا
 
68
ناسک حه‌مه‌ غه‌ریب
لینز
نه‌مسا
 
69
که‌ریم عارف مه‌حمود
لینز
نه‌مسا
 
70
کاروان ره‌سوڵ ڕه‌زا
لینز
نه‌مسا
 
71
سارا که‌مال میرزا
لینز
نه‌مسا
 
72
نه‌ورۆز که‌مال حه‌سه‌ن
لینز
نه‌مسا
 
73
ئاڤان ته‌لعه‌ت شه‌وکه‌ت
لینز
نه‌مسا
 
74
عه‌لی قادرحمده‌مسان
لینز
نه‌مسا
 
75
ره‌وه‌ند به‌شیر خه‌یلانی
گراتس
نه‌مسا
 
76
سامان زه‌ندی
گراتس
نه‌مسا
 
77
توانا سه‌عدی به‌گ
ڤییه‌ننا
نه‌مسا
 
78
کامه‌ران باوزێ
ڤییه‌ننا
نه‌مسا
 
79
دانا سه‌عدی مه‌حمود
ڤییه‌ننا
نه‌مسا
 
80
شێروان حسێن
ڤییه‌ننا
نه‌مسا
 
81
کاوه‌ کافرۆشی
ڤییه‌ننا
نه‌مسا
 
82
عادل کافرۆشی
ڤییه‌ننا
نه‌مسا
 
83
سه‌هه‌ند ئیبراهیم
ڤییه‌ننا
نه‌مسا
 
84
شیرین ناهی سوباحی
ڤییه‌ننا
نه‌مسا
 
85
شادار عه‌بدوڵا محه‌مه‌د
ڤییه‌ننا
نه‌مسا
 
86
مالڤا کافرۆشی
ڤییه‌ننا
نه‌مسا
 
87
ژیان کافرۆشی
ڤییه‌ننا
نه‌مسا
 
88
هاوڕێ قوربانی
ڤییه‌ننا
نه‌مسا
 
89
هه‌ژار ئه‌حمه‌د
ڤییه‌ننا
نه‌مسا
 
90
هاوڕێ شێرزاد عومه‌ر
ڤییه‌ننا
نه‌مسا
 
91
عه‌بدولڕه‌حمان عه‌زیز
ڤییه‌ننا
نه‌مسا
 
92
ئامانج عه‌بدولڕه‌حمان
ڤییه‌ننا
نه‌مسا
 
93
ئه‌ڤین محمه‌د ئه‌سعد
ڤییه‌ننا
نه‌مسا
 
94
سۆما محه‌مه‌د ئه‌سعه‌د
ڤییه‌ننا
نه‌مسا
 
95
سروه‌ ڕه‌شید
ڤییه‌ننا
نه‌مسا
 
96
شه‌پۆل حه‌مه‌ خان
ڤییه‌ننا
نه‌مسا
 
97
ره‌هێڵ حه‌مه‌خان
ڤییه‌ننا
نه‌مسا
 
98
ره‌نجده‌ر فه‌رمان عومه‌ر
ڤییه‌ننا
نه‌مسا
 
99
بۆکان محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
ڤییه‌ننا
نه‌مسا
 
100
سالار فه‌رج
ڤییه‌ننا
نه‌مسا
 
101
شیرین سه‌عید
ڤییه‌ننا
نه‌مسا
 
102
گێتی فه‌ره‌ج
ڤییه‌ننا
نه‌مسا
 
103
هێشو فه‌ره‌ج
ڤییه‌ننا
نه‌مسا
 
104
دڵشاد محه‌مه‌د ئه‌مین
ڤییه‌ننا
نه‌مسا
 
105
مریه‌م فه‌ره‌ج
ڤییه‌ننا
نه‌مسا
 
106
ڕه‌نج مسته‌فا
ڤییه‌ننا
نه‌مسا
 
107
زانا محه‌مه‌د
ڤییه‌ننا
نه‌مسا
 
108
زانا تاهیر
ڤییه‌ننا
نه‌مسا
 
109
عسام زه‌نگه‌نه‌
ڤییه‌ننا
نه‌مسا
 
110
شێرزاد سابیر
ڤییه‌ننا
نه‌مسا
 
111
شه‌پۆل شوان
ڤییه‌ننا
نه‌مسا
 
112
به‌همه‌ن عه‌زیز
ڤییه‌ننا
نه‌مسا
 
113
سه‌ره‌وه‌ر محه‌مه‌د خالد
ڕۆستۆک
ئه‌ڵمانیا
 
114
ئاراس مسته‌فا ئه‌حمه‌د
ڕۆستۆک
ئه‌ڵمانیا
 
115
ڕێباز جه‌لال محه‌مه‌د
ڕۆستۆک
ئه‌ڵمانیا
 
116
هیوا عومه‌ر عه‌بدوڵا
ڕۆستۆک
ئه‌ڵمانیا
 
117
یوسف عه‌زیز ئه‌حمه‌د
ڕۆستۆک
ئه‌ڵمانیا
 
118
سه‌ڵاح حه‌مه‌خورشیدمامه‌
ڕۆستۆک
ئه‌ڵمانیا
 
119
هاوبیر سه‌ڵاح حه‌مه‌خورشید
ڕۆستۆک
ئه‌ڵمانیا
 
120
هاوسه‌ر سه‌ڵاح حه‌مه‌خورشید
ڕۆستۆک
