(سبه‌ی):
ئه‌ی جه‌ماوه‌ری کۆڵنه‌ده‌ری کوردستان
ئه‌ی گه‌نجانی بنیادنه‌ری داهاتووی کوردستان
ئێمه وەکو کۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه و تێکوشه‌ری دێرینی شیوعی به توندی ئه‌و دیارده توند‌و تیژیانه مه‌حکوم دەکه‌ین که له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایی له کوردستان هاتنه پێشه‌وه. دیارده‌ی توند‌و تیژی دورمان ده‌خاته‌وه له‌و ئامانجانه‌ی که ئه‌مڕۆ بۆته خواستی زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان که خۆی له په‌ره‌پێدانی ئازادییهکانو بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی و ده‌سته‌به‌رکردنی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بینێته‌وه.
له کاتێکدا داوا له رۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین که به شێوه‌یه‌کی شارستانیانه دور له توندوتیژی چالاکیه‌کانیان بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی ئامانجه‌کانیان ئه‌نجامبده‌ن، هه‌روه‌ها وشیاربن و لێنه‌گه‌ڕێن هیچ که‌س و لایه‌نێك ئه‌م چالاکیانه‌ی ئێوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کار بێنێت یان له رێگای گۆڕینی ئاراستەکە بۆ کرداری توند‌و تیژی سیمای ئه‌م تێکۆشانه رهوایهتان بشێوێنی.
هاوکات وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خۆپێشاندەران به به‌كارهێنانی هێز و شێوازی ناڕه‌وا، به‌تایبه‌تی وەڵامدانهوهیان به فیشه‌ك، له‌لایه‌ن ههردهزگایهكو له ژێر هه‌رپاساوێکدا بێت مه‌حکوم ده‌که‌ین، چونکە ئەم جۆرە رەفتارانە دەچێتە چوارچێوەی تاوانی گشتی، پێویسته داواکاری گشتی‌و دادگای سه‌ربه‌خۆ تاکه لایهنبێت که بتوانێ به‌ئه‌رکی لێکۆڵینه‌وه له‌و تاوانانه هه‌ستێت و هه‌مو ئه‌وانه‌ی که له روداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و رۆژی 17-2-2011 به تایبه‌تی یاسایان پێشێلکردوه بدرێنه دادگا، نه‌وەك دەسه‌ڵاتی راپه‌راندن که تا ئه‌مڕۆش حزبایەتی تەسك به‌رێوه‌ی ده‌بات.
به‌رێزان له پارته سیاسیه‌کانی کوردستان
ئێمه پێمان وایه مه‌ترسیه راسته‌قینه‌کان لە سه‌ر ئه‌زمونی گه‌له‌که‌مان له باشوری کوردستاندا، که لە ئه‌نجامی خهباتو قوربانیدانی رۆڵه هه‌ژارو زه‌حمه‌تکێشه‌کان هاتوه‌ته کایه‌وه، ئەو کهموکوڕیانەیە کە له خودی ئهزمونهکهدایه، بۆیه به پێویستی ده‌زانین، بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی حکومڕانی له هه‌رێمه‌که‌مان و پاراستنی ئهزمونهکمانو دهستکهوتهکانو په‌ره‌پێدانیان، دەسهڵات هه‌نگاوی جدی بهاوێژێت به ئاراسته‌ی دابینکردنی شه‌راکه‌تی هه‌مو لایه‌نه سیاسیه‌کان به ئۆپۆزیسیۆنیشه‌وه، له داڕشتنی بڕیاره ستراتیژی‌و چاره‌نوسسازه‌کان.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دەتوانرێت به‌یاسا ئه‌نجومه‌نی باڵای پارته سیاسیه‌کان له کوردستان پێکبهێنرێت، که بڕیاره‌کانی به کۆی ده‌نگ مولزهمبێت بۆ جێبه‌جێکردن له رێگای ده‌سه‌ڵاتی راپه‌ڕاندن و یاسادانانه‌وه، ئه‌رکی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه دانانی پلانبێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌وگرفته‌کانی سیاسی له هه‌رێمی کوردستاندا، که خۆی ده‌بینێته‌وه له قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵات و بازاڕ و ده‌زگای ئیداری و ئه‌منی و سه‌ربازی له‌لایه‌ن دو حزب‌و چەند بنه‌ماڵه‌یەکی ناو ئەم حزبانە، کە لەلایەك رێگری دەکات له پێشخستنی ئازادی تاك و ئازادیەگشتیهکان، وێڕای زاڵبوونی سیسته‌می حوکمی سه‌رۆکایه‌تی دەسەڵات فراوان و تاکه حزبی ، لەلایەکیش بووەتە هۆی تەشەنەسەندنی گه‌نده‌ڵی سیاسی و دارایی بهتێوەگلانی سه‌رانێك له‌نێو ده‌سه‌ڵاتدا.
کێشەی ناعه‌داله‌تی له دابه‌شکردنی داهاتی ووڵات هۆکاری سەرەکیە بۆ بوونی که‌مینه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند به سه‌روه‌ت وسامانێکی یه‌گجار زۆره‌وه به تایبه‌ت له نێو سه‌رانی ده‌سه‌ڵات ، له‌به‌رامبه‌ردا زۆرینه‌ی خه‌ڵك بێبه‌شن له پێداویستیه سه‌ره‌کیه‌کانی ژیان .
