Print
 خوێندكارانی‌ کوردی خوێندنی‌ باڵا له‌ لوبنان: داواكارین چیتر خوێنی‌ گه‌نجانی‌ وڵاته‌كه‌مان نه‌ڕژێت
Monday, February 28, 2011

(سبه‌ی):
خوێندكارانی‌ خوێندنی‌ باڵا له‌وڵاتی‌ لوبنان....
پاش ئه‌و روداوانه‌ی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌تایبه‌ت و هه‌رێمی‌ كوردستان به‌گشتی‌ رویاندا، له‌سۆنگه‌ی‌ هه‌ستكردنمان به‌ لێپرسراوێتی‌ مێژویی‌ و نه‌ته‌وایه‌تی‌، وه‌ك خوێندكارانی‌ خوێندنی‌ باڵا له‌ وڵاتی‌ لوبنان، به‌توندی‌ ئیدانه‌ی‌ ئه‌و كاره‌ توندوتیژانه‌ ئه‌كه‌ین كه‌ رویاندا، بوه‌ هۆی‌ شه‌هیدبون و برینداركردنی‌ چه‌ندین هاوڵاتی‌، داواكارین كه‌ چیتر خوێنی‌ گه‌نجانی‌ وڵاته‌كه‌مان نه‌ڕژێت، ‌پشتگیری‌ خۆمان بۆ داواكاریه‌كانی‌ خوێندكاران و مامۆستایانی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ ده‌رده‌بڕین.
Sbeiy.com © 2007