ئه‌ڵمانیا
 
121
کوێستان عه‌بدولڕه‌حمان قادر
ڕۆستۆک
ئه‌ڵمانیا
 
122
چرۆ مه‌حمود
ڕۆستۆک
ئه‌ڵمانیا
 
123
داستان ڕه‌سوڵ نانه‌که‌لی
ڕۆستۆک
ئه‌ڵمانیا
 
124
دلاوه‌ر ڕه‌حیم ڕه‌شید
ڕۆستۆک
ئه‌ڵمانیا
 
125
ساڵح حه‌مه‌
ڕۆستۆک
ئه‌ڵمانیا
 
126
سه‌رکه‌وت مه‌جید
ڕۆستۆک
ئه‌ڵمانیا
 
127
دڵشاد حه‌مید ڕۆسته‌م
رۆستۆک
ئه‌ڵمانیا
 
128
ملکۆ جه‌بار محه‌مه‌د
ڕۆستۆک
ئه‌ڵمانیا
 
129
سه‌رکۆ جه‌بار محه‌مه‌د
ڕۆستۆک
ئه‌ڵمانیا
 
130
ته‌حسین محه‌مه‌د
مانجسته‌ر
بریتانیا
کاسب
131
ئاکام به‌هرام
مانجسته‌ر
بریتانیا
کاسب
132
فه‌رهاد سابیر
مانجسته‌ر
بریتانیا
کاسب
133
ئیسماعیل عه‌بدوڵاقادر
مانجسته‌ر
بریتانیا
کاسب
134
موژده‌ عوسمان به‌گ
مانجسته‌ر
بریتانیا
کاسب
135
لوقمان حاجی که‌ریم
مانجسته‌ر
بریتانیا
ڕۆژنامه‌نوس
136
خانزاد ڕه‌شیدمسته‌فا
مانجسته‌ر
بریتانیا
چالاکوانی مه‌ده‌نی
137
به‌کر خدر
مانجسته‌ر
بریتانیا
کاسب
138
جه‌لال مه‌لا
مانجسته‌ر
بریتانیا
کاسب
139
عه‌باس میراوده‌لی
مانجسته‌ر
بریتانیا
کاسب
140
ئیبراهیم ڕه‌باتی
مانجسته‌ر
بریتانیا
کاسب
141
محه‌مه‌د حوسێن
مانجسته‌ر
بریتانیا
کاسب
142
به‌کر حوسێن
مانجسته‌ر
بریتانیا
کاسب
142
کاوه‌ که‌ریم
مانجسته‌ر
بریتانیا
کاسب
143
 ئیدریس محه‌مه‌د
مانجسته‌ر
بریتانیا
کاسب
144
ناسر حه‌مه‌ئه‌مین
مانجسته‌ر
بریتانیا
کاسب
145
سه‌فا محه‌مه‌د
مانجسته‌ر
بریتانیا
کاسب
146
ئیبراهیم حاجی
مانجسته‌ر
بریتانیا
کاسب
147
شاخه‌وان عه‌لی
مانجسته‌ر
بریتانیا
کاسب
148
دیاری عه‌لی
مانجسته‌ر
بریتانیا
کاسب
149
دڵشاد شێرگوڵ
مانجسته‌ر
بریتانیا
کاسب
150
کاوه‌ ڕه‌زا
مانجسته‌ر
بریتانیا
کاسب
151
شوان به‌کر
مانجسته‌ر
بریتانیا
کاسب
152
ژین عه‌لی جاف
مانجسته‌ر
بریتانیا
خوێندکار
153
پێشڕه‌و شوانی
مانجسته‌ر
بریتانیا
کاسب
154
ئارام دیلان
مانجسته‌ر
بریتانیا
خوێندکار
155
محه‌مه‌د مه‌ولود ره‌سوڵ
هودێرسفیلد
بریتانیا
کاسب
156
ئاری سه‌لیم
مانجسته‌ر
بریتانیا
خوێندکار
157
خونچه‌ عه‌بدوڵا که‌ریم
مانجسته‌ر
بریتانیا
خوێندکار
158
ژوان شوانی
مانجسته‌ر
بریتانیا
خوێندکار
159
خه‌بات قه‌ره‌چه‌تانی
مانجسته‌ر
بریتانیا
کاسب
160
شڤان نزار
مانجسته‌ر
بریتانیا
خوێندکار
161
یاسین ئه‌حمه‌د شه‌قڵاوه‌یی
مانجسته‌ر
بریتانیا
کاسب
162
ڕزگار عومه‌ر
مانجسته‌ر
بریتانیا
کاسب
163
هێدار که‌ریم ئه‌حمه‌د
مانجسته‌ر
بریتانیا
کاسب
164
دلاوه‌ر مه‌جید
مانجسته‌ر
بریتانیا
 کاسب
165
ئاسۆ حه‌سه‌ن به‌کر
کۆڵن
ئه‌ڵمانیا
پیشه‌وه‌ر
166
هێمن عومه‌ر
به‌رلین
ئه‌ڵمانیا
 