یەکێك لەهەرە گرنگترین کێشەکانی ئەزمونی کوردستانەکەمان شاردنه‌وه‌ی چه‌ندایه‌تی و چۆنێتی وهرگرتنو خه‌رجکردنی داهاتی ووڵاته له ساڵی1991 ـه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ر دوو حزب و دەستڕۆیشتوەکانیان، لەهەمان کاتدا نه‌بوونی پلانی ئاوه‌دانی سه‌رانسه‌ری و درێژخایه‌ن که له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل بێت به‌تایبه‌تی چینی هه‌ژارو زه‌حمه‌تکێشان ، هاوکات جێگەی داخە کەتاوانبارانی ئه‌نفال و خۆفرۆشان دەپارێزرێن و رێگری دەکرێت له ڕاکێشانیان بۆ به‌رده‌م دادگا .
به‌رێزان له سه‌رۆکایه‌تی پهرلهمانو حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
ئه‌مرۆ شنەبای ئازادی به‌سه‌ر هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌که‌دا، به گه‌لی کوردستانیشه‌وه هه‌ڵیکردوه. پرنسیپی دیموکراسی، ئازادی، دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌کو مافی ڕه‌وای بریاردانی چاره‌نووس، پرنسیپی جیهانین و تایبه‌ت به وڵات و گه‌لێکی دیارکراو نین. به‌ڵکو ئه‌م پرنسیپه مرۆییانهیە بنه‌مای مافه ڕه‌واکانی گه‌لی ئێمەشە.
پاراستنی ئهزموونهکمانو دهستکهوتهکانو دامه‌زراوه‌کانی، ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موومانه، به‌ڵام به پله‌ی یه‌که‌م ئه‌رکی ئیوه‌ی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته. خوێندنه‌وه‌ی نا واقعییانه بۆ رووداوهکانو مامه‌ڵه‌کردنی (پاوانخوازانە) وه‌کو جاران کێشه‌وگرفته‌کان زیاتر قووڵده‌کاته‌وه و بۆشایی نێوان گه‌ل و ده‌سه‌ڵات فراوانتر ده‌کات ئەمەش بوارەکە خۆشتر ده‌کات بۆ بزووتنه‌وه ناڕازیەکان.
هه‌رلێره‌شدا داوا ده‌که‌ین ناوی هێزی پێشمه‌رگه به‌کار نه‌هێنرێت له ململانێ حزبییه‌کاندا. فیشه‌کی چه‌کی پێشمه‌رگه دەبێت ته‌نهاو تەنها ئاراسته‌ی سنگی دووژمنانی گه‌له‌که‌مان بکرێت به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر سنووره‌کانی کوردستان، نه‌وەك سنگی ڕۆڵەکانی گه‌له‌که‌مان. هێزی پێشمه‌رگه پشت و په‌نای جه‌ماوه‌ره‌و چونه نێو پرۆسه‌ی دژایه‌تی کردنی خواسته‌کانی جه‌ماوه‌ر به‌هه‌ر بیانوویه‌ك بێت ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه له‌که‌دار ده‌کات.
سه‌رکه‌وێت خواسته‌کانی گه‌له‌که‌مان بۆ دوارۆژێکی باشتر‌و ژیانێکی ئاسوده‌و به‌خته‌وه‌ر.
پولا زیندانی پ. دێرین چالاكوانی سیاسی سوێد
هێمن ده‌ربه‌ندی پ. دێرین و كرێكار سوێد
عه‌لی مه‌حمود پ. دێرین و نوسه‌ر كوردستان
ئه‌حمه‌د ره‌جب پ.دێرین و نوسه‌رو رۆژنامه‌نوس سوێد
هاورێ ماموستا عه‌لی پ. دێرین كوردستان
هیوا ره‌ش پ. دێرین كوردستان
عباس روستم چالاكوانی سیاسی به‌ریتانیا
په‌روین مام فه‌تاح پ. دێرین هولندا
كاوه چاوشین پ. دێرین سوێد
دلێر حه‌مه‌شریف پ. دێرین و ماف ناس كوردستان
هاورێ نه‌هرۆ پ. دێرین نه‌رویج
ئازاد عوسمان چالاكوانی سیاسی سویسرا
ئاسۆ بیاره‌یی پ. دێرین چالاكوانی سیاسی سوێد
دلشاد خدر چالاكوانی سیاسی نه‌رویج
چالاك كه‌ركوكی پ. دێرین نه‌رویج
ئاسۆ مو‌سا چالاكوانی سیاسی نه‌رویج
كاروان كریم ئه‌حمد پ. دێرین و هونه‌رمه‌ند ئه‌لمانیا
عومه‌ر هه‌لبجه‌یی پ. دێرین كوردستان
ئه‌یار باقی پ. دێرین ماف ناس سوێد
هاورێ ههلو گه‌رمیانی پ. دێرین نه‌رویج
ئاسۆ گه‌رمیانی پ. دێرین ئه‌ندازیار هولندا
هاورێ تاریق چالاكوانی سیاسی و كارمه‌ند سوێد
عمر دیلان پ. دێرین كارمه‌ند سوێد
جاسم خێلانی پ. دێرین و كرێكار سوێد
نه‌رمین نه‌جمه‌دین پ. دێرین و كارمه‌ند سوێد
مه‌هابات بیاره‌یی پ. دێرین و چالاكوانی سیاسی سوێد
چالاك مه‌حمه‌د پ. دێرین نه‌رویج
ئاسۆ عارف چالاکوانی سیاسی سوید
چالاک فارس چالاکوانی سیاسی به‌ریتانیا