|
ده‌ربه‌ندیخان؛ خۆپیشاندان بۆ پشتگیری له جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ری سلێمانی ده‌ستیپێكرده‌وه |
Tuesday, February 22, 2011 |
(سبه‌ی):
بۆ پشتگیری له خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی، گه‌نجانی ده‌ربه‌ندیخان له ناو بازاڕی شاره‌كه‌دا كۆبونه‌ته‌وه‌و داوای چاكسازی به په‌له له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ده‌كه‌ن.
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا كه نزیكه‌ی 30 گه‌نج تێیدا به‌شدارن، وێڕای ئه‌وه‌ی داوا ده‌كرێت له زوترین كاتدا ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم پرۆسه‌ی به‌گژاچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران رابگه‌یه‌نن، هاوكات پشتگیری خۆیان بۆ بریندار‌و كوژراوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابوردو راگه‌یاندوه‌و بڕیاریشیانداوه رۆژانه درێژه به خۆپیشاندانه‌كانیان بده‌ن. |
|
|