167
هونه‌ر ئازاد
بۆن
ئه‌ڵمانیا
 
168
وه‌فا عه‌لی
کۆڵن
ئه‌ڵمانیا
 
169
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د
کۆڵن
ئه‌ڵمانیا
 
170
شڤان زاهیر
نورنبێرک
ئه‌ڵمانیا
خوێندکار
171
سه‌لمان ئه‌رده‌ڵان
ئۆسلۆ
نه‌رویج
خوێندکار
172
ئه‌میره‌ ره‌حیم
نوره‌نبێرک
ئه‌ڵمانیا
 
173
لاوه‌ محه‌مه‌د
کۆلن
ئه‌ڵمانیا
پیشه‌وه‌ر
174
هه‌رێم ئازاد
ئه‌سینا
یۆنان
کاسب
175
ئه‌میره‌ حسێن
کۆڵن
ئه‌ڵمانیا
 
176
عه‌لی ئه‌حمه‌د
کۆڵن
ئه‌ڵمانیا
 
177
سعاده‌ سعید
ئۆسلۆ
نه‌رویج
 
178
نازه‌نین ره‌حیم
نورنبێرگ
ئه‌ڵمانیا
 
179
مازیار مه‌ریوان
نورنبێرگ
ئه‌ڵمانیا
 
180
ڕێبین زاهیر
ئێسن
ئه‌ڵمانیا
کاسب
181
هۆزان ئازاد
کۆڵن
ئه‌ڵمانیا
 
182
ڕوناک ئه‌حمه‌د
کۆڵن
ئه‌ڵمانیا
 
183
مه‌ریوان حسێن
نورنبێرگ
ئه‌ڵمانیا
 
184
ڕوبار ئه‌حمه‌د
به‌رلین
ئه‌ڵمانیا
مامۆستا
185
زه‌رده‌شت عوسمان
کۆلن
ئه‌ڵمانیا
مامۆستا
186
ڕه‌وه‌ند حسێن
ئێسن
ئه‌ڵمانیا
 
