(سبه‌ی):
دوێنێ (یه‌کشه‌ممه) 20/2/2011 ژماره‌یه‌ک له حیزب و لایه‌نی سیاسی، رێکخراوی جه‌ماوه‌ری، نوسه‌ران و رۆشنبیران و که‌سایه‌تی ئازادیخواز و هه‌ڵسوڕاوی سیاسی له کۆبنهاگنی پایته‌ختی دانیمارک کۆبونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامدا، سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌کانی کوردستان به‌گشتی و سلێمانی به‌تایبه‌تی، له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا بیروڕا ئاڵوگۆڕکراو پێکهاتن له‌سه‌ر ئیمزا کردنی ئه‌م راگه‌یاندنه.
ده‌قی راگه‌یاندنه‌که
وه‌ک هه‌موو ئاگادارین ڕۆژی 17/2 چه‌کداره‌کانی لقی چواری سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستان کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یان خوڵقاند، کوشتنی گه‌نجێکی ته‌مه‌ن 14 ساڵ به‌ناوی (ڕێژین عه‌لی) و بریندارکردنی زیاتر له (54) که‌س له‌چه‌ند کاتژمێرێکدا نیشانه‌ی ئه‌وپه‌ڕی نابه‌رپرسیاره‌تی و به‌که‌م گرتنی ژیان و چاره‌نووسی خه‌ڵکه، خه‌ڵکی ناڕازی و به‌ده‌نگهاتووی کوردستان به گشتی و خه‌ڵکی سلێمانی به‌تایبه‌تی له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا په‌یامی خۆیان گه‌یانده ده‌سه‌ڵات و هاواریان کرد ئیتر ئه‌م ژیانه قبوڵ ناکه‌ین.
وه‌ڵامی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک به چه‌ک،هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینه‌وه‌ی ده‌ست، بڵاوکردنه‌وه‌ی هێزی تایبه‌ت و ئامێری سه‌ربازی له‌ناو بازار و جێگای کار و ژیانی خه‌ڵک، ئه‌مری گرتنی هه‌ڵسوڕاوان و ڕوناکبیرانی به‌شداربوو له ڕێپێوان و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان، سووتان و هه‌ڵکوتانه سه‌ر باره‌گا و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن، چه‌واشه‌کردنی ڕاسته‌کان و به‌ئاژاواچی ناوهێنانی ئه‌و که‌سانه‌ی که نزیک به (20) ساڵه هه‌رچی نه‌هامه‌تی ژیان هه‌یه بینیان، ده‌بێت وه‌ڵامی خۆی وه‌ربگرێته‌وه.
ئێمه ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی له خواره‌و ناومان هاتووه به‌م چه‌ند خاڵه هه‌ڵوێستی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین.
یه‌که‌م: پشتیوانی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک ده‌که‌ین و خوازیاری هه‌رچی زیاتر مه‌ده‌نیه‌نیانه‌ترکردنی شێوازی خۆپیشاندان و داواکاریه‌کانین.
دووه‌م: ته‌واوی هێزی سه‌ربازی (زێره‌ڤانی) سه‌ربه پارتی دیموکراتی کوردستان له سلێمانی و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری، به‌زووترین کات بڕۆنه ده‌ره‌وه، ئه‌و هێزه هیچ شه‌رعیه‌تیکی نیه.
سێیه‌م: به‌رپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان له سلێمانی له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌کدارانه‌ی ته‌قه‌یان له خه‌ڵک کردوه بدرێنه دادگایه‌کی ئاشکراو جه‌ماوه‌ری.
چواره‌م: باره‌گای ته‌واوی حیزب و لایه‌نه‌کان بڕۆنه ده‌ره‌وه‌ی شار و ته‌واوی بیناو شوێنه گشتیه داگیرکراوه‌کان بگێڕنه‌وه.
پێنجه‌م: ئازادی خۆپیشاندانی بێ مۆڵه‌ت وه‌ک مافێکی سه‌ره‌تایی سه‌یر بکرێت.
ئێمه بۆ به‌رگری له خه‌ڵکی کوردستان و به‌ده‌ستهێنانی ماف و داواکاریه‌کانیان چالاکیه‌کانمان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئیمزاکان
دلێر جه‌لال باداوه نووسه‌ر
هادی ساڵح قادر که‌سایه‌تی ئازادیخواز
لوقمان مسته‌فا زیندانی سیاسی
ئیبراهیم ئه‌مین سه‌عید گۆڕانخواز
بورهان حه‌مه‌ی عارف گۆڕانخواز
ئازاد جاف گۆڕانخواز
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌ی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس
مه‌هابات ساڵح مامۆستا
ئیبراهیم محه‌مه‌د عه‌لی هه‌ڵسوڕاوی بواری مافی مرۆڤ
د.جه‌لال مه‌موندی ئابوریناس
خالید ڕه‌سوڵ هه‌ڵسوڕاوی سیاسی
ساکار جه‌مال که‌سایه‌تی ئازادیخواز
مه‌ریوان عومه‌ر مه‌غدور که‌سایه‌تی ئازادیخواز
به‌ختیار ته‌ها گرون که‌سایه‌تی ئازادیخواز
سه‌لام محه‌مه‌د هه‌ڵسوڕاوی ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید
دارا حسێن به‌رپرسی کوردتیڤی/ دانیمارک
ئیبراهیم حاجی حه‌مه‌شه‌ریف که‌مپینی به‌رگری له‌ئازادی_دانیمارک
محه‌مه‌د خانه‌قینی سه‌نته‌ری کوردی_دانیمارکی بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ
به‌ختیار عه‌بدوڕه‌حمان حه‌مه‌ئه‌مین کۆمه‌ڵه‌ی کلتوری کوردی_دانیمارکی له (ئیس هۆی)
کامیل هه‌مه‌وه‌ندی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی جالیه‌ی عێراقی
گوڵزار عه‌لی قادر ڕێکخراوی ئازادی ژن
ئاراس وه‌هاب ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید/ کۆمیته‌ی دانیمارک
مسته‌فا حه‌سه‌ن گه‌وره کوردستان پۆست
نادر عبدالحمید ڕه‌وه‌ندی سۆشیالیستی کرێکاری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق
ئه‌نجومه‌نی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان_ دانیمارک
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان
شوان که‌رکوکی نوێنه‌ری حیزبی سۆشیالیستی دیموکراتی کوردستان
هیدایه‌ت مه‌لا عه‌لی نوێنه‌ری سه‌نته‌ری دژی له‌سێداره‌دان_دانیمارک
20/2/2011