Print
 ناوه‌ندی‌ چاك داوا له‌ كه‌سوكاری‌ بێ سه‌رو شوێنبوه‌كانی‌ رۆژانی‌ رابوردوی‌ سلێمانی‌ ده‌كات په‌یوه‌ندیان پێوه‌ بكه‌ن
Monday, February 28, 2011

(سبه‌ی‌):
ئێمه‌ له‌ ناوه‌ندی چاک، ئاگاداری ئه‌وه‌ین که‌ هه‌ندێک له‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی که‌ له‌ رۆژی 17.2،  رۆژانی دواتردا گیراون، تا ئێستا هه‌ندێکیان به‌رنه‌دراون.  کۆمه‌ڵێک له‌و به‌رنه‌دراوانه‌ وه‌ک ئێمه‌ زانیاریمان وه‌رگرتوه‌ له‌ زیندانیه‌کی نا فه‌رمیدان، واته‌ له‌ پۆلیسخانه‌و ئاسایشدا نین، ئه‌مانه‌ به‌ بێ سه‌روشوێنکراو داده‌نرێن، چونکه‌ ئه‌و لایه‌نه‌ میلیشیاداره‌ی که‌ ئه‌مانه‌ی گرتوه‌ پێده‌چێت بۆ تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ و ئه‌شکه‌نجه‌دان تا ئێستا ڕاده‌ستی پۆلیس و ئاسایشی نه‌کردون.
بۆیه‌ داوا له‌ خانه‌واده‌ی ئه‌و گیراوانه‌ و هاوڕێکانیان ده‌که‌ین به‌ زوترین کات ناوی سیانی ونبوه‌کانمان بۆ بنێرن. تا ئێمه‌ کاری خۆمان بکه‌ین و فشار بخه‌یه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ بۆ ئاشکراکردنی ئه‌و ونکراوانه‌.
ئه‌گه‌ر ناوه‌کانمان لابێت به‌ ڕاستی و دروستی ئه‌وکاته‌ ماوه‌ی 24 ده‌مژمێر داده‌نێین بۆ ئاشکراکردنی گیراوه‌کان، ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یدا نه‌کرا ئه‌وه‌ ئێمه‌ ڕێگه‌ی تر ده‌گرینه‌به‌ر بۆ ئاشکراکردنیان.
هیوادارین به‌ راست و دروستی ناوه‌کانمان بۆ بنێرن بۆ ئێمه‌یل و ئه‌دره‌سی ناوه‌ندی چاک له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ته‌له‌فونی که‌سێکیان، تا بتوانین قسه‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌ین و به‌ وردی زانیاریان لێوه‌ربگرین.
 ئه‌وه‌ی ئاگادارین که‌سێک له‌وانه‌ کوردی ڕۆژهه‌ڵاته‌، که‌ ڕه‌نگه‌ خانه‌واده‌ی له‌ سلێمانی و کوردستاندا نه‌بێت، به‌ڵام دیاره‌ که‌سی ناسراو و خزم و هاوڕێی هه‌یه‌ له‌ سلێمانی یان له‌ شوێنانی تری کوردستان.

ناوه‌ندی هه‌ڵه‌به‌جه‌، دژ به‌ ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی کورد ـ چاک
[email protected]  
 www.chak.info

Sbeiy.com © 2007