187
نما ئاسۆ
کۆڵن
ئه‌ڵمانیا
خوێندکار
188
ڕزگار وه‌لی
یاڤله‌
سوید
 
189
دوایی حه‌سه‌ن
یاڤله‌
سوید
 
190
لادێ ڕزگار
یاڤله‌
سوید
خوێندکار
200
نه‌وزاد خدر
ئۆسلۆ
نه‌رویج
 
201
حه‌مید ره‌ئوف
کۆڵن
ئه‌ڵمانیا
 
202
دانا محه‌مه‌د
کۆڵن
ئه‌ڵمانیا
 
203
شیلان عومه‌ر
کۆڵن
ئه‌ڵمانیا
 
204
ڕزگار عومه‌ر
ئێسن
بازرگان
 
205
یاسین عه‌بدولره‌حمان نه‌جم
کۆپنهاگن
دانیمارک
 
206
ڕێنوار ئه‌حمه‌د
کۆڵن
ئه‌ڵمانیا
 
207
سۆران مسته‌فا
کۆڵن
ئه‌ڵمانیا
 
208
ئاکۆ فایه‌ق عه‌بدوڵا
هانۆڤه‌ر
ئه‌ڵمانیا
 
209
ڕێبین مه‌غدور
هانۆڤه‌ر
ئه‌ڵمانیا
 
210
خالد عوسمان
هانۆڤه‌ر
ئه‌ڵمانیا
 
211
شێرزاد ئه‌حمه‌د
هانۆڤه‌ر
ئه‌ڵمانیا
 
212
حسێن ئۆزگن ( کوردستانی باکور)
هانۆڤه‌ر
ئه‌ڵمانیا
 
213
شوان عبدولره‌زاق
هانۆڤه‌ر
ئه‌ڵمانیا
 
214
دانا عومه‌ر
هانۆڤه‌ر
ئه‌ڵمانیا
 
215
جه‌لال سۆران
هانۆڤه‌ر
ئه‌ڵمانیا
 
216
فه‌رهاد به‌کر
هانۆڤه‌ر
ئه‌ڵمانیا
 
217
ئاڤان ئازاد شه‌وقی
هانۆڤه‌ر
ئه‌ڵمانیا
 
218
ئازاد خۆشناو
هانۆڤه‌ر
ئه‌ڵمانیا
 
219
زانا غه‌ریب
هانۆڤه‌ر
ئه‌ڵمانیا
 
220
ئیسماعیل عه‌بدوڵا محه‌مه‌د
هانۆڤه‌ر
ئه‌ڵمانیا
 
221
جوتیار خه‌فاف
هانۆڤه‌ر
ئه‌ڵمانیا
 
222
دیاری که‌ریم
هانۆڤه‌ر
ئه‌ڵمانیا
 
223
یاسین صابر
هانۆڤه‌ر
ئه‌ڵمانیا
 
224
دلێر مدحت
هانۆڤه‌ر
ئه‌ڵمانیا
 
225
صباح مه‌حمود
هانۆڤه‌ر
ئه‌ڵمانیا
 
226
گۆران سه‌لام که‌مال
هانۆڤه‌ر
ئه‌ڵمانیا
 
227
هاوکار ساڵح که‌ریم
هانۆڤه‌ر
ئه‌لمانیا
 
228
سۆران ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د
هانۆڤه‌ر
ئه‌ڵمانیا
 
229
شه‌هاب حه‌سه‌ن
هانۆڤه‌ر
ئه‌ڵمانیا
 
230
دانا ڕه‌شید فه‌تاح
هانۆڤه‌ر
ئه‌ڵمانیا
 
231
سره‌یا جه‌مال عه‌بدوڵا
هانۆڤه‌ر
ئه‌ڵمانیا
 
232
ڤیان کاکه‌ مه‌ریوانی
هانۆڤه‌ر
ئه‌ڵمانیا
 
233
نالی خه‌فاف
هانۆڤه‌ر
ئه‌ڵمانیا
 
234
گۆران بابه‌عه‌لی ره‌سام
کۆڵن
ئه‌ڵمانیا
فۆتۆگراف
235
ئالان بابه‌عه‌لی ره‌سام
کۆلن
ئه‌ڵمانیا
 
236
شڤان بابه‌عه‌لی ره‌سام
کۆلن
ئه‌ڵمانیا
خوێندکار
237
ڤیان بابه‌ عه‌لی ره‌سام
مانجسته‌ر
بریتانیا
مامۆستا
238
ڕۆژ بابه‌عه‌لی ره‌سام
ستۆکهۆڵم
سوید
کارمه‌ند
239
حه‌سه‌ن حسێن ڕه‌شید
مانجسته‌ر
بریتانیا
کارمه‌ند
240
محه‌مه‌د سابر حه‌سه‌ن
ستۆکهۆڵم
سوید
 
