Print
 هه‌ڵه‌بجه‌؛ 20 كه‌س سه‌باره‌ت به‌ روداوه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆ له‌ ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان
Monday, February 28, 2011

(سبه‌ی‌):
دوای‌ به‌دوای‌ رودواكه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید كه‌ تێیدا پۆلیسێك كوژراو 5 كه‌سی دیكه‌ برینداربون، تا ئێستا 20 كه‌س ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان لێده‌كرێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ قایمقامی هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ لێدوانێكدا بۆ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن وتویه‌تی: ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌گه‌ڵ پۆلیسدا روبه‌ڕوبونه‌ته‌وه‌، خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بون و چه‌كیان پێبوه‌.
هاوكات به‌رێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی قه‌زاكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌یكردوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ تاوانبارن له‌ كوژرانی پۆلیسه‌كه‌ی‌ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان له‌ روداوه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆدا، ده‌بێت سزای‌ خۆیان وه‌ربگرن.
په‌یامنێرمان پێی‌ راگه‌یاندین، دوابه‌دوای‌ روداوه‌كه‌، چه‌نده‌ها ئۆتۆمۆبێلی‌ سه‌ر به‌ هێزه‌كانی‌ دژه‌ تیرۆر له‌ شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌دا بڵاوبونه‌ته‌وه‌.

 

Sbeiy.com © 2007