Print
 ژماره‌یه‌ک دەزگا و رێکخراوی جەماوەریی سوید: بارەگای چەکداری و هێزی چەکداری تەواوی حزبەکان بۆ دەرەوەی شارەکان
Tuesday, February 22, 2011

(سبه‌ی):
کۆمه‌ڵێک ده‌زگاو رێکخراوی جه‌ماوه‌ری له‌وڵاتی سوید له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا به‌توندی‌ ره‌فتاری‌ پارتی‌ و دەزگا ئەمنیەکان به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران ئیدانه‌و مه‌حکوم ده‌که‌ن و داوا ده‌که‌ن؛ ئه‌وانه‌ی‌ به‌رپرسن لە تەقەکردن لە خۆپیشاندەران ئەبێ دەستگیر و دادگایی بکرێن، له‌هه‌مانکاتدا ئه‌و هێزانه‌ی‌ زێره‌ڤانی‌ که‌ به‌ره‌و ناوچەکانی سلێمانی هێنراون، به‌ته‌واوی‌ بکشێنرێنه‌وه‌.

ده‌قی به‌یاننامه‌که‌

بارەگای چەکداری و هێزی چەکداری تەواوی حزبەکان بۆ دەرەوەی شارەکان!
خۆپێشاندانی جەماوەری خەڵکی ئازادیخوازی شاری سلێمانی و شارەکانی تری کوردستان پێ ئەنێتە ڕۆژی پێنجەمەوە. خۆپێشاندانی جەماوەری ئازادیخوازی کوردستان لە دژی گەندەڵی و بێ مافی و سەکوتی دەسەڵاتی کوردی لەلایەن زۆربەی خەڵکی کوردستان و دەرەوە پشتیوانی جددی لێ ئەکرێ و داخوازیەکان داخوازی ڕەوای سەرجەم خەڵکی کوردستانە.
ئێمە وەک کۆمەڵێک دەزگا و ڕێکخراوەی جەماوەری لە سوید و دەرەوە وێڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌توندی‌ ئه‌م جۆره‌ ره‌فتاره‌ی‌ پارتی‌  و دەزگا ئەمنیەکان به‌رامبه‌ر به‌ خۆپیشاندانه‌کان ئیدانه‌و مه‌حکوم ده‌که‌ین، پشتیوانی لە خۆپیشاندەران و داخوازیەکانیان ئەکەین و خوازیارین: ئه‌وانه‌ی‌ به‌رپرسن لە تەقەکردن لە خۆپیشاندەران ئەبێ دەستگیر و دادگایی بکرێن، ئه‌و هێزانه‌ی‌ زێره‌ڤانی‌ به‌ره‌و ناوچەکانی سلێمانی هێنراون به‌ته‌واوی‌ بکشێنرێنه‌وه‌. کاری‌ به‌په‌له‌ بۆ بردنه‌وه‌ی‌ باره‌گای‌ حیزبه‌کان له‌ناو شارەکان بکرێت.  ئازادکردنی تەواوی زیندانیان و دەستهەڵگرتنی دەزگا عزبی و ئەمنیەکان لە دەستگیرکردنی خەڵکی ناڕازی و خۆپیشاندەر لە تەواوی شارەکان.
ئێمه خۆمان به‌هاوخه‌م و هاودەنگی گەنجان و خەڵکی کوردستان ئەزانین، داخوازی و دروشمەکانیان ڕەوایە و ئەبێ بەڕێزەوە مامەلەی لەگەڵ بکرێت.  له‌ڕێگه‌ی‌ ئه‌م ڕاگەیاندنە‌شه‌وه‌ رایگه‌ده‌گه‌یه‌نین که‌ ئێمه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات دەنگێکی پشتگیری له‌داوا ره‌واکانی‌ گه‌نجانی‌ ناڕازی‌ کوردستان ده‌بین و هەموو هەوڵێکی خۆمان ئەخەینەکار لە پێناوی پشتیوانی و هاوکاری لە پێناوی سەرکەوتن و بەدەستهێنانی تەواوی داخوازیەکانی خەڵکی کوردستان.

1. دەزگای ڕاگەیاندنی هاوپشتی
2. کۆمەڵەی لاوانی کورد لە یۆتەبۆری
3. Irakiska Flyktingarnas Förbund
4. Irakiska Flykting rådet i göteborg
5. Madusa Föreninge
2011-02-21
 

Sbeiy.com © 2007