241
کاروان کاکه‌ برا
کۆڵن
ئه‌ڵمانیا
 
242
کارزان کاکه‌ برا
کۆڵن
ئه‌ڵمانیا
 
243
ڕۆشنا حه‌سه‌ن عه‌زیز
کۆڵن
ئه‌ڵمانیا
خوێندکار
244
مریه‌م ڕه‌سوڵ محه‌مه‌د
کۆلن
ئه‌ڵمانیا
 
245
شاکار تاهر ڕه‌شید
کۆلن
ئه‌ڵمانیا
خوێندکار
246
گۆران سابر حه‌سه‌ن
کۆلن
ئه‌ڵمانیا
خوێندکار
247
نه‌رمین عوسمان عیرفان
کۆلن
ئه‌ڵمانیا
خوێندکار
248
ڕێبوار محه‌مه‌د ره‌وف
بۆن
ئه‌ڵمانیا
 
249
خۆشناو ڕه‌شید
کۆلن
ئه‌ڵمانیا
موزیکار
250
دانا ڕه‌شید
کۆلن
ئه‌ڵمانیا
 
251
شیلان عوسمان
کۆلن
ئه‌ڵمانیا
 
252
ڕازاو عه‌لی حه‌سه‌ن
بوخوم
ئه‌ڵمانیا
 
253
کاروان عه‌لی حه‌سه‌ن
بوخوم
ئه‌ڵمانیا
 
254
شوان عه‌لی حه‌سه‌ن
بوخوم
ئه‌ڵمانیا
 
255
شازاد ئیبراهیم حه‌مه‌
کۆلن
ئه‌ڵمانیا
 
256
خالید جه‌زا عه‌لی
کۆلن
ئه‌ڵمانیا
 
257
ڕێبوار کانه‌بی حه‌سه‌ن
کۆلن
ئه‌ڵمانیا
 
258
ڕه‌وه‌ند کانه‌بی حه‌سه‌ن
کۆلن
ئه‌ڵمانیا
 
259
ڕزگار حه‌سه‌ن شه‌ریف
کۆلن
ئه‌ڵمانیا
 
260
ئازاد سه‌لیم یاره‌
دوسلدۆرف
ئه‌ڵمانیا
 
261
ڕوخسار عه‌بدوڵا عوسمان
مانجسته‌ر
بریتانیا
 
262
عه‌تا وه‌هاب عومه‌ر
مانجسته‌ر
کارمه‌ند
 
263
به‌ختیار ساڵح محێدین
ڤییه‌ننا
نه‌مسا
 
264
کاردۆ ساڵح محێدین
ڤییه‌ننا
نه‌مسا
خوێندکار
265
سه‌ردار شێخ عه‌لی
مانجسته‌ر
بریتانیا
کارمه‌ند
266
به‌هێز فه‌تحی
فرانکفۆرت
ئه‌ڵمانیا
 
