Print
 لیژنه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ روداوه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ده‌ستی‌ به‌ كاره‌كانی‌ كرد
Monday, February 28, 2011

(سبه‌ی‌):
له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نوسیدا كه‌ له‌ بینای‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چو، محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان قه‌ره‌داخی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌ی‌ كاره‌ساته‌كه‌ی‌ 17ی‌ شوباتی‌ شاری‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند: ئه‌م لیژنه‌یه‌ به‌بڕیاری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران دروستكراوه‌ و ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م رۆژی‌ ده‌ستبه‌كاربونیه‌تی‌ و بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌كێشه‌كان بكۆڵینه‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی‌ رابردودا، بۆ ئه‌وه‌ی‌ بزانین كێ‌ به‌رپرسه‌ له‌ به‌رامبه‌ر نانه‌وه‌ی‌ پشێوی‌ و ئاڵۆزی‌ و دۆزینه‌وه‌ی‌ لایه‌نی‌ كه‌مته‌رخه‌م و كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ ته‌واو له‌ سه‌ر كۆی‌ رودلاوه‌كان، و ئاگادركردنه‌وه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران بكه‌ینه‌وه‌ بۆ ده‌ستیركردنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ ترمه‌ته‌كانیان به‌سه‌ردا ساغ ده‌بێته‌وه‌ و ده‌ستیان هه‌بوه‌ له‌ ئه‌شكه‌ندان و كوشتن و برینداركدی‌ن خه‌ڵكیدا بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌پێی‌ یاسا ره‌وانه‌ی‌ به‌رده‌م داگای‌ بكه‌ین.
وتیشی‌: هه‌ركه‌سێك زانیاری‌ لایه‌ بابیهێنێته‌ لامان و لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌ین له‌باره‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ ته‌قه‌یان له‌ هاوڵایان كردوه‌ ، ته‌ئكیدیشیكرلاده‌وه‌ له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی‌ كاری‌ لیژنه‌كه‌ و ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ كه‌ كاره‌كانیان له‌چ وارچێوه‌ی‌ یاسادا ده‌كه‌ن.

سیروان عه‌ول

Sbeiy.com © 2007