Print
 له‌ روداوه‌کانی 4رۆژی رابوردوی شاری سلێمانی 124 که‌س برینداربون
Monday, February 21, 2011

(سبه‌ی):
له‌ماوه‌ی 4 رۆژی رابوردوی بارگرژییه‌کانی شاری سلێمانیدا، 124 که‌س برینداربون برینی ژماره‌یه‌کیان سه‌خته‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌روه‌ر سدیق، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فێركاری‌ سلێمانی به‌ (سبه‌ی)ی راگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابوردودا به‌هۆی بارگرژییه‌کانی شاری سلێمانییه‌وه‌، 124 که‌س برینداربون.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له‌ کۆی ئه‌و ژماره‌یه‌، دو که‌سیان برینه‌که‌یان سه‌خته‌و تائێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتن ماونه‌ته‌وه‌.
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد، 15که‌سی دیکه‌یان له‌نه‌خۆشخانه‌ی فێرکارین  و 3 پۆلیسی برینداری روداوه‌کانیش، ره‌وانه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش کراون.
هاوکات شه‌وی (یه‌کشه‌ممه‌)ی رابوردو گه‌نجێک به‌ناوی (سورکێو زاهید) پاش ته‌قه‌ لێکردنی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه‌، له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستداو ژماره‌ی کوژراوه‌کان بوه‌ دو که‌س.
پاش روداوه‌ خوێناوییه‌که‌ی 17ی شوباتی شاری سلێمانی و ته‌قه‌کردنی پاسه‌وانه‌کانی لقی (4)ی پارتی که‌ بوه‌ هۆی کوژران و بریندار بونی ده‌یان هاوڵاتی مه‌ده‌نی، ماوه‌ی چوار رۆژه‌ خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی به‌رده‌وامه‌.

Sbeiy.com © 2007