267
نه‌به‌ز فه‌تحی
فرانکفۆرت
ئه‌ڵمانیا
 
268
دانا مسته‌فا سه‌عید
ئۆپسالا
سوید
 
269
ئاریان سه‌رکه‌وت
ئۆپسالا
سوید
 
270
هاوڕێ مسته‌فا سه‌عید
ساندێس
نه‌رویج
 
271
ژاڵه‌ تاهیر ڕه‌شید
ترۆمسۆ
نه‌رویج
 
272
حه‌سه‌ن سه‌عید
ترۆمسۆ
نه‌رویج
 
273
کامه‌ران دارتاش
ڤوپێرتال
ئه‌ڵمانیا
 
274
ئاسۆ نوری
ڤوپێرتال
ئه‌ڵمانیا
 
275
فه‌ره‌یدون عه‌بدوڵا
ڤوپێرتال
ئه‌ڵمانیا
 
276
به‌ناز مارف
ڤوپێرتال
ئه‌ڵمانیا
 
277
بێریڤان مسته‌فا
ڤوپێر‌تال
ئه‌ڵمانیا
 
278
خالید ڕوشدی
ڤوپێرتال
ئه‌ڵمانیا
 
279
به‌رزان محه‌مه‌د
ڤوپێرتال
ئه‌ڵمانیا
 
280
نوعمان خالید
ڤوپێرتال
ئه‌ڵمانیا
 
281
ئالان به‌رزان
ڤوپێرتال
ئه‌ڵمانیا
 
282
فارس بێرموس
ڤوپێرتال
ئه‌ڵمانیا
 
283
ژیلوان کامه‌ران
ڤوپێرتال
ئه‌ڵمانیا
 
284
سامان حه‌مه‌ فه‌ره‌ج
ڤوپێرتال
ئه‌ڵمانیا
 
285
ڕێباز کامه‌ران
ڤوپێرتال
ئه‌ڵمانیا
 
286
که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د
ڤوپێرتال
ئه‌ڵمانیا
 
287
خه‌دیجه‌ ئه‌حمه‌د
ڤوپێرتال
ئه‌ڵمانیا
 
288
ته‌ها ئه‌حمه‌د
ڤوپێرتال
ئه‌ڵمانیا
 
289
به‌هار محه‌مه‌د
ڤوپێرتال
ئه‌ڵمانیا
 
290
عادیله‌ محه‌مه‌د
ڤوپێرتال
ئه‌ڵمانیا
 
291
یونس کالۆ
ڤوپێرتال
ئه‌ڵمانیا
 
292
سالار عه‌زیز محه‌مه‌د
ڤوپێرتال
ئه‌ڵمانیا
 
293
مه‌ریوان به‌کر
ڤوپێرتال
ئه‌ڵمانیا
 
294
قاسم هه‌ورامی
ڤوپێرتال
ئه‌ڵمانیا
 
295
بشره‌ کالۆ
ڤوپێرتال
ئه‌ڵمانیا
 
296
تاڤگه‌ هه‌ورامان
ڤوپێرتال
ئه‌ڵمانیا
 
297
سه‌ربه‌ست بابه‌شێخ
ڤوپێرتال
ئه‌ڵمانیا
 
298
په‌رژین حه‌سه‌ن
ڤوپێرتال
ئه‌ڵمانیا
 
299
سامر عه‌بدوڵا
ڤوپێرتال
ئه‌ڵمانیا
 
300
زانا ڕه‌شید
ڤوپێرتال
ئه‌ڵمانیا
 
301
فه‌ره‌یدون کونجرینی
کیل
ئه‌ڵمانیا
 
302
لوقمان حه‌مه‌ڕه‌شید
شتودگارت
ئه‌ڵمانیا
 
303
توانا عارف
شتودگارت
ئه‌ڵمانیا
 
304
ئازاد جیهاد
ئێسن
ئه‌ڵمانیا
 
305
شه‌هاب که‌ریم
 
ئه‌ڵمانیا
 
306
بێگه‌رد جه‌لال
 
ئه‌ڵمانیا
 
307
عه‌لی سابیر
مانهایم
ئه‌ڵمانیا
 
308
شاسوار عه‌بدوڵا
 
نه‌رویج
 
309
دلێر ڕه‌حیم
ئه‌سینا
یۆنان
 
310
شاسوار عه‌بدوڵا
 
نه‌رویج
 
311
ئاراس ڕه‌شید
 
ئه‌مریکا
 
312
هیوا محه‌مه‌د
 
ئه‌مریکا
 
313
قاسم عه‌بدوڵا
ئه‌سینا
یۆنان
 
314
خۆشه‌ جه‌لال
ئه‌سینا
یۆنان
 
315
شێرکۆ حه‌مه‌ عه‌لی
ئه‌سینا
یۆنان
 
316
فه‌رهاد جه‌لال
ئه‌سینا
یۆنان
 
317
کوێستان غه‌ریب
 
ئه‌مریکا
 
318
شه‌رمن غه‌ریب
 
ئه‌مریکا
 
319
هه‌ڵوێست غه‌ریب
 
ئه‌مریکا
 
320
محه‌مه‌د غه‌ریب
 
ئه‌مریکا
 
321
نه‌به‌ز جه‌لال
کۆڵن
ئه‌ڵمانیا
 
Sbeiy.com © 2007