|
مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی: ده‌ستبه‌جێ ئاماری راسته‌قینه‌ی قوربانییه‌کان و ئازادکردنی گیراوه‌کان رابگه‌یه‌نرێت |
Monday, February 21, 2011 |
(سبه‌ی):
مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی له یاداشتی دوه‌میاندا سه‌باره‌ت به روداوه‌کانی چه‌ند رۆژی رابوردوی شاری سلێمانی، داوا ده‌که‌ن ده‌ستبه‌جێ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابوردودا ده‌ستگیرکراون ئازاد بکرێن.
له یاداشته‌که‌دا مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی چه‌ند خاڵێکیان خستوه‌ته‌ڕو، بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و ره‌وشه‌ی سلێمانی گرتوه‌ته‌وه، له‌وانه راگه‌یاندنی ئاماری ره‌سمی کوژراو و برینداره‌کانی چه‌ند رۆژی رابوردو، ده‌ستبه‌جی ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌ستگیر کراون ئازاد بکرێن.
ئه‌وه‌شی تێدا هاتوه، که لیژنه‌یه‌کی بێلایه‌ن و به په‌شتبه‌ستن به‌ده‌سته‌ی داواکاری گشتی بۆ لێکۆڵینه‌وه له روداوه‌که‌ی 17ی شوبات و رۆژانی دواتر، له‌گه کشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه چه‌کداره‌کان له‌ناوشاردا، جگه له هێزه مه‌ده‌نییه‌کان.
له‌به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی ئاماژه‌یان پێداوه بۆ چاره‌سه‌ر، دانیشتنی نائاسایی به‌په‌له‌ی په‌رله‌مان ئه‌نجامبدرێت، هه‌ڵپه‌رساردنی یاسای رێکخستنی خۆپیشاندان تا ئه‌وکاته‌ی هه‌موار یاخود هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه.
هاوکات ده‌سته‌به‌رکردنی مافی رۆژنامه‌نوسان و فه‌راهه‌م کردنی ئازادی ته‌واو بۆیان له‌کاتی روماڵکردنی روداوهکانداو دا‌واشیان له‌هاوڵاتیان و خۆپیشانده‌ران کردوه به‌شێوه‌کی مه‌ده‌نییانه‌و دور له توندوتیژی داواکانیان بخه‌نه‌ڕو. |
|
|