Print
 د.ره‌فیق سابیر وه‌ک هه‌ڵوێستێک به‌رامبه‌ر رشتنی خوێنی هاوڵاتیانی سلێمانی ده‌ستی له‌سه‌رۆکی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ کێشایه‌وه‌
Tuesday, February 22, 2011
(سبه‌ی):
د.ره‌فیق سابیر، سه‌رۆکی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ له‌ په‌رله‌مانی کوردستان، وه‌ک هه‌ڵویستێک به‌رامبه‌ر ئه‌و "خوێنه‌ به‌ناحه‌ق رژاوه‌"ی له‌خۆپیشاندانه‌کانی سلێمانیدا رژان، له‌نامه‌یه‌کیدا بۆ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان، ده‌ستی له‌سه‌رۆکایه‌تی لیژنه‌که‌ کێشایه‌وه‌.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێکی رۆژنامه‌ی (ئاوێنه‌)، د.ره‌فیق سابیر له‌ نامه‌که‌یدا بۆ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان نوسیویه‌تی: من که‌ یه‌کێکم له‌ نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی له‌په‌رله‌مان و سه‌رۆکی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌م، به‌فه‌رمی و له‌ڕێگای ئه‌م نامه‌یه‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نم که‌ له‌ به‌رامبه‌ر خوێنی به‌ناحه‌ق رێژراوی جوانه‌مه‌رگان (رێژوان و سورکێو) و هاوڕێ برینداره‌کانیان که‌ به‌ حه‌ق قوربانی خه‌باتی دژه‌ گه‌نده‌ڵین، لام شه‌رمه‌ سه‌رۆکی لیژنه‌یه‌ک بم، که‌ گوایه‌ بۆ دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی پێکهێنراوه‌.
Sbeiy.com © 2007