(سبه‌ی):
به‌سه‌رپه‌رشتی گروپی ده‌نگ، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه) خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ی فراوان له‌قه‌زای كۆیه به‌ڕێوه‌چو، كه تێیدا یاداشتێكی 10 خاڵیان ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵات و بریتی بون له:
1ـ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، داوای لێبوردن له‌خه‌ڵكی سلێمانی و كه‌سوكاری قوربانیه‌كان و لایه‌نه سیاسیه‌كان بكات، كهزیانیان به‌ركه‌وتوه.
3ـ به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می پارێزگاری هه‌ولێر و سلێمانی و قایمقامی سۆران و به‌رپرسانی ئه‌منی سلێمانی و هه‌ولێر و سۆران له‌پۆسته‌كانیان دوربخرێنه‌وه.
4ـ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی بونه هۆی دروستبونی ئاڵۆزیه‌كان و كوشتن و بریندار كردنی هاوڵاتیان دادگای بكرێن و قه‌ره‌بوی سه‌رجه‌م زیانلێكه‌وتوه‌كان بكرێته‌وه.
5ـ بودجه‌ی سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و رێكخراوه‌كانی سێبه‌ر ببڕدرێت.
6ـ زه‌مینه خۆش بكرێت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر خۆپیشاندان و مانگرتنێكی هێمنانه‌ی هاوڵاتیان.
7ـ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست بكات به‌چاكسازی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
8ـ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت.
9ـ موچه‌ی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتار و وه‌زیر و بریكاری وه‌زیر و به‌رپرسه‌كانی تر بۆ 50% كه‌م بكرێته‌وه و بۆ كه‌رتی كاره‌با و خزمه‌تگوزاری ته‌رخانبكرێت.
10ـ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش یه‌ك بخرێن و بكرێنه هێزێكی نیشتیمانی بێلایه‌ن و ده‌زگای زانیاری و پاراستن هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.