پێشڕه‌و ره‌ئوف مه‌جید
ئه‌وه‌ی به‌درێژایی مێژوی ته‌مه‌نی رژێم و ده‌سه‌ڵاته سته‌م كار‌و دكتاتۆره‌كانی دنیا بۆ هه‌میشه و به‌رده‌وامی هه‌تا ئه‌م ساته‌وه‌خته دوباره ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌یه كه دكتاتۆره‌كان هه‌تا له لێواری مه‌رگ و فه‌وتانی ده‌سه‌ڵات نزیك نه‌بنه‌وه، ئاماده‌نین، گوێ بۆ رای خه‌ڵك و گوێ له هه‌مو ئه‌و ده‌نگانه‌ی نوخبه‌ی سیاسی و رۆشنبیری ناو میله‌ته‌كه‌یان رابگرن، ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه داوای چاكسازی و ریفۆرمی سیاسی و ئیداری ناو كایه جۆراوجۆره‌كانی ژیانی سیاسی و ئابوری و ده‌وڵه‌ت داری به‌شێوازی مه‌ده‌نی له‌ڕێگای نوسین و پڕۆژه و یاداشتنامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌سه‌ر كێشه‌وگرفته‌كانی خه‌ڵك ده‌خه‌نه‌ڕو، كه دواجار ئه‌و كێشه و گرفتانه ده‌بێته مایه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ناعه‌داله‌تی و كه‌ڵه‌كه‌بونی خه‌رمانێك له توڕه‌یی، كه له چركه ساتێك‌دا و له روداوێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا وه‌ك ئه‌وه‌ی له تونس روی دا‌و (بو عه‌زیری)به برسیهكهی ئاگری جه‌سته‌ی ته‌واوی سته‌می دكتاتۆری و گه‌نده‌ڵی و بنه‌ماڵه‌یی (زه‌ینه‌لعابدین) له تونس بۆ هه‌تاهه‌تایه فڕێ دایه زبڵ دانی مێژوه‌وه و گۆڕانی سه‌رتاسه‌ری له‌و وڵاته به‌دی هێنا، كه به شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ریه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده پڕبایه‌خ بو، كه‌هه‌ر زو سه‌رنجی یه‌كێك له گه‌وره ترین وڵاتی ناوچه‌كه‌ی به‌دای خۆی دا راكێشا‌و وڵاتی میسریشی له ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی حوسنی مباره‌ك ده‌رهێنا و گۆڕی، كه زیاتر له 30 ساڵ حوكمی ئه‌و وڵاته‌ی به‌خراپ ترین سێوه‌ی سیستمی سیاسی و ئیداری به‌ڕێوه ده‌برد.
ئێستا دوای گۆڕانی ئه‌و دو وڵاته له‌ناو ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كانی ناوچه‌كه به‌جۆرێكه كه ئاماژه‌كانی بۆ هه‌مو ئه‌و ده‌سه‌ڵات دارانه‌ش ئه‌گه‌ری رودانی راپه‌ڕێن و به گژاچونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات مایه‌ی سه‌رنجه، كه زو یان دره‌نگ ئه‌م پرۆسه‌یه له راپه‌ڕینی خه‌ڵك له باقی وڵاته‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی روبدات و چه‌ند بارهبێتهوه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان له‌ماوه‌ی ژیانی حوكمڕانی چه‌ند ساڵه‌ی نێوان ململانێ كاتی بلۆكی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای، سه‌رده‌می به‌سه‌رچوی كه‌مپی سۆسیالیزمی به‌ناو سۆڤیتی و لیبرالیزمی رۆژئاوا به‌ڕێوه‌ده‌چو، كه ئێَستا به‌ناچاری ماونه‌ته‌وه و درێژه به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و حكومردانی خۆیان ده‌ده‌ن به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌یاندا، وه‌ك ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا و له‌م راپه‌ڕینانه‌ی یه‌ك مانگی رابورد دا له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن گهلهكانیانهوه كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتیان هێنرا، واته (تونس و میسر) كه دو هاوپه‌یمان و به‌تایبه‌تی (میسر)، كه به‌یه‌كێك له صه‌مامی ئه‌مانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بو بۆ رۆژئاوا له راگرتنی ته‌رازوی هێز، كه ئه‌مڕۆ دوای سی ساڵ له حوكمڕانی حوسنی موباره‌ك له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی هێنرا، كه هیچ یه‌كێ له هاوپه‌یمانه كانی میسر و رۆژئاوا به‌رگری لێ نه‌كرد.
