|
CNN: خۆپیشاندانه سه‌رتاسه‌ریه‌كی عێراق له رۆژی هه‌ینی داهاتو، به‌رپرسانی ترساندوه |
Monday, February 28, 2011 |
(سبه‌ی):
به پێی راپۆرتێكی مالپه‌ری CNN ،ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق نیگه‌رانن له‌و خۆپیشاندانه سه‌رتاسه‌رییه‌ی كه بریاره رۆژی هه‌ینی به‌ریوه‌بچێت و له فه‌یسبوك و تویته‌ره‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتوه: رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه له سه‌ر سایتی فه‌یسبوك و توێته‌ر چه‌ند گروپێكیان پێكهێناوه كه تائێستا نزیكه‌ی 20000 هه‌زار ئه‌ندامیان كۆكردوه‌ته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه، بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی عێراق، سه‌رۆك وه‌زیران و وته‌بێژی حكومه‌ت ئه‌وه‌یان راگه‌یاندوه، كه موچه زیاد ده‌كه‌ن و نزیكه‌ی 300000 سێسه‌د هه‌زار هه‌لی كاریش بۆ هاوڵاتیانی عێراقی دابین ده‌كرێت.
خۆپیشاندانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی عێراق كاریگه‌ری راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دروستكردوه‌و له‌وباره‌وه مه‌حمود عوسمان، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به CNNی وتوه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تا رۆژی (شه‌ممه) كاره‌كانی وه‌ستاندوه، چونكه زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی له كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ پارێزگاكانیان.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه: ده‌نگۆ و كاركردنی بۆ خۆپیشاندانه سه‌رتاسه‌ریه‌كه‌ی عێراق له رۆژی هه‌ینی داهاتو له كاتێكدایه، له چه‌ند رۆژی رابردودا به هه‌زاران كه‌س له دژی نه‌بونی خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌كان و بۆ داوای چاكسازی سیاسی، و به‌غداد و سلێمانی كۆبونه‌ته‌وه. |
|
|