Print
 پارێزه‌رانی‌ كه‌لار: داوا ده‌که‌ین هێزه‌ ئه‌منییه‌کان ببنه‌ پارێزه‌ری خۆپیشانده‌ران و نه‌ك ته‌قه‌یان لێبكه‌ن
Monday, February 28, 2011


(سبه‌ی):
پارێزه‌رانی شارۆچكه‌ی كه‌لاریش وه‌كو هه‌مو چین و توێژه‌كانی تری خه‌ڵكی كوردستان پشتیوانی خۆیان ده‌رده‌بڕن بۆ ئه‌و خۆپشاندانانه‌ی شاری سلێمانی و داوای نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن، هاوکات داواش حکومه‌تی هه‌رێم هه‌نگاوی جدی و کرداریی بنێت بۆ ئه‌نجامدانی چاکسازی.
سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌) ژوری‌ پارێزه‌رانی‌ كه‌لار كۆبونه‌وه‌و داوای ئه‌وه‌یانكرد، هه‌ركه‌سه‌ و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ زمانی‌ زبر به‌كار نه‌هێنێت بۆی باری‌ ئه‌منی‌ و ئاسایشی‌ هه‌رێم تێك نه‌چێت.
پارێزه‌ران ئاماژه‌شیان بۆ ئه‌وه‌ ده‌كرد، خۆپیشاندان مافێكی‌ ره‌وای‌ خه‌ڵكه‌و نابێت حیزب چه‌كداربێت و له‌به‌رامبه‌ر هاویشتنی‌ به‌رددا به‌ فیشه‌ك وه‌ڵام بداته‌وه‌، هاوکات داواشیان له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کان کرد ببنه‌ پارێزه‌ری خۆپیشانده‌ران، نه‌ك ته‌قه‌یان لێبكه‌ن.

به‌ختیار
فۆتۆ: سیروان عه‌ول

Sbeiy.com © 2007