بۆیه ئه‌گه‌ر تادوێنی بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی له وێنه‌ی عێراق و ئێران و سوریا و یه‌مه‌ن و جه‌زائیر و ئوردون توانیبێتیان سود له ره‌وشی ناهه‌وسه‌نگی ناوچه‌كه وه‌ربگرن، كه ئه‌مڕۆ سیستمی نوێی جیهانی له دوای كۆتایی هاتن له ده‌سه‌ڵاتی به‌ناو سۆسیالستی له سۆڤیه‌ت دروستی كردبون و به‌رگری له مانه‌وه‌یان ده‌كرا، ئه‌وا ئه‌مرۆ یه‌كێك له‌و ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ته گه‌وره و كاریگه‌رانه‌ی ناچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه میسره ده‌كه‌وێته به‌ر شاڵاوی ئه‌م شه‌پۆلی گۆڕانكاریه، كه ئیتر پێوسته هه‌مو ده‌سه‌ڵاتدارانی ورد‌و درشت له‌وه تێبگه‌ن كه ئه‌گه‌ر فریای خۆیان نه‌كه‌ون چاكسازی ئابوری و ریفۆرمی سیاسی له‌ناو وڵاته‌كانیان نه‌كه‌ن، ئه‌وا به‌دڵنیایی ئه‌م شه‌پۆله كه بهدیموكراتیزه كردنی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێشبینی ده‌كرێ خۆی له‌هیچ ده‌سه‌ڵاتدار و دیكتاتۆرێك نابوێرێ، كه ئه‌گه‌رچی تادوێنێ خاوه‌ن پێگه‌و قورسایی و جیۆپۆلیتیكی ناوچه‌كه بوبن وه‌ك وڵاتانی عێراق و ئێران و سوریا و ...هتد، كه هه‌مو ئه‌م ئاماژانه مایه‌ی ئه‌وه‌یه بۆ هه‌رێمێكی وه‌ك كوردستان هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ربكرێ بیرله‌وه بكاته‌وه كه جیهان گۆڕاوه و كێشه و گرفته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه‌نده‌ی به ئه‌ندازه‌ی دیموكراسی و ئاوه‌دانی و پاراستنی مافی مرۆڤ پێوانه ده‌كرێ، ئه‌وه‌نده به سیاسه‌تی دیماگۆكی و شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كان له نه‌بونی ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی كه له كوردستان بوه به بوركانێك، ته‌نها بروسكه‌یه‌ك له و كڵپهیهی له جه‌سته‌ی (بو عه‌زیزی) ده‌وێ كه خه‌ڵكی كوردستان بڕژێنێته سه‌ر شه‌قام و بوركان ئاسا بتقنهوه به‌ڕوی ده‌سه‌ڵاتداران بۆیه تاكو ئێستاش كات ماوه و پێویسته یه‌كێتی و پارتی بیربكه‌نه‌وه و له‌جیاتی ملهوڕی و دوركه‌وتنه‌وه له مه‌نتقی داننان به به‌رامبه‌ردا، هه‌وڵبده‌ن به جدی كار له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی به‌یاننامه حه‌وت خاڵیه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بكه‌نه‌وه.
رونتر له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابن میكانیزمێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ره‌وشه‌ی ئه‌مڕۆ له كوردستان هه‌یه كۆتای پێ‌بێنن به تایبت كێشه‌و گرفته‌كانی خه‌ڵك له ئازادی و دیموكراسی و ناعه‌داله‌تی خۆی ده‌بینێته‌وه، كه هه‌رچی زوه ئهمڕۆدهستی پێبكه‌ن له سبه‌ینێ باشتره كورد واته‌نی كاری خێر تازو جێبه‌جێ بكرێ باشتره، بۆیه به‌پێچه‌وانه‌وه دواجار وه‌ك ئه‌و دو ده‌وڵه‌ته‌ی كه خه‌ڵك بۆیان رژایه سه‌ر شه‌قام و هیچ چاكسازی و ریفۆرمێك له دواساته‌كاندا دادی نه‌دان، لێره‌ش كه ئه‌گه‌ر بێ‌موبالاتی و نه‌فه‌سی تاكڕه‌وی ته‌فسیر بۆ ناڕهزایهیتهكانی خه‌ڵك و شه‌قام بكه‌ن كه لێره‌وله‌وێ خه‌توخاڵی توڕییهكان رۆژ به رۆژ تۆختر ده‌بێته‌وه، كه پێویسته هوشیاربن بۆ ساتێك ئاوڕ بۆ دوێنێ بده‌نه‌وه و بزانن چی ده‌گوزه‌رێ نه‌ك هه‌واو هه‌وه‌سی لوت به‌رزی و تێڕوانین بۆ روداوه‌كان له برجی عاجه‌وه بۆ سه‌ر زه‌مینی واقعی سیاسی كوردستان، كه به‌تایبه‌ت ئه‌مڕۆ گۆڕانكاریه‌كان له هه‌موكات زیاتر به‌خێرایی تێده‌په‌ڕێ و له‌سه‌ر كه‌س ناوه‌ستێ كه پێویسته به هه‌مومان فریابكهوین و ده‌رسی پێویستی لێوه‌ربگرین و هه‌رچی زوه ناوماڵی كوردهواری له ریشه‌وه رێك بخه‌ینه‌وه.