Print
 ره‌وه‌ندی‌ كوردی‌ له‌ وڵاتی‌ سوید سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ ئیدانە كرد
Monday, February 21, 2011
(سبه‌ی):
سه‌عات 2:00ی‌ پاشنیوه‌ڕۆی‌ دوێنێ‌ (یه‌كشه‌ممه‌) کوردانی  شاری ترۆلهێتانی وڵاتی سوید لەگردبونەوەیەکی جەماوەریدا کە رەوەندی کوردی سازی کردبو بۆ پشتیوانی کردن لە جموجۆڵی شەقامی کوردی بەگشتی، كوردانی‌ ئه‌و وڵاته‌ پرسە و سەرەخۆشییان ئاراستەی خانەوادەی ئەو لاوە شەهیدە جوانەمەرگە کرد کە لە نزیك لقی چواری پارتی له‌ سلێمانی‌ بە دەستی چەکدارانی ئەو حیزبە شەهید کرا و هیوای چاکبونەوەیان بۆ بریندارەکانی ئەو روداوە خواست.
له‌و گردبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌دا ئامادەبوان بەتوندی ئیدانەی ئەو رەفتارە دزێوەی دەسەڵاتی کوردی بەگشتی و چەکدارانی پارتی دیموکراتی کوردستانیان بەتایبەتی  کرد و بە کاردانەوەیەکی ناعەقڵانیان لەقەڵەمدا.
له‌ كۆتاییدا رەوەندی کوردی بەیاننامەیەکی چەند خاڵییان ئاراستەی کاربەدەستانی وڵاتی سوید كرد.
Sbeiy